Awara Haji

Directions

Awara Haji ڕاوێژی خودناسی و خێزانی
بۆ زانیاری و وەرگرتنی بەروار
واتسئەپ | تێلیگرام | فایبەر
📞 0773 354 1311

11/09/2026

هەموو کاتێک منداڵەکەت هەڵەی کرد، کاتی پەروەردەکردنی نییە…!

زۆرجار چاوەڕێ دەکەین منداڵەکەمان هەڵەیەک بکات، تووڕە بێت، یان ڕەفتارێکی نەخوازراو بکات؛
ئەوسا دەست دەکەین بە فێرکردن و ڕێنماییکردنی.

بەڵام لەو ساتەدا، ئایا منداڵەکە ئامادەی فێربوونە؟
یان تەنها هەوڵ دەدات لە هەستە توندەکانی خۆی تێپەڕێت؟

🌱 پەروەردە پێش ڕووداو دەست پێدەکات؛
لە کاتی ئارامی،
لە گفتوگۆی ڕۆژانە،
لە یاری و پەیوەندی،
و لەو ساتانەی کە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە.

ئەوەی لە کاتی ئارامیدا لە منداڵەکەتدا دەچێنیت،
لە کاتی قورسیدا دەیبینیتەوە. 🤍

🎥 ریلەکە ببینە و بۆ دایک یان باوکێک بینێرە کە پێت وایە ئەم پەیامە پێویستی پێیە.

#دایکوباوک #منداڵ #پەروەردە #خێزان

07/09/2026

گەشە لە ناسینی خۆمانەوە دەست پێدەکات 🌱

لە چالاکییەکانی گروپی خانمانی پرۆگرامی ژیانەوە، بۆشاییەک دروست بوو بۆ فێربوون، گفتوگۆ و نزیکبوونەوە لە خۆمان؛
لە خۆناسی و بڕیاردانی هۆشیارانەوە تا تێگەیشتن و بەڕێوەبردنی هەستەکان و فشاری ژیان.

چونکە هەر هەنگاوێک بەرەو ناسینی خۆ،
هەنگاوێکە بەرەو ژیانێکی هۆشیارانەتر و هاوسەنگتر.🩵

25/08/2026

🌿 من، بە هەموو ئەوەی هەم، بەهادارم🌿

بە ناونیشانی:

✨ «خۆقبوڵکردن بە هەموو بەهاکانەوە» ✨

، پێشکەشکرا بۆ ژمارەیەک لە خانمانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و هەروەها خۆبەخشانی ڕێکخراوی چاردۆز.

ئامانجی سیمینارەکە بریتی بوو لە هاندانی بەشداربووان بۆ:
🌱 خۆقبوڵکردنی خۆیان بە هەموو بەها و تایبەتمەندییەکانیانەوە
🌱 ناسینی تواناکان و بەهای ناوخۆی خۆیان
🌱 بەهێزکردنی باوەڕ بە خۆ و ڕێزگرتن لە خۆ
🌱 تێگەیشتن لەوەی کەمئەندامی یان پێداویستی تایبەت، بە مانای کەمبوونی بەها و توانای مرۆڤ نییە.

💚 سوپاس بۆ ڕێکخراوی چاردۆز بۆ ئەم دەرفەتە جوانە و بۆ هەموو ئەو ژنانەی بە بەشداری و وزەی جوانیان سیمینارەکەیان زیاتر پڕ ڕۆح کرد.

#خۆقبوڵکردن #خۆبەهاکردن #خۆباوەڕی #خانمان #کەمئەندام پێداویستی_تایبەت خێزان چاردۆز سلێمانی کوردستان

25/08/2026
18/08/2026

⸻

🌱 ژیانەوە | گەڕانەوە بۆ خۆت

هەندێک جار پێویست ناکات ژیانت لە سەرەتاوە بگۆڕیت؛
تەنها پێویستە کەمێک بوەستیت و سەیری خۆت بکەیت. 🤍

لە «ژیانەوە»دا لەگەڵ یەکتر کار دەکەین لەسەر:

🌿 خۆناسین و ناسینی بەهاکان
🧠 بیرکردنەوە و هەستەکان
🤍 خۆقبوڵکردن و پەیوەندی لەگەڵ خۆت
🌱 ژیان‌سازی و دانانی ئامانج
🫂 بەڕێوەبردنی پەیوەندی و دانانی سنوور

ئەم پرۆگرامە تەنها قسەکردن نییە؛
لە ڕێگەی چالاکی، ڕاهێنان، Worksheet و کارکردنی کرداری هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ خۆمان کار دەکەین.

✨ ئەگەر لە خۆت دەپرسیت:

«من بەڕاستی چیم دەوێت ؟»
«چی بۆ من گرنگە؟»
«ئایا ژیانم لەگەڵ بەهاکانم دەگونجێت؟»
«چۆن بتوانم هەنگاوێکی نوێ بنێم لەژیانم ؟»

لەوانەیە ژیانەوە دەرفەتی ئەوە بێت کە پێویستتە. 🌱

📅 گروپی داهاتوو: ٢٢/٨

📌 شوێنەکان سنووردارن

📲 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تۆمارکردن،
تکایە لە ڕێگەی WhatsApp پەیوەندی بکەن:

0773 354 1311 🤍

ژیانەوە — چونکە ژیان تەنها بەردەوامبوون نییە؛
ژیان‌سازییە.

💔 هەموو جیاوبوونەوەیەک بە خیانەت یان نەبوونی خۆشەویستی دەست پێ ناکات…هەندێک جار هەڵسوکەوتێک بەردەوام دەبێت، قسەیەک دووبا...
17/08/2026

💔 هەموو جیاوبوونەوەیەک بە خیانەت یان نەبوونی خۆشەویستی دەست پێ ناکات…

هەندێک جار هەڵسوکەوتێک بەردەوام دەبێت، قسەیەک دووبارە دەکرێتەوە، یان شێوازێکی مامەڵەکردن بە بێ ئەوەی بزانین، پەیوەندییەکە هێواش هێواش بەرەو دوورکەوتنەوە دەبات.

لە ئەم زنجیرە پۆستانەدا باس لەو هەڵانە دەکەین کە هەندێک خانم لە پەیوەندییەکانیاندا دەیکەن و دواتر دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی متمانە، ساردبوونەوە و لە کۆتاییدا جیاوبوونەوە.

ئەگەر یەکێک لەم هەڵانە لەتۆشدا هەیە، مەبەست سەرزنشتکردنت نییە؛
مەبەست ئەوەیە پێش ئەوەی پەیوەندییەکە بگاتە کۆتایی، بتوانیت خۆت و هەڵسوکەوتەکانت ببینیت. 🤍

چونکە هەندێک جار، گۆڕینی یەک هەڵسوکەوت دەتوانێت ئاراستەی تەواوی پەیوەندییەک بگۆڕێت. 🌱

#پەیوەندی #هاوسەرگیری #جیاوبوونەوە #خۆناسین ڕاوێژکاری

12/08/2026

هەڵەیەکی باو هەیە لە تێگەیشتنمان بۆ «خۆبەرەوپێشبردن»…

زۆرجار وا دەزانین خۆبەرەوپێشبردن واتە گوێ گرتن پۆدکاست، کۆرس بەشداری‌کردن، کتێب خوێندنەوە و هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربین.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە:
زۆرترین فێربوون لەو کاتەدا ڕوودەدات کەبارو دۆخ و ژیان تاقیمان دەکاتەوە.

کاتێک بارودۆخێکی سەخت ڕووبەڕووت دەبێتەوە، ئەوەی فێربوویت دەچێتە ناو «کردار».
چۆن مامەڵە دەکەیت؟
چۆن بڕیار دەدەیت؟
چۆن سنوور دادەنێیت؟
چۆن هەستەکانت دەناسیت و بەبێ ئەوەی هەستەکانت کۆنترۆڵت بکەن، مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت؟

ئەمەش بەشێکی گرنگی خۆبەرەوپێشبردنە.

فێربوون تەنها ئەوە نییە چی دەزانیت؛
ئەوەیە کاتێک ژیان قورس دەبێت، چۆن ئەوەی فێربوویت بەکاری دەهێنیت. 🌱

هەموو شتێک کە بە ناوی «خۆشەویستی» دەیکەین، بە مانای خۆشەویستیی تەندروست نییە. 🤍هەمیشە دیاری گران بۆ ئاشتبوونەوە، هەمیشە ...
04/08/2026

هەموو شتێک کە بە ناوی «خۆشەویستی» دەیکەین، بە مانای خۆشەویستیی تەندروست نییە. 🤍

هەمیشە دیاری گران بۆ ئاشتبوونەوە، هەمیشە خۆگونجاندن بۆ ڕازی‌کردنی ئەو، هەوڵی گۆڕینی یەکتر، یان بەسەربردنی هەموو کات لەگەڵ یەکتر…

ئەمانە ئەگەر بێ سنوور بن، دەتوانن پەیوەندییەکە لە خۆشەویستییەوە بەرەو فشار، کۆنترۆڵ و لەدەستدانی خۆ بووبەن.

خۆشەویستیی تەندروست:
نزیکبوونەوەیە، بەبێ لەدەستدانی خۆت. 🌱

01/08/2026

هەموو کەسێک وەک تۆ نابینێت…
و هەموو کەسێک وەک تۆ بیر ناکاتەوە. 🌿

جیاوازیی بۆچوون، مانای ئەوە نییە کە یەکێکتان هەڵەیە و ئەوی دیکە ڕاستە.
هەندێک جار تەنها دوو کەسین کە لە دوو شوێنی جیاوازەوە سەیری هەمان شتەکە دەکەن.

پێویست ناکات هەمیشە ڕازی بیت لەگەڵ بۆچوونی بەرامبەرەکەت؛
بەڵام پێویستە فێر بیت بێ ئەوەی خۆت لەدەست بدەیت، جیاوازییەکەی قبوڵ بکەیت.

گوێ بگرە بۆ تێگەیشتن، نەک تەنها بۆ وەڵامدانەوە.
پرسیار بکە، پێش ئەوەی حوکم بدەیت.
و بیرت بێت:

پەیوەندییەکی تەندروست ئەوە نییە کە هەموو شتێکدا هاوبیر بن؛
ئەوەیە بتوانن جیاواز بن، بەڵام هێشتا ڕێزی یەکتر بگرن. 🤍

#خۆناسی #ڕاوێژکاری

Address

Sulaimaniya

Opening Hours

Sunday 10:00 - 22:00
Tuesday 10:00 - 22:00
Wednesday 10:00 - 22:00
Thursday 10:00 - 22:00
Friday 10:00 - 22:00
Saturday 10:00 - 22:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Awara Haji posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category

Nearby gyms & sports facilities