Jose mourinho Fans جۆزێ مۆرینیۆ

Jose mourinho Fans جۆزێ مۆرینیۆ تەواوی لێدوان و کۆنگرە و چاوپێکەوتنەکانی جۆزێ لێرە ببینە

تەواوی کۆنگرەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.جەنگی سارد دەست پێدەکات لەیەکەم کۆنگرە.🚨🗣جۆزێ : سەرەتا پرسیار لە جۆزێ کرا دەربارەی ستایشەک...
14/08/2022

تەواوی کۆنگرەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.

جەنگی سارد دەست پێدەکات لەیەکەم کۆنگرە.

🚨🗣جۆزێ : سەرەتا پرسیار لە جۆزێ کرا دەربارەی ستایشەکانی لەم دووایەی کارلۆ ئەنچیلۆتی : ئەو هەموو شتێک لەبارەی تۆپی پێ دەزانێت دەربارەی ئەم پیشەیە زۆر شت لەبارەی ئەم یانەیە دەزانێت دەربارەی ئەم شارە دیارە ئەو هەموو شتێک لەبارەی خولی ئیتاڵیا دەزانێت و قسەکانی هەمیشە جێگەی ڕێزن پاشان دەتوانیت لەگەڵیدا هاوڕا بیت یان نا بەڵام کارلۆ کارلۆیە .

كاتێك پرسیاری كڕینی یاریزانە نوێیەكانیان لێكرا جۆزێ : بەداخەوە هێشتا بازاڕ دانەخراوە منیش بەداخەوە دەڵێم چونكە بەهیچ شێوەیەك حەزم لێی نییە ، وەرز دەست پێدەکات پێش ئەوەی پەنجەرەکە بە فەرمی دابخرێت 3 ، 4 یاری ئەنجامدەدرێت و دیارە ئەوە شتێکە وەک یانەیەک پێمان خۆش نییە ئێستا هەڵسەنگاندن پێشوەختەیە باشترە چاوەڕێ بکەیت و ببینیت ئێمە 5 یاریزانمان دەستکەوت بە کۆی گشتی 7 ملیۆن یۆرۆ و ئەم یاریزانانەش بەم کوالیتییە بە 7 ملیۆن یۆرۆ مانای وایە زۆر باشمان ئەنجامدا ، هەڵسەنگاندنی ئێستا کاتێک بازاڕ هێشتا کراوەیە پێشوەختەیە دەمەوێت چاوەڕێ بکەم کاتێک وشەی بێزاری بەکاردەهێنیت زۆر زیادەڕەوی دەکەیت چوار یاریزان و گۆڵپارێزێکی گەنجی نایابم واژۆ کرد من زۆر ڕازیم چونکە ئەمانە هەموو ئەو یاریزانانەن کە زۆر حەزم لێیانە من هەر هەموویانم پەسەند کردووە ، حەزدەکەم چەپڵە بۆ یانەکە لێبدەم بۆ ئەوەی تا ئێستا لەم بازاڕکردنەدا کردوویانە ، بەڵام پێویستم پێداویستی زیاترە بۆ هاوسەنگی تیپەکە ڕابگرم و دڵنیاتربم بەڵام ناتوانم چەپڵە لێبدەم ئێستا.

لەبارەی چوونە ناو وەرزی دووەمی لەگەڵ یانەکە جۆزێ : لە بەگشتی چوونە ناو وەرزی دووەم واتە کاتێکی زیاترمان هەبێت بۆ کاری تیمی دروست و هۆشیاری زیاتر لەسەر ئەوەی کە ئێمە کێین و ئەو یاریزانانەی کە هەمانە ،
کاتێک وڵاتان دەگۆڕیت وەک زۆرجار کردوومە زۆر باشتر لە کولتوری تۆپی پێ تێدەگەیت هەروەها لە فەلسەفەی تیپەکانی دیکە ، من دەڵێم یاسایەکی گشتییە بۆ هەموو ڕاهێنەرەکان کە بارودۆخەکان لە وەرزی دووەمیان باشترن لە ئەوروپا بۆ ئەوەی باشتر کار بکەین پێویستمان بە بردنەوەی خولی یۆرۆپا لیگ هەیە و تیپێک هەیە توانای ئابووری بێهاوتای هەیە.

وەرزی ڕابردوو پلەی شەشەمی خولەکەمان بەدەستهێنا بەڵام ئێستا پێکهاتەکە باشتر بووە ئەوانی دیکەش باشتر بوون و هەر بۆیە لەم ماوەیەدا سەرسامم بەوەی کە چۆن هەندێک کەس ئێمە بە پاڵێوراوی سکۆدیتۆ ناو دەبات
بۆ نموونە وەرزی رابردوو میلان و ئینتەر بە 25 و 23 خاڵ لە پێش ئێمەوە بوون ئایا تیمەکەیان باشتر کردووە و بۆچی ئێمە وەک کاندید بۆ نازناوەکە ناوزەد دەکرێین ؟؟

ژاوەژاوێکی زۆر لە دەوروبەرمان هەیە چونکە یارییەکی سەرنجڕاکێشمان بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامدا و یارییەکی بە چێژمان بەرامبەر شاختار ئەنجامدا ، کەس باسی تیپی تر ناکات لازیۆ 39 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە ئایا پاڵێوراون بۆ سکودێتۆ؟

باسکردن لەسەر ئێمە بۆ سکودێتۆ بەلای منەوە وەک هەوڵدان بۆ فرۆشتنی بەرهەمێک وایە بۆ ئێمە سکۆدێتۆ خۆشەویستی هاندەرانمانە و ئەو پەیوەندییەی کە پێکەوە دروستمان کردووە ئەوەش ئەوەیە کە پێشتر بردمانەوە.

کەسێکی وەک ئەنچیلۆتی لەم بابەتە تێدەگات و دوکەڵ نافرۆشێت ئەنچیلۆتی مەشق بە گەورەترین یانەی جیهان دەکات و سەردەکەوێت زۆر کەس هەن چیرۆک دەفرۆشن و حەقیقەت نافرۆشن ڕاستییەکە ئەوەیە کە پێکهاتەکەمان باشتر کردووە بەڵام دەمانەوێت باشتر ئەنجام بدەین .

ئایا پلانت هەیە جار جار بە درێژایی وەرزی نوێ بە چوار بەرگریکار یاریی بکەی ؟ بەرگری چوار کەسی شتێکە کە دەبێت کاری لەسەر بکرێت ئەوەی لە وەرزی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کردمان کارکردن بوو لەسەر بەرگری سێ کەسی کە بە باشترین شێوە لەگەڵ ئەو یاریزانانەدا بگونجێت کە لەبەردەستمدان ، بەرگریکارە ناوەندییەکانمان بەم شێوەیە هەست بە باشتر بوون دەکەن ئەمساڵ یاریزانی دیکەش هاتوون بێگومان دەرفەتمان هەیە بە چوار یاریزان لە پشتەوە یاری بکەین بەڵام دەبێت کاری لەسەر بکەین ، نامەوێت ئەو ڕاستییە بشارمەوە کە هەندێک سنوورمان هەیە بەڵام توانای گەورەشمان هەیە هیوادارم بتوانین ببینە تیپێک بە دوو ڕەهەند : یەکێکیان تیپێک بێت کە دەزانێت چۆن فشارەکان بەڕێوە ببات و ئازار نەچێژێت و لەدەست بدەین بەو شێوەیەی کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یۆڤانتۆس کردمان دووەمیان تیپێک بێت کە بەهێز بێت و باڵادەست بێت بە زووترین کات بەرپرسیارێتی یارییەکە دەگرێتە ئەستۆ.

لە کۆتاییدا لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی سالێرنیتانا جۆزێ وتی : دەمەوێت پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری کارەکەیان بکەم دەیڤیدی نیکۆلا کە دەبێت باشترین ڕاهێنەری ساڵ بباتەوە لە وەرزی وەرزی ڕابردوودا کارێکی باوەڕپێنەکراوی ئەنجامدا.

وەک هەمیشە چاوەڕوانی یارییەک دەکەم کە چەندین لایەنی سۆزداری سەختی تێدابێت، و ئەڵقەی سەختی تێدابێت نزیکەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیان لە بازاڕدا خەرج کردووە ئەوان باشتر بوون ئەمساڵ.

چاوپێکەوتنی سپینا لەگەڵ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت 🔶⚪وەک هەمیشە لەلای چەپ دەبیت بەڵام لەگەڵ تۆ زالۆویسکی هەیە کە ڕکابەرت دەبێت ...
24/07/2022

چاوپێکەوتنی سپینا لەگەڵ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت 🔶⚪

وەک هەمیشە لەلای چەپ دەبیت بەڵام لەگەڵ تۆ زالۆویسکی هەیە کە ڕکابەرت دەبێت ؟

پێشبڕکێ شتێکی سروشتیە کە ئەمەش دڵخۆشم دەکات ، نیکۆلۆ گەنجە و سەرەتایەکی باشی هەبووە زیاتر گەشە دەکات ، ئەگەر بتوانم دەستی یارمەتی بۆ درێژبکەم بە خۆشحالیەوە ئەمە دەکەم .

ئێوە پێکەوە یاری دەکەن ؟

لە ڕاستیدا ئەوە پشت دەبەستێت بە بڕیاری ڕاهێنەر .

سەبارەت بە جۆزێ ؟

لە ساڵی ڕابردوو ئەو زۆر یارمەتی دام لە چاکبوونەوەم و ئارامی پێبەخشیم لە یاریگا گاڵتە دەکات بەڵام ئەو دەیەوێت لە نێو یاریگا زۆر بە قورسی کار بکەیت هەوڵبدەیت لەبەرامبەر ئەمە زۆرت پێدەبەخشێت ئەوکەسێکە ڕاستگۆ و ڕاستەوخۆیە ، ئەگەر ئەم جۆرە بەهرەت نەبێ ناتوانی ببیتە ڕاهێنەری ریال مەدرید و چێلسی و یانە بەهێزەکان لەگەڵ باشترین یاریزانەکانی جیهان لەسەرووی هەموو شتێکەوە ناتوانیت لە هەموو شوێنێک بیبەیتەوە وەک ئەوەی ئەو کردی.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە پەیوەندی کردنی ڤینالدۆم بۆ یانەکەی دووا ووتی : لەگەڵ ئەودا ئاستی کوالێتی و ئەزموونت بەرز دەبێتەوە .

ڕۆژنامە نوس : بۆچی ژمارە 10 نەپۆشی ؟دیبالا : دەمەوێت سەرەتا ئەوە بسەلمێنم کە من شایستەم لەو یاریگایەدا یاریی بکەم.
20/07/2022

ڕۆژنامە نوس : بۆچی ژمارە 10 نەپۆشی ؟

دیبالا : دەمەوێت سەرەتا ئەوە بسەلمێنم کە من شایستەم لەو یاریگایەدا یاریی بکەم.

Indirizzo

Roma In
Genzano Di
ROMA

Sito Web

Notifiche

Lasciando la tua email puoi essere il primo a sapere quando Jose mourinho Fans جۆزێ مۆرینیۆ pubblica notizie e promozioni. Il tuo indirizzo email non verrà utilizzato per nessun altro scopo e potrai annullare l'iscrizione in qualsiasi momento.

Condividi

Digitare