گرووپی شاخەوانانی شار

گرووپی شاخەوانانی شار گروپی شاخەوانانی شار گروپێکی وەرزشی شاخەوانی و ژینگە پاریزە .

چەند وێنەیەکی ناوازەی شاخی گۆیژەی ڕەنگین . فۆتۆ.(هاوبەش بکر) ئەندامی چالاکی گروپ.
11/03/2026

چەند وێنەیەکی ناوازەی شاخی گۆیژەی ڕەنگین . فۆتۆ.(هاوبەش بکر) ئەندامی چالاکی گروپ.

پیرۆزباییبەناوی سەرپەرشتیاری گشتی و  دەستەی کارگێری گروپەکەمانەوەبەبۆنەی ٨ی مارس [رۆژی جیهانی ئافرەتان و ژنان ] جوانترین...
08/03/2026

پیرۆزبایی
بەناوی سەرپەرشتیاری گشتی و دەستەی کارگێری گروپەکەمانەوە
بەبۆنەی ٨ی مارس [رۆژی جیهانی ئافرەتان و ژنان ] جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتان وژنانی جیهان و کوردستان بەگشتی و خانمانی شاخەوان لەگروپەکەمان بەتایبەتی دەکەین و هیوادارین ئەم رۆژە ببێتە مایەی بەدیهێنانی مافەکانیان و بەرجەستەکردنی مافی یەکسانی جێندەری لەجیهان و کوردستاندا..
جێگای دڵخۆشی یە ڕێژەی کچان و خانمان لە پێکهاتە شاخەوانییەکان لە کوردستان ڕێژەیەکی زۆر و بەرچاون و ڕۆڵی تایبەتیان هەیە لە پێشخستنی بواری شاخەوانی لە کوردستان ، ئافرەتان شان بەشانی پیاوان گەیشتونەتە بەرزترین و سەختترین لوتکەی چیاکان کە ئەمە جێگەی خۆشحاڵیە بۆ شاخەوانان...

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانانی شار
٨ی مارس ٢٠٢٦

04/03/2026
گرووپی شاخەوانانی شار بۆ  ئەوەی  لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەشتەکان دانەبڕێت و بەردەوام بین لە وەرزش ..شەوی پێنج شەممە ...
27/02/2026

گرووپی شاخەوانانی شار
بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەشتەکان دانەبڕێت و بەردەوام بین لە وەرزش ..
شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ڕێکەوتی 26/2/2026
گەشتێکی پیادەڕەوی بە ئەنجام گەیاند لە ناو
(پارکی ئازادی) ...

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانی شار

بەناوی سەرپەرشتیارو ئەندامانی دەستەی کاگێڕی       گرووپی شاخەوانانی شار داواکارین لە یەزدان مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێ...
17/02/2026

بەناوی سەرپەرشتیارو ئەندامانی دەستەی کاگێڕی
گرووپی شاخەوانانی شار
داواکارین لە یەزدان مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێرو بەرەکەت بۆ گشت موسڵمانان و گشت هاوڕێیانی گروپ.

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانانی شار
17/2/2026

لە زاگرۆسانەی باشووری کوردستان زیاتر لە سەد هەزار بەڕوو چێنران:بە دەستپێشخەریی تۆڕی زاگرۆسانە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو و تۆ...
16/02/2026

لە زاگرۆسانەی باشووری کوردستان زیاتر لە سەد هەزار بەڕوو چێنران:

بە دەستپێشخەریی تۆڕی زاگرۆسانە، هەڵمەتی چاندنی بەڕوو و تۆوە ڕەسەنەکان لەژێر دروشمی ((هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە: ژیانەوەی سروشتی نیشتمانە)) لە باشووری کوردستان لە ٢٠٢٥/١١/٢٢ ڕاگەیەندرا.

یەکەم هەڵمەتی بەرفراوان لە ڕۆژی هەینی، ٥\١٢\٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی خاک و ڕۆژی جیهانیی کاری خۆبەخشی، دەستی پێ کرد.
بە بەشداریی سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، لە زۆربەی شار، شارۆچکە و گوندەکاندا خەڵک بەشداریی چالاکانەیان کرد و زیاتر لە سەد هەزار بەڕووی ڕەسەن چێنران.

ئەم هەڵمەتە ماوەی ٢٥ ڕۆژی خایاند:
• یەکەم هەڵمەت: لە ٥\١٢\٢٠٢٥ لە قۆپییەکانی قەرەداغ بەڕێوەچوو؛ ١٠,٠٠٠ تۆوی بەڕوو لەگەڵ ٣١ نەمامی بەڕوو نێژران.
• دووەم هەڵمەت: لە ١٢\١٢\٢٠٢٥، لە دهۆک، بەرەباب بۆیا لە شەقڵاوە و چیای بەرانان لە دەربەندیخان بەڕێوەچوو؛ ٤٠,٠٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.
• سێیەم هەڵمەت: لە ١٩\١٢\٢٠٢٥، لە گوندی کواوای پێنجوێن بەڕێوەچوو؛ ١٨,٠٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.
• چوارەم هەڵمەت: لە ٢٦\١٢\٢٠٢٥، لە سەرتەکی بەمۆ، زنجیرەچیای بەرانان (ئەشکەوتی هەزارمێرد)، سەرگەڵو (چیای گردەڵ)، زنجیرەچیای پیرەمەگرون (تەنگی تابین)، پیرەمەگرون (گوندی قەرەچەتان)، هەورامان (بیارە)، سەیدسادق (شاخی پشت گوندی بەرکەوران)، دۆڵی جافایەتی (شاخی پیربایز)، قەڵادزێ (گوندی داودێ) و کۆیە (چیای هەیبەت سوڵتان) بەڕێوەچوو؛ ٢٢,٤٠٠ تۆوی بەڕوو چێنران.
هەڵمەتە بەرفراوانەکان ماوەی ٢٥ ڕۆژی خایاند، بەڵام چاندنی زاگرۆسانە بەردەوامیی هەبووە و تا ئێستاش چاندن بەردەوامە. پێشبینی دەکەین لەم هەڵمەتە خۆڕسکانەدا زیاتر لە ٣٠,٠٠٠ بەڕووی دیکە چێنرابن.
گرووپ و ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی تۆڕی زاگرۆسانە بۆ ساڵی ٢٠٢٥
ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی، گرووپی شاخەوانیی پیرەمەگرون، سەنتەری سلێمانی بۆ ژینگەپارێزی و شاخەوانی، ڕێکخراوی ئازادبوون – تیمی ژینگە.

بەشداربووانی هەڵمەتی هەرەوەزی زاگرۆسانە لە ساڵی ٢٠٢٥ بریتین لە:
لایەنە حکومییەکان:
1. وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو – بەڕێوەبەرایەتى دارستان و پاوان.
2. پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان.
3. قایمقامیەتى قەزاى قەرەداغ.
4. قایمقامیەتى قەزاى دەربەندیخان.
5. قایمقامیەتى قەزاى پێنجوێن.
6. ئامادەیى کشتوکاڵى بەکرەجۆ.
7. ئامادەیى دوکانى تێکەڵ.

ڕێکخراو، کۆمەڵە و گرووپە ناحکومییەکان:
١. رێکخراوی سروشتی کوردستان
٢. ئەکادیمیای ئیکۆلۆژی
٣. رێکخراوی ئازادبوون – تیمیى ژینگە
٤. سەنتەری سلێمانی بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی
٥. گروپی شاخەوانی پیرەمەگرون
٦. تۆڕی شاخەوانیی کوردستان
٧. فیدراسیۆنى شاخەوانى کوردستان.
٨. رێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
٩. ڕێکخراوی پڵنگانی بێسنور.
١٠. رێکخراوی شاخەوانی باواجی.
١١. کۆمەڵەی پڵنگانی بەمۆ.
١٢.کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان.
١٣. کۆمەڵەی شاخەوانیی سلێمانی.
١٤. دەستەی شاخەوانیی ھەنگاو.
١٥. پێنجوێن شاری فێربوون.
١٧.گرووپی شاخەوانی چەرمۆ.
١٧. گرووپی شاخەوانانی شار
١٨. گروپی شاخەوانی سلێمانی.
١٩. گرووپی شاخەوانی لوتکە.
٢٠. گروپی شاخەوانی بەمۆ.
٢١. گروپی شاخەوانی کوڕیس.
٢٢. گروپی شاخەوانی کێوەڕەش.
٢٣. گروپی شاخەوانی هاوڕێیان.
٢٤. گروپی شاخەوانی سورێن.
٢٥. گروپی ئەلهۆیێ چیاڤانێن دهۆکێ.
٢٦. گروپی شاخەوانی شەقڵاوە.
٢٧. گروپی شاخەوانی کایسا.
٢٨. گروپی شاخەوانی قەڵای شێروانە.
٢٩. گروپى بەرانان.
٣٠. ماڵى کەلەپورى و ڕۆشنبیرى قەڵادزێ.
٣١. ڕێکخراوى ژینگە و ئاوەدانکردنەوەى کوردستان.

تۆڕى زاگرۆسانە
٢٠٢٦/٢/١٥

15/02/2026

( گرووپی شاخەوانانی شار ) بە هاوبەشی لەگەڵ
( ڕێکخراوی شار بۆ گەشە پێدانی مرۆیی )
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 13/2/2026 گەشتێکی ئەنجامدا بۆ سروشته جوان و ڕەنگینکەی کوردستان سەیرانگای گۆڵێ و بلکیان لە سنوری قەزای پێنجوێن .

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانانی شار

( گرووپی شاخەوانانی شار ) بە هاوبەشی لەگەڵ ( ڕێکخراوی شار بۆ گەشە پێدانی مرۆیی ) ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 13/2/2026 گەشتێکی ئە...
14/02/2026

( گرووپی شاخەوانانی شار ) بە هاوبەشی لەگەڵ
( ڕێکخراوی شار بۆ گەشە پێدانی مرۆیی )
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 13/2/2026 گەشتێکی ئەنجامدا بۆ سروشته جوان و ڕەنگینکەی کوردستان سەیرانگای گۆڵێ و بلکیان لە سنوری پێنجوێن ..کە سەرەتای گەشتەکەمان لە سێلمانی بەڕێکەوتین بۆ نێو بەفری سەیرانگای بلکیان دوای شەڕە تۆپەڵێکی بەفر بەڕێکەوتین بۆ قەزای پێنجوێنی دڵگیر بۆ خوانی نیوەڕۆ دواتر بە ڕێ کەوتین بۆ سروشتە ئەفسوناویەکەی سەیرانگای گۆڵێ دوای چرکاندنی چەند وێنەیەک کۆتایمان بە گەشتەکە هێنا ..
دەست خۆشیمان بۆ ئەو هاوڕێ ئازیزانە بۆچرکاندنی وێنەکانیان....

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانانی شار

بەناوی خوای گەورە و بەخشندە  گرووپی شاخەوانانی شار سەربە تۆڕی شاخەوانیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی٢٠٢٦/٢/٦ گەشتی ژمارە...
06/02/2026

بەناوی خوای گەورە و بەخشندە
گرووپی شاخەوانانی شار سەربە
تۆڕی شاخەوانیی کوردستان
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی٢٠٢٦/٢/٦ گەشتی ژمارە(١٩٣) ئەنجامدا بۆ لوتکەی شاخی ( وەڕاز )لە دەڤەری شارباژێڕی ڕەنگین بە ڕێبەری بەڕێز ( ئەزوەر کانەبی) وەشایانی ئاماژە پێکردنە ئەم لووتکەیە (١٤٥٥) مەتر بەرزە لە ئاست ڕوی دەریاوە .. سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەیشینە لوتکە گەشتێکی پڕچێژ و ناوازە بوو مایەی دڵخۆشی هەموان بوو ...
#سوپاس بۆ گشت ئازیزان بۆ چرکاندنی وێنەکان ..

ڕاگەیاندنی
گروپی شاخەوانانی شار

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ٥شەم ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٥ لە هۆڵی بەردەوانی کارگەی کلتووری سلێمانی بەسەرپەرشتی تۆڕی شاخەوانی کوردستان ل...
05/02/2026

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ٥شەم ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٥ لە هۆڵی بەردەوانی کارگەی کلتووری سلێمانی بەسەرپەرشتی تۆڕی شاخەوانی کوردستان لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا بروانامەی دوو بابەتی گرنگ بۆ پەرەپێدانی ڕەوتی شاخەوانی:
١. سیمیناری شاخەوانی بەڕێوەبردنی كەمپ و پەناگەكان.
٢. پرۆسەری ڕێبەری و وركشۆپی خوێندنەوەی نەخشە و پراكتیزەكردنی نەخشەی توپۆگرافی
پێشکەش شاخەوانە بەشداربوەکان کرا .. شایانی باسە لە گرووپی شاخەوانانی شار چوار ئەندام مان تێیدا بەشداربوون و سودێکی باشیان لەم خولانە بینیوە

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647501880188

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گرووپی شاخەوانانی شار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share