SK -AAA

SK -AAA We create talented players and represent them to be pro

25/05/2021

گریانی وەفا

23/05/2021

محەمەد ئەکرەم
یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرز و بە ڕەوشتەکانی ئەکادیمیاکەمان
باڵای 178 سانتیمەترە
کێشی 62 کیلۆ گرامە
تەمەنیشی تەنیا 13 ساڵە
توانا و لێهاتووییەکی زۆر باشی هەیە
بەهیوای ئەوەی لە نزیکترین کاتدا
لە بەرزترین پلەدا بیبینم

19/05/2021

هونەری سێیەم
جوڵەیەکی جوانی ڕۆناڵدینۆی بەڕازیلە
کاتێک یاریزانێک لە پشتەوەیە
یاریزانی تیمی خۆت پاست دەداتێ
دەزانیت کە یاریزانێک لە پشتەوە هەیە بەڵام زۆر دوور نییە لێتەوە
تۆپەکە بە سەری پێ بەرز دەکەیتەوە و هەڵی دەدەیت بۆ پشتی و تێی دەپەڕێنیت
بە جوانی سەیری ڤیدۆکە بکەن بۆ ئەوەی بزانن چۆن دوبارەی دەکەنەوە لە یاری یان ڕاهێنان دا

سوپاس بۆ خوالە یەکەم یاریماندا لە خولی ئاشتی قالاوە بۆ موالیدی 2006 و 2007توانیمان بە لێدانی یەکلاکەرەوەیەکەم یاری ببەین...
19/12/2020

سوپاس بۆ خوا
لە یەکەم یاریماندا لە خولی ئاشتی قالاوە
بۆ موالیدی 2006 و 2007
توانیمان بە لێدانی یەکلاکەرەوە
یەکەم یاری ببەینەوە
دوای ئەوەی لە کاتی یاسایی یارییەکەدا 2 بە 2 بوین
لەشی هەموو لایەک ساغ بێت
سوپاس بۆ ڕێکخەرانی خولەکە

بەپشتیوانی خودا لەوانەیە پاش ماوەیەکی ترڕێکەوتن ئەنجام بدرێت لەگەڵ نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ کردنەوەی کۆر...
03/12/2020

بەپشتیوانی خودا لەوانەیە پاش ماوەیەکی تر
ڕێکەوتن ئەنجام بدرێت لەگەڵ نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ کردنەوەی کۆرسەکانی ڕاهێنەری تۆپی پێ لە سەرەتاوە تاکو هەر پێنج ئاستەکە ئەگەر نرخی کۆرسەکان زۆر نەکەوێت لەسەر ڕاهێنەران.
لە ئێستادا بنکەیان لە ئیمارات کردۆتەوە
پێمان باش بوو ئەم هەنگاوەش بۆ کوردستانی خۆشەویست ئەنجام بدەین.
لەم ڕێگایەوە ڕاهێنەر بەشێوەیەکی ئەکادیمی دەبێتە ڕاهێنەر و ئەو شێوازە تەقلیدییە کاری پێ ناکرێت کە تاکو ئێستاش لە زۆرێک لە ناوەندە وەرزشییەکان کاری لەسەر دەکرێت بە داخەوە.
ڕاهێنەر دەبێتە خاوەنی بڕوانامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی کە دەتوانێت لە هەر شوێنک بوەێت کاری ڕاهێنەرایەتی بکات.

01/12/2020

چەند دیمەنێکی زۆر جوانی کاکە چۆمان
گۆڵپارێزی یانەی نەورۆز

وەک ڕاهێنەر لەگەڵ برایانی ئەکادیمیای سەگرمە بەردەوام دەبینبەهیوای ئەوەی بتوانین ئەوەی لەبواری ڕاهێنەریدا دەیزانین پێشکەش...
02/09/2020

وەک ڕاهێنەر لەگەڵ برایانی ئەکادیمیای سەگرمە بەردەوام دەبین
بەهیوای ئەوەی بتوانین ئەوەی لەبواری ڕاهێنەریدا دەیزانین پێشکەشی فێرخوازە بە تواناکانی ئەوێی بکەین
چ یاریزانێکیش حەز دەکات پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەگرمەوە بکات دەتوانێت سەردانی ئیدارە یان پەیجەکەیان بکات لە فەیسبووک بۆ ئەوەی کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز بۆ داهاتوو بە باشترین شێوە پەروەردە بکەین

یانەی میریدایانەیەکی پلە سێی ئیسپانیایەلە ئێستادا بەهۆی خراپی داراییەوەیاریزان وەردەگرێت لەسەر حسابی خۆیانواتە گەر کەسێک...
27/07/2020

یانەی میریدا
یانەیەکی پلە سێی ئیسپانیایە
لە ئێستادا بەهۆی خراپی داراییەوە
یاریزان وەردەگرێت لەسەر حسابی خۆیان
واتە گەر کەسێک بیەوێت یارییان بۆ بکات ئەگەر لە ئیسپانیا بێت ئەوا هیچ پارەیەک وەرناگرێت بەڵام لە ڕێگای یانەکەیەوە گەر بە توانا بوو دەگوازرێتەوە بۆ یانەیەکی تری ئیسپانیا.
بەڵام بۆ کەسانی دەرەکی پارەی شوێنی مانەوەو خواردنی لێ وەردەگیرێت ساڵانە 8000 هەشت هەزار یۆرۆ کە دەکاتە دەفتەرێک دۆلار ساڵانە. ئەزانم بۆ هەندێکتان ڕەنگە بڵێن یاریزان پارە وەردەگرێت ئێمە دەبێت پارەش بدەین.؟
سەرەتای هەموو ئەو یاریزانە پیشەگەر انەی ئێستا پارەیەکی زۆر وەردەگرن وا بووە. تەنانەت گەر بچیتە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی ئەوێش هەر دەبێت مانگانە پارە بدەیت تاکو ئاستی یاریزان دەگاتە ئەوەی ببێتە یاریزانێکی کاریگەر و تواناکەی پارەی بۆ پەیدا بکات.
بە داخەوە لە ئێستاشدا یاریزانی ئێمە ئەو توانایەی نییە ڕاستەوخۆ بۆندی یانەیەکی بەهێزی پێشکەش بکرێت بۆیە هەردەبێت بەم تەجروبەیەدا بڕوات ئەگەر قورسیش بێت.
گەر دوای ساڵێک ئاستی بەجۆرێک بێت یانەی تر تواناکەیان بە دڵ بێت ئەوا دەتوانێت پێش ساڵێکیش بچێتە یانەیەکی تر بەڵام گەر نەتوانێت ئەوا تاکو لەو یانەیە بێت ساڵانە دەبێت ئەو بڕە پارەیە بۆ شوێنی مانەوە و خواردن و پێداویستی بدات. بەڵام تۆی یاریزان دەتوانی بۆ دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە لەوێ ماوەیەک کار بکەیت بۆ ئەوەی لەسەرت زۆر نەکەوێت.

سوپاس بۆ هەمووتان
بمبورن بەهۆی کۆرۆناوە ئەم ماوەیە چالاکیمان نەبووە
بەڵام وەرزش لێرە بەدەست کەسانی نەشارازاوەیە بۆیە هەر ئەمەمان پێ دەکرێت بە داوای لێبوردنەوە
براتان سامان کریم

ئەمە جل و لۆگۆی ئەکادیمیای ئیسپانیایە لە تورکیا کرایەوە.بەڵا ئێمە ویستمان لە کوردستان بیکەینەوە بە جۆرێک کە هەم کەم بکەو...
21/02/2020

ئەمە جل و لۆگۆی ئەکادیمیای ئیسپانیایە لە تورکیا کرایەوە.
بەڵا ئێمە ویستمان لە کوردستان بیکەینەوە بە جۆرێک کە هەم کەم بکەوێت لەسەر یاریزانەکان و داهاتوشی هەبێت. بەڵام بە داخەوە لای یاریزانی کورد گرنگ نەبوو

14/02/2020

تاقی کردنەوەیەک لە وڵاتی ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی 15 ڕۆژ
لە 27_ 2 دەست پێ دەکات
هاوکاریشتان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ڤیزاو تکتی تەیارە بە هەرزان
نرخی بەشداری کردن 1050 دۆلارە
هەر کەسێک خوازیارە نامە بنێرێت بۆ پەیج
سوپاس بۆ ئێوە

لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان تاقی کردنەوەیەک بۆ ماوەی 2 هەفتە ئەنجام دەدرێت بۆ یانەکانی خولی نایاب و پلە یەک. بە نرخێکی...
12/02/2020

لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان تاقی کردنەوەیەک بۆ ماوەی 2 هەفتە ئەنجام دەدرێت بۆ یانەکانی خولی نایاب و پلە یەک. بە نرخێکی زۆر هەرزان.
بەهیوای سەرکەوتن

پێمان باش بوو ئەم ئاگاداریە لەسەر کردنەوەی ئەکادیمیاکە بڵاو بکەینەوە;1. ئەکادیمیا لە هەموو دنیا بۆ ئەوەیە یاریزان فێر بک...
05/01/2020

پێمان باش بوو ئەم ئاگاداریە لەسەر کردنەوەی ئەکادیمیاکە بڵاو بکەینەوە;
1. ئەکادیمیا لە هەموو دنیا بۆ ئەوەیە یاریزان فێر بکەیت بە شێوەیەکی ئەکادیمی بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەی چەند ساڵێکدا ببێتە یاریزانێکی پیشەگەری جیھانی. بۆ ئەم مەبەستە هەر یاریزانێک کە بەشداری دەکات دەبێت بڕە پارەیەک بدات حەقی ئەو خزمەتەی لە ئەکادیمیا پێی دەکرێت. بەڵام سەیرەکە لەوەدایە کوردی ئێمە دەیەوێت کەسێک بێت بیکات بە یاریزانی جیهانی بە بەلاش. ئەمە لە کوێ شتی وا هەیە؟ چونکە ئەوە پێی ناوترێت ئەکادیمیا لە هەفتەیەکدا یەک سەعات یاری لەگەڵ تیپێکی تر بکەیت؟

2. ئێمە ناتوانین ئەکادیمیایەکی وەک ئەوەی ئەسپایەری قەتەری بکەینەوە؟ چونکە بە ڕاستی بە مانای وشە ئەوە پێی دەوترێت ئەکادیمیا. چونکە ئەکادیمیا دەبێت هەموو شتێکی تیادا فەراهەم بێت؟ ئەو ئەکادیمیایە لەگەڵ ئەکادیمیا جیهانییەکان مانگانە لەسەرو 1000 دۆلارەوە لە یاریزان وەردەگرن؟ چونکە ئەو شوێنە کە دروست کراوە پارەی تێ چووە؟ ئەوانەشی کە بەڕێوەی دەبەن بە پارە ئیش دەکەن. بە خاترو خۆتر نییە؟

3. ئێمە ویستمان ئەو خیبرەو زانیارییەی کە هەمانە بتوانین لەم ڕێگایەوە بیگەیەنین و یاریزان بۆ داهاتوو دروست بکەین بە کوالیتییەکی باش وە نوێنەری ئەکادیمیای نێودەوڵەتی ئیسپانی بەردەوام چاودێری بکات و ڕێنمایی پێویست بدات هەر کات یاریزانێک ئاستی زۆر بەرز بوو بینێرینە دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە 45 هەزار دینارمان دانا وەک مانگانە لە یاریزانی وەربگرین بۆ ئەو کارانەی کە دەیکەین وەک (ڕاهێنەر + بەکرێ گرتنی یاریگا + پێداویستی وەرزشی + ڤیدۆ دروست کردن) چونکە هەموو ئەمانە پارەی دەوێت.؟
خەڵکی ئێمە لەگەڵ ڕێزم چونکە فێری بەلاشە بووە وا ئەزانێت ئەبێت تۆپی پێ بە بەلاش بێت؟
شتی وەها لە هیچ شوێنێک نییە؟ ئینجا ئێمە مەبەستمان ئەوە نییە لەم بڕە پارەیە ئیسفادە بکەین؟ ئەگەر کەسێک هەیە ڕاهێنەر و پێداویستیەکانیان و یاریگا و ڤیدیۆ بۆ یاریزانەکانمان دروست دەکات ئەوا من بە خۆشحاڵیەوە دێم و یەک دیناریشمان مەدەنێ چ یاریزانێکیش ئاستی بەرز بوو دەینێرینە دەرەوە. بەڵام ئەم کارانە بە پارە دەکرێت.

پێم خۆش بوو ئەم ڕێنماییانەتان پێ ڕابگەیەنم چونکە لە تەمەنی 14 بۆ 19 ساڵ تەنها 10 یاریزان ناوی نوسیوە کە بە 10 یاریزان چی بکەین؟ ئەگەر 20 یاریزانیش بونایە بەهەرحاڵ.
خۆتان چ داهاتوویەک بۆ خۆتان دروست دەکەن ئەوە خۆتان دەیزانن. من ئەوەی لەسەرم بووە تا ئێستا ئەنجامم داوە. چیش بە من دەکرێت لە خزمەتتاندام، بەڵام داهاتوو بە خۆتان دروست دەکرێت نەک بە من.

سوپاس بۆ هەمووتان
سامان کەریم
5_1_2020

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

9647511921852

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SK -AAA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to SK -AAA:

Share

Category