Sha gym

Sha gym ناونیشان : سلێمانی - ئاشتی خوار شیرینی تابان

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١ هۆڵەکەمان کاتی خانمانی دەگۆرێ بۆ ١٠:٣٠ بەیانی بۆ ٣:٣٠ عەسربۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ٤٠٤...
12/04/2026

لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١ هۆڵەکەمان کاتی خانمانی دەگۆرێ بۆ ١٠:٣٠ بەیانی بۆ ٣:٣٠ عەسر

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن ٤٠٤١ ١٤٤ ٠٧٧٠

09/11/2024
هەندێک ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون و دەیانەوێت کێشیان دابەزێننخاڵی یەکەم: خواردن:-بۆ دابەزاندی کێشت پێویستە ک...
22/08/2022

هەندێک ڕێنمایی زۆر گرنگ بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون و دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن

خاڵی یەکەم: خواردن:-

بۆ دابەزاندی کێشت پێویستە کالۆری خواردنەکانت بژمێریت کە دەتوانی ئەم کارە بکەیت لە ڕێی بەکارهێنانی گوگڵەوە کە دەتوانی ناوی خۆراکەکە بنوسیت و بە دوای بنوسی (Calories) کە پێت دەڵێ خۆراکەکەت چەن کالۆری تیایە، وە پێویستە لەسەرت زیاتر بسوتێنی وەک لەوەی وەری دەگری و ئەو خۆراکانە تەرک بکەیت کە دەبنە هۆی دروست بوونی چەورییەکی زۆر لە لەش و سووتاندنیان قورسە نمومە وەک:-

١- چپسی پەتاتە
٢- نانی سپی
٣- ماددە کحولییەکان
٤- شەکر
٥- شیرینی

خاڵی دووەم: سەپڵیمێنتەکان:-

بێگوومان دەتوانی ئەم پرۆسێسە خێراتر بکەی بە بەکار هێنانی سەپڵیمێنەتەکان بۆ نمونە وەک:-

‏١- CLA
‏٢- L-Carnitine
‏٣- Pre-Workout
‏٤- Clenbuterol

وە بۆ ئەو کەسانەی زۆر قەڵەون و ناتوانن کۆنتڕۆلی خواردنیان بکەن پێویستە ئیشتیها گر بەکار بهێنن و یەکێک لە باشترین سەپڵیمێنتەکان بۆ ئەو کەسانە (Universal Animal Cut)ە.

خاڵی سێیەم: ستیرۆیدەکان:-

ئەو کەسانەی دەیانەوێت چەوری بسوتێنن و ماسولکەش دروست بکەن پێکەوە و لە ماوەیەکی کەم جیاوازییەکی زۆر ببینن لە لەشیان و ئارەزوو لە بەکارهێنانی ستیرۆیدەکان دەکەن دەتوانن ئەمانە بەکار بهێنن:-

‏١- Winstrol (Stanozolol)
‏٢- Anavar

وە ئەوەتان بیر بێت هەمیشە کاردیۆ (ڕەشاقە) بکەنە دوای یاری ئاسن

‏.fitness

تاگی ئەو هاوڕێیە و بکە کە تازە دەستی بە یاری کردووە  💪  👍_comment💬_share➡️
01/06/2022

تاگی ئەو هاوڕێیە و بکە کە تازە دەستی بە یاری کردووە
💪
👍_comment💬_share➡️

‎ئەشواگاندا (Ashwagandha)‎جینسینگی هندی ‎سوودە گرنگەکانی بۆ یاریزانی لەشجوانی‎۱/زیادبوونی کێش و بارستایی ماسوولکە‎۲/گەشە...
23/02/2022

‎ئەشواگاندا (Ashwagandha)
‎جینسینگی هندی

‎سوودە گرنگەکانی بۆ یاریزانی لەشجوانی

‎۱/زیادبوونی کێش و بارستایی ماسوولکە
‎۲/گەشەی ماسوولکەکان خێراتر دەکات
‎۳/زیادبوونی هێزی ماسوولکەکان
‎٤/چالاکی سپێرم (S***m) زیاددەکات
‎٥/دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (Testosterone Hormone)
‎٦/ دەبێتەهۆی ڕێکخستنی هۆرمۆنی ئیسترۆجین (Estrogen) و هۆرمۆنی پڕۆلاکتین (Prolactine Hormone) کە زیادبوونی ئەم دوو هۆرمۆنە دەبێتەهۆی زیادبوونی چەوری سەرسینگ (Gyncomastia)
‎۷/یارمەتی گەشەی ماسوولکەکانی سینگ و قۆڵ دەدات

‎چۆنێتی بەکارهێنان
‎*پێش تەمرین
‎۱/بۆ زیادبوونی هێزی بەرگەگرتنی ماسوولکەکان و هەست نەکردن بە ماندوویەتی
‎۲/لە مەشقی درێژخایەن دا ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ (Cortisol Hormone) کەم دەکاتەوە کە کاریگەری هەیە لەسەر پووکانەوە و لەدەستدانی ماسوولکە

‎*پێش خەوتن
‎۱/یارمەتی چوونە خەوێکی قووڵ دەدات گەشەی ماسوولکەکان خێراتر دەکات
‎۲/ڕێژەی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن (Testosterone Hormone) بەرزدەکاتەوە

‎*هەفتەی کۆتایی پێش پاڵەوانێتی
‎بۆ هێشتنەوەی قەبارەی ماسوولکەکان

‎هەڵبەت لە لایەنی پزیشکی چەندین سوودی تریشی هەیە

💪
👍_comment💬_share➡️

 💪  👍_comment💬_share➡️
19/02/2022

💪
👍_comment💬_share➡️

Vitamin B2ڤیتامین B2 ، یان وەک ئەوەی پێی دەگوترێت ڕیبۆفلاین  ، ڤیتامینێکی بی ئاوێتەیە ، ڤیتامینێکە لە ئاودا دەتوێتەوە ، ...
09/12/2021

Vitamin B2
ڤیتامین B2 ، یان وەک ئەوەی پێی دەگوترێت ڕیبۆفلاین ، ڤیتامینێکی بی ئاوێتەیە ، ڤیتامینێکە لە ئاودا دەتوێتەوە ، دەرکەوتە ئۆرگانییەکەی کریستاڵییە ، ڤیتامینێکی گرنگە بۆ لەش ، بۆ چەندین پرۆسەی زیندوو بەکاردەهێنرێت . ڤیتامین B2 کاتێک بەر تیشکی خۆر کەوت هەڵدەوەرێت و بێسوود دەبێت ، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانەی ڤیتامین B2 یان تێدایە لە تاریکیدا هەڵگیرێ نەک شوشەی شەفاف

هەرچەندە ڤیتامین بی 2 لە لەشدا هەڵناگیراوە و لە ڕێگەی میزەوە دەردەکرێت، کەموکەڕییەکەی بەربڵاو نییە ، کە ئەمەش مەرجێکی دەگمەنە ، بەڵام لە هەندێک حاڵەت و مەرجدا بۆ لەش زۆر پێویستە وەک شێرپەنجە ، سوتاوی لەش ، نەخۆشییەکانی جگەر و گەدە ، هەستکردنێکی بەردەوام بە سترێس ، خوگرتن بە مادەی کحولیەکان ، سکچوونی بەردەوام ، ئیشکردنی غودە ، ڕەقبونی ماسولکە ، هەوکردن و نەخۆشییە ڕیخۆڵییەکان ، دەبێت تێبینی ئەوە بکرێت کە لەکاتی گەرمکردندا بەهای خۆراکیی خۆی لە دەست دەدات ، یان ئەگەر سەرچاوەکانی بەر تیشکی خۆر کەوتبن

سودەکانی...
١.یارمەتی ی گەشە و بەرهەمهێنانی خانە سوورەکانی خوێن لە مۆخی ئێسکەوە دەدات
٢.یارمەتی بەرهەمهێنانی وزە دەدات لە کاربۆهایدرات و دروستکردنی وزە لەلەشدا.
٣.یارمەتی چالاککردنی و ڕێکخستنی ئەنزیمەکانی لەش دەدات.
٤. بەشداری دەکات لە پێکهێنانی ترشی ئەمینە و ترشی چەوری.
٥. یارمەتی باشکردن و پاراستنی بینایی دەدات.
٦. رێگری لە گەشە و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
٧. ڕێگە لە ژمارەیەک نیشانەی ئازاربەخش دەگرێت وەک هەوکردنی پێست، هەوکردنی زمان، هەوکردنی سووچی دەموچاو، قڵیشانی لێو و تامێسک.

کەمی و زیانەکانی..

کەمی دەبێتە ھۆی کەمبونەوە هەرس و هەڵمژینی خۆراک لەلایەن ڕیخۆڵە و گەدەوە. هەروەها دوبارە توشبونەوەی درێژخایەن بەنەخۆشیەکانی دەم و بێنی سوچی لێو و ئاوسانی زمان و پەشێوی و تێکچونی پیست و هەروەها کەم خوێنی و هەستیاری چاو بەڕوناکی و کەم بینی

سەرچاوەکانی...
هێلکە. قارچک. ماسی. خواردنە دەریایەکان . شیری سۆیا. سەزە گەڵا دارەکان. گۆشتی سور. شیر و بەرهەمەکانی. پاقلەمەنییەکان. جگەر.
💪
👍_comment💬_share➡️

ئاگاداریسڵاو لەهەموو یاریزانانی هۆلەکەمان کاتی کردنەوەی هۆڵ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزا لەسەعات ٨ ی بەیانی بۆ سەعات ١ی شەوک...
12/04/2021

ئاگاداری

سڵاو لەهەموو یاریزانانی هۆلەکەمان کاتی کردنەوەی هۆڵ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزا لەسەعات ٨ ی بەیانی بۆ سەعات ١ی شەوکراوە ئەبێت داواکارم لەخوای گەورە ئەم مانگەپیرۆزەمان بۆبکاتە خێروخۆشی
ڕۆژو و عیبادەتی هەموولایەک قبوڵ بێت

02/09/2020

سەنتەری لەش جوانی و ڕەشاقەی شاجیم لە خزمەت وەرزش دۆستان و یاریزانانی خۆشەویستدا بەباشترین خزمەت گوزاری و بە نرخێکی گونجاو و چەندین ئۆفەری جیاواز .
سلێمانی - ئاشتی - خوار شیرینی تابان
بۆ پەیوەندی : ٠٧٧٠١٤٤٤٠٤١

Address

Ashtee Street
Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 07:00 - 00:00
Tuesday 07:00 - 00:00
Wednesday 07:00 - 00:00
Thursday 07:00 - 00:00
Saturday 07:00 - 00:00
Sunday 07:00 - 00:00

Telephone

+9647701444041

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sha gym posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sha gym:

Share