31/08/2026
ڕاگەیەندراوێک لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانەوە
ئاگاداری سەرجەم ئەو خوازیارانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندن درێژە بە خوێندنیان بدەن لە کۆلێژەکەمان لەبەر بەرژەوەندی خوازیاران و ئەو خوێندکارانەی خولی دووەم بوون لە پۆلی(١٢)کە پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی درێژکرایەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/٣.
داوا لە ئارەزومەندان دەکرێت لە کاتی دیاریکراودا سەردانی بینای کۆلێژ بکەن بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان.