06/05/2019
بۆ یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان : هیوادارم ئەم رەخنانە بەدڵێکی گەورە وەرگرن
بەڕێزان کاتێک کەخولێک دەکرێتەوە یەکێک لەپایە گرنگەکان بۆ سەرکەوتنی خولەکە بوونی داوەری لێهاتووە کەبتوانێت یاریەکان بەجوانی و بەبێ جیاوازی لەنێوان تیپەکاندا بەرێت بەڕێوە یاخود هەرهیچ نەبێت ئەو داوەرانەی کەهەڵە دەکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.. بەداخەوە تا ئێستا هیچ لەوبارەیەوە نەکراوە
دێمەسەرباسی یاری نێوان پێشمەرگەو دهۆک کەبەراستی لەسێ کەس کەداوەری یاریەکەیان کرد دەتوانم بڵێم تەنیا یەک دانەیان داوەر بوو دوانەکەی تر هیچ ئەزمونێکی داوەرییان نەبوو چۆن ئەبێت داوەرێک لەخولی کوردستانا داوەری بکات و شوێنی وەستانی خۆی نەزانێت یاخود هەڵەبکات لەگۆرینی شوێنەکەنیدا ئەمانە لەلایەک و بڕیارە هەڵەکانیان لەلایەکی کەبووەهۆی هەڵگەرانەوەی ئەنجامی یاریەکە (۳ هەڵەی بەئەنقەست نەگیرا بۆپێشمەرگە) جگەلەوەی پێویست بوو چەندین هەڵەی هونەری بدرێت بەیاریزانەکانی تیپی بەرامبەر نەیان دا بۆیە یاریزانەکان بەئارازووی خۆیان ووشەی نەشیاویان بەکارهێناو هەردووداوەر گۆێی خۆیان لێ داخست .. ئەوەی زۆر جێی سەرسورمان بوو بەلای منەوە گاڵتەکردنی داوەرێکیان بوو لەگەڵ یاریزانەکانی یانەی دهۆک کە بێ لایەنی و راستی لەبریاردانی ئەو داوەرەی لەلای من خستە ژێر پرسیارەوە
داواکارم ئەم رەخنە(دروست کەرە) بەدڵێکی گەورەوە وەربگرن تابەرێوەچونی خولەکای داهاتوو سەرکەوتووتر بێت