24/08/2020
زنجیرەیەک لەسەر تەواوکاریە خۆراکیەکان
بەشی یەکەم/ پرۆتین
تەواوكارى خۆراكى پرۆتین بەزۆری لەشێوەی پاودەردا هەن.
بۆ ئەم مەبەستانە بەکاردێن:
ـ گەشەی ماسولکە زیاد دەکات.
ـ کێشی ماسولکە زیاد دەکات.
ـ قەبارەی ماسولکە زیاد دەکات.
جۆرەکانی پرۆتین:
وەی پرۆتین: باوترين جۆری پرۆتینە, خێرا هەڵدەمژرێن, بارستەی ماسولکە زیاد دەکەن, ڕێژەی کارب و چەوریان کەمە, بەزۆری دوای یاری وەردەگیرێن.
• سۆی پرۆتین : چەورى تێری زۆر کەمە, پرۆتینێکی ڕووەکییە, دواى يارى وەردەگیرێت.
• هايدرۆلايزيد- وەی پرۆتين : لە وەی پرۆتین خێراتر هەڵدەمژرێت و هەرس دەبێت, بەیانیان و دوایی یاری وەردەگیرێن.
ـ ئایزۆ يان وەى ئیزۆلەیت: چەوری و کاربی زۆر زۆر کەمە، بە زۆری بۆ کاتی تەنشیف بەکاردەهێنرێت، ئەشێ کاتەکانی تریش بەکاربهێنرێن.
• ئێگ پرۆین: لاكتۆسى زۆرە، پەرەپێدەری توانای گشتی جەستەیە, بەزۆری بۆ یاریەکانی هێز و بەرگەگرتن بەکاردەهێنرێت.
• كاسين و كاساين: زۆر هێواش هەرس دەبن, بۆ ئەو کەسانەی چەند کاتژمێرێک کاری قورس دەکەن یان نان ناخۆن وەک بەڕۆژووبوونی ڕەمەزان گرنگن، پێش خەوتن باشترین کاتە بۆ وەرگرتنیان.
• ماس و گەینەر: ڕێژەی كارب و چەوریان زۆرە، بەیانیان و دوای یاری وەردەگیرێن، بۆ سەرخستنی کێشی ماسولکە گرنگن.
• بيف پرۆتین : پرۆتینی گۆشتییە, بۆ ئەوانەی کەمی گۆشت هەیە لە ژەمەکانیاندا زۆر گرنگە و کێشی ماسولکە زیاد دەکات, بەیانیان و دوای یاری وەردەگیرێت .
تێبینی 1: ڕەچاوی ئەم خاڵەنە بکەن:
زۆر ورگرتنی پرۆتین واتە لە سنور دەرچوون دەبێتە هۆی/
ـ زيادكردنى لەدەستدانی کالسیۆم لە ڕێگەی میزەوە.
ـ وشکبونەوە و لەدەستدانی ئاو، ئەمەش بە زیان بەسەر پێست و گورچیلەدا ئەشکێتەوە، بۆیە زۆر زۆر گرنگە لەکاتی وەرگرتنی پرۆتین ڕێژەی ئاو خواردن بکەینە دوو ئەوەندەی جاران.
تێبینی 2: چەند خاڵێکی گشتی بۆ هەموو تەواوکارییەکان:
ـ تا دڵنیا نەبیتەوە لە مارکە و کواڵیتی کۆنتڕۆڵ مەیکڕە.
ـ کواڵیتی ئەم بەرهەمانە لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێک و لە مارکەیەکەوە بۆ مارکەیەکی تر ئەگۆڕێت.
ـ تەواوکاری خۆراکی شوێنی خۆراک ناگرێتەوە، تەنها کەمییەکانی پڕدەکاتەوە.
ـ ئەگەر بە خراپی بەکاریانبهێنیت، کاریگەری خراپیان دەبێت.
ـ تەواوکاری خۆراکی جادوو نییە، بە دەبەیەک پرۆتین نابی بە ڕۆنی کۆڵمان.
ڕا هینە رو نا و بژیوانی نیو دە وڵە تی فریدون جاف