قوتابخانەی ڕوانینی بنەڕەتی

قوتابخانەی ڕوانینی بنەڕەتی قوتابخانەی ڕوانین .قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین قۆناغی ۷ بۆ ۹

ئاگاداریئاگاداری قوتابییانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی قوتابخانەكەمان دەكەینەوە ، كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ( 2026/5/25 )  لە ...
23/05/2026

ئاگاداری

ئاگاداری قوتابییانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمی قوتابخانەكەمان دەكەینەوە ، كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ( 2026/5/25 )
لە قوتانخانە ئامادە بن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی كۆتایی ساڵانە ( كارت)
تێبینی
1. پۆلی حەوتەم کاتژمێر 3 ی دواینیوەڕۆ پۆلی هەشتەم کاتژمێر 4 ی دواینیوەڕۆ لە قوتابخانە ئامادەبن .
2.پێویستە قوتابیان سەرجەم کتابەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێتەوە .
3.قوتابی خۆی ئامادە نەبێت کارتی نادرێتەوە .
4.لەگەڵ دانەوەی کارت خشتەی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمتان پێدەدرێت .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان .

سوپاس نامە🌹🌸🌷 #زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەمان دەکەین کە توانیان  زۆر دڵسۆزانە و لەخۆ بوردووانە و سەرەڕای ق...
21/05/2026

سوپاس نامە🌹🌸🌷

#زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەمان دەکەین
کە توانیان زۆر دڵسۆزانە و لەخۆ بوردووانە و سەرەڕای قەیرانەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان توانیان بەردەوامی بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بدەن و کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ بهێنن و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بە سەرکەتوویی تەواو بکەن .

#زۆر سوپاسی سەرجەم لیژنەکانی قوتابخانەکەمان دەکەین بەتایبەتی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی وردبینی کە دەورێکی باڵاو کاریگەریان هەبوو لە پرۆسەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان .

#زۆر سوپاس مامۆستا (اسماعیل حاجی حسن) سەرپەرشتیاری قوتابخانەکەمان دەکەین کە نمونەی خەمخۆری و دڵسۆزی قوتابخانەکەمان بووە .

#وە زۆر سوپاسی لیژنەی باوکان دەکەین کە دەورێکی باڵاو کاریگەریان هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەو کەمو کورتیەکانی قوتابخانە .

#وە زۆر سوپاسی سەرجەم خوێندکارە خۆشەویستەکانمان دەکەین کە تارادەیەکی زۆر پابەندبوونی خۆیان بە یاساو رێنمایبەکانی قوتابخانە جێبەجێکردووە .

#وە زۆر سوپاسی کاک خدر کارگوزاری قوتابخانەکەمان دەکەین کە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە چارەسەرکردنی کەم و کوریەکانی قوتابخانە .

لە کۆتایدا هیوام سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیزی قوتابخانەکەمان دەخوازین، ان شاء اللە زۆر بەسەرکەوتوویی قۆناغی ئەم ساڵی خوێندن بەجێ دەهێڵن و هەنگاو دەنێن بۆ قۆناغی داهاتوو .

⚫  پرسەنامە( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )  (كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ )بەناوی دەستەی مامۆستایانی قو...
09/05/2026

⚫ پرسەنامە
( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ )

بەناوی دەستەی مامۆستایانی قوتابخانەکەمانەوە
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا
(علی ئەلیاس) بەرێوەبەری قوتابخانەی هێمن دەکەین .

داواڪارین لە خوای گەورە ڪۆچڪردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بڪات و سەبوری و ئارامی ببەخشێ بەدڵی کەس و کاریان.
اناللە واناالیە راجیعون.

ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 7 ، 8  دەکەیندەتوانن لەرێگەی ئەم کەرتانەی خوارەوە ناوەکانیان بۆ رۆژی تاقیکردنەوە بدۆزنەوە .
08/05/2026

ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 7 ، 8 دەکەین
دەتوانن لەرێگەی ئەم کەرتانەی خوارەوە ناوەکانیان بۆ رۆژی تاقیکردنەوە بدۆزنەوە .

(پەیامێکی پەروەردەییانە بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز) داواکارین لە دایکان و باوکانی بەڕێزی قوتابییە خۆشەویستەکان ، وەک بەخێ...
08/05/2026

(پەیامێکی پەروەردەییانە بۆ دایکان و باوکانی بەڕێز)

داواکارین لە دایکان و باوکانی بەڕێزی قوتابییە خۆشەویستەکان ، وەک بەخێوکار و پەروەردکارێکی دڵسۆز و خەمخۆری نەوەکانتان ، ئاگاداری تەواوی کاتەکانی قوتابییەکانتان بن لە دەستپێکی تاقیکردنەوەکاندا.

داوا لەکەس و کاری قوتابیان دەکەین ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە پەروەردەییانە بکەن کەدەبێتە زامنی سەرکەوتنی ڕۆڵەکانتان:

۱ـ لابردنی ئایپاد و موبایل و یارییە ئەلکترۆنی و تەکنەلۆجییەکانی بەردەستی قوتابیان

۲ـ دروستکردن و ڕەخساندنی کەش و هەوایەکی ئارام ، وەلانانی هەر گرفتێکی هەنووکەیی و نەهێنانەپێشەوەی لەبەردەم قوتابییەکانتاندا .

۳ـ دانانی کەمترین کات بۆ تەماشاکردنی تی ڤی و وازهێنان لە تەماشاکردنی زنجیرە دراماییەکان و یاریە وەرزشیەکان

٤ ـ تابۆتان دەکرێت لەکاتی پرۆسەی تاقیکردنەوەکاندا خەتی ئەنتەرنێت لەمنداڵەکانتان قەدەغەبکەن .

٥ـ زوو نووستن و زوو لەخەوهەستان و رێکخستنی ژەمە خۆراکیەکان

6ـ چوونە دەرەوەی شەوانە لەمنداڵەکانتان قەدەغەبکەن

٦ـ هاندان و بەردەوام وورەپێدانی سەرکەوتن و دروستکردنی ڕۆحیەتی بەردەوام بوون و پشوو درێژی و کۆڵنەدان لە هەستی قوتابییەکانماندا گرەنتی سەرکەوتنیان مسۆگەر دەکات .

۷ـ هەتا بکرێت سەردان و میواندارییەکان کەمبکرێنەوە لەم کاتە هەستیارەدا ، ئەمەش پێویستە ببێتە دیاردەیەکی باڵای جوان لەناو خێزانەکاندا کە هەمووان لەبەر خاتری قوتابییەکانمان ڕەچاوی بکەین تا کەمترین کاتیان بەفیڕۆ بڕوات .

لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیە چاوگەشەکانمان دەخوازین و بەهیوای سەرکەوتن لەهەموو تاقیکردنەوەکاندا .

گەشت و سەیرانی مامۆستایانی قوتابخانەکەمان بۆ سەیرانگاکانی دوکان  .
06/05/2026

گەشت و سەیرانی مامۆستایانی قوتابخانەکەمان بۆ سەیرانگاکانی دوکان .

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی 2026/5/14 تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکات .تئبینی/...
06/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی

ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی 2026/5/14
تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکات .
تئبینی/ هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێدەکات

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی (حەوتەم و هەشتەم) ی بنەڕەتی قوتابخانەکەمان .ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2026/5/10 تاقیکردنەوەکان دە...
06/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی (حەوتەم و هەشتەم) ی بنەڕەتی قوتابخانەکەمان .

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2026/5/10
تاقیکردنەوەکان دەست پێدەکات .
تئبینی/ هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەست پێدەکات

ئاگاداری خوێندکارە خۆشەویستەکانمان  دەکەین سبەی ڕۆژی چواشەممە کاتژمێر 4 ی ئێوارە لە قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتن...
05/05/2026

ئاگاداری خوێندکارە خۆشەویستەکانمان دەکەین سبەی ڕۆژی چواشەممە کاتژمێر 4 ی ئێوارە لە قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنچامی ساڵانەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمبۆ پۆلی نۆیەمی بنەرەتیتێبینی :-  هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوە کاتژمێر 1 دواینیوەڕۆ دە...
24/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
بۆ پۆلی نۆیەمی بنەرەتی
تێبینی :- هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوە کاتژمێر 1 دواینیوەڕۆ دەست پێدەکات بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە .

⚫  پرسەنامە( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )  (كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ )بەناوی دەستەی مامۆستایانی قو...
23/04/2026

⚫ پرسەنامە
( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ )

بەناوی دەستەی مامۆستایانی قوتابخانەکەمانەوە
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ڪۆچی دوای (( عزیز احمد )) کە دەکاتە باوکی هەردوو قوتابی ‌( ئیمان عزیز) لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ‌‌(ڕێدین عزیز) لە پۆلی حەوتەمی بنەرەتی قوتابخابخانەکەمان.

داواڪارین لە خوای گەورە ڪۆچڪردوو بە بەهەشتی خۆی شاد بڪات و سەبوری و ئارامی ببەخشێ بەدڵی کەس و کاریان.
اناللە واناالیە راجیعون.

Address

Raparin
Qala Diza

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی ڕوانینی بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category