16/07/2026
کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ یانەکانی خولی پلە دووی کوردستان . .
ڕۆژی پێنجشەممە، 16ی تەممووزی 2026، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک و پێشکەشکردنی ڕێنماییە تایبەتەکانی پەیوەست بە خولەکە بەڕێوەچوو، کە تێیدا 24 یانەی بەشداربوو بەسەر 4 گرووپی جوگرافیدا دابەش کران بە شێوازێک کە هەر گرووپێک لە 6 یانە پێکهاتووە، هەروەها بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا خشتەی یارییەکان و شێوازی سەرکەوتنی یانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بە فەرمی بڵاوبکرێنەوە.
گرووپی یەکەم: 1. کەلار، 2. باوەنوور، 3. شەهیدانی هەڵەبجە، 4. خورماڵ، 5. خەڵاتی پێنجوێن، 6. پیرەمەگروون
گرووپی دووەم: 1. بەختیاری، 2. سەرچنار، 3. دووکان، 4. حاجیاوا، 5. سەنگەسەر، 6. تەق تەق
گرووپی سێیەم: 1. سنوور، 2. پەروەردە، 3. ڕواندز، 4. چۆمان، 5. سرێشمە، 6. خەلیفان
گرووپی چوارەم: 1. باتیفا، 2. شێلادزێ، 3. بجیل، 4. دینارتە، 5. پێرس، 6. هەریر
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن