18/03/2023
دارا محمد راهينه ري يانه ي بازيان دواي بي هيوا بونيان له
گه يشتن به ريزه كاني ناياب ده ليت
سڵاو لە هەموو هاندەرانی یانەی وەرزشی بازیان ، وەک دارا محەمەد داوای لێبوردن لە هەموو هاندەرانی یانەی وەرزشی بازیان دەکەم بۆ ئەم دۆخەی کە یانەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت ، لەوانەیە بەشێک لە هاندەران بێ ئاگابن لەم زانیارییانە کە یانەکە نزیکەی سێ مانگە بە قەیرانێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت ، و هەروەها تەنها 12 یاریزانمان بەردەستن لە ئێستادا ، قورسە ئەم هەموو کێشانەت هەبێت و بتوانی ئەنجامی باش بەدەست بێنی و یانەکە بۆ خوولی نایاب سەربخەی ، تەنانەت لەم یانەیە دوو کەس خەمخۆرن ئەوانیش بەڕێزان بەرهەم ئاڵی و مامۆستا زانیارن ، ئەو دوو کەسایەتییە هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە بەڵام بەرپرسانی دەڤەری بازیان بەتەنگ یانەکەوە نایەن و ئاگایان لە باروودۆخی یانەکەیە لە ئێستایە و بەهانایەوە نایەن ، هیوام وایە هەموولایەک هەست بە بەرپرسیارێتی یانەی وەرزشی بازیان بکەن ، چونکە یانەکە نزیکەی چوار ساڵە بۆتە ژمارەیەکی سەنگین لە خوولی پلە یەکەکانی کوردستان .