16/05/2026
دەست پێکێکی نوێ یەکەم گەشتی گروپی شاخەوانی بازی کەرکوک لەدوای دابڕانێکی زۆر
رۆژی هەینی رێکەوتی 15/5/2026 گەشتێکی یەک ڕۆژیمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی چیای (حەسەن بەگ)
١٩ ئەندامی گروپی شاخەوانی باز رۆژی هەینی گەشتێکی تایبەت و بێ وێنەمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی چیای حەسەن بەگ لە سۆران بەهۆکاری تێک چونی کەشوهەوا لە ناوەندی شاخەکە بڕیاری گەڕانەوەماندا بەڵام لەدوای ئارامبونەوەی کەشەکە دوبارە دەستمان کردوە بەگەشتەکەمان سوپاس بۆخودا سەرجەم ئەندامەکان گەشتینە لوتکەی چیای حەسەن بەگ
بەداخەوە چەن کەسێکی نەفس نزم لۆگۆی شاخەکەیان شکاندبوو لۆگۆکەی لێ نەمابوو
پاش چرکاندنی چەند وێنەیەک هاتینە خوارەوە و گەشتەکەمان بەسەلامەتی کۆتایی پێ هێناو هەمان رۆژ گەڕاینەوە بۆ کەرکوک
دەسخۆشی لە هەموو ئەندامە ماندو نەناسەکانی گروپی باز دەکەین و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین
سوپاسێکی تایبەتی کاک (زیرەک زرار) دەکەین کە هەرکاتێک گەشتێک بۆ ئەو ناوچەیە بکەین بەبێ دودڵی لەگەڵمان دێت ڕێبەری گروپەکەمان دەکات
ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بازی کەرکوک