بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Kerkuk
  • بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەکاونتی تایبەت بەبڵاوکردنەوەی کاروچالاکیەکانی بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لێپرسراوی بەشی وەرزش پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتی موای تای كەركوك دەكات ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرس...
10/06/2026

لێپرسراوی بەشی وەرزش پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتی موای تای كەركوك دەكات
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش و بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە هەڤاڵان و میوان پێشوازی لە ( چالاك مەحموود ) سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی موای تای كرد ، لەو دیدارەدا سەرۆكی یەكێتی موای تای كەركوك راپۆرتێكی زارەكی لە سەر كار و چالاكیەكانی یەكێتیەكەی پێشكەش لێپرسراوی بەشی وەرزش كرد و سوپاسی پاڵپشتیەكانی بەشی وەرزشی كرد ، لە لای خۆیەوە رەزای حاجی فایەق ویڕای دەستخۆشی جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی بەشی وەرزشی بۆ دووپات كردەوە " لە كۆتایی دیدارەكە جامی پاڵەوانێتی یانەكانی كەركوكی پێشكەش لێپرسراوی بەشی كرد

كوردى - عربي پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برای خۆشەویستم دکتۆر خالد شوانی دەکەم بەبۆنەی دووبارە بە دەست هێنانی متمانەی پەر...
15/05/2026

كوردى - عربي
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برای خۆشەویستم دکتۆر خالد شوانی دەکەم بەبۆنەی دووبارە بە دەست هێنانی متمانەی پەرلەمان بۆ جاری دووەم بەبونی بە وەزیری داد لە حکومەتی فیدراڵ ، هەمیشە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم

نتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى صديقي و عزيزي الدكتور خالد شواني بمناسبة تجديد الثقة به وزيراً للعدل للمرة الثانية، متمنين له دوام التوفيق والنجاح في خدمة العراق وأبنائه، ومزيداً من العطاء والإنجاز في مسيرته الوطنية

پیرۆزباییمان لە برای ئازیزم دکتۆر ڕێبوار محمد کرد بەبۆنەی بونی بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکووک و هیوامان خواست هەمیش...
11/05/2026

پیرۆزباییمان لە برای ئازیزم دکتۆر ڕێبوار محمد کرد بەبۆنەی بونی بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکووک و هیوامان خواست هەمیشە سەرکەوتوبێت و دڵنیاین لەوەی هەمیشە جێگەی دەستی دیاربووە لەنێو خوێندکاران و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکانی زانکۆ

پیرۆزباییبە ناوی خۆم وسەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەڤاڵ جەنگیز احمد دەکەین بە بۆنەی دووبارە ...
02/05/2026

پیرۆزبایی
بە ناوی خۆم وسەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەڤاڵ جەنگیز احمد دەکەین بە بۆنەی دووبارە بەدەستهێنانی متمانەی دەستەی گشتی یەکێتی هێزی لەشی عێراق وهەڵبژاردنی بەئەندامی یەکێتی هێزی لەشی عێراق،ئەم دەستکەوتە دەرخەری پێگەی بەهێزی کادرە وەرزشیەکانی کەرکوکە لەسەر ئاستی عێراق، دووبارە پیرۆزە

بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی عەمیدی مافپەروەر ( عیماد عومەر ) جێگری فەرماندەی پولیسی كەركوكم کرد ، بەیاوەری ژما...
28/04/2026

بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی عەمیدی مافپەروەر ( عیماد عومەر ) جێگری فەرماندەی پولیسی كەركوكم کرد ، بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی بەشی وەرزش ، لەسەردانەکەمدا سوپاس و پێزانینی بەشی وەرزشیمان ئاراستەی بەرێزیان کرد لە پای خەمخۆری بۆ دابین كردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی خەڵكی كەركوك
رەزای حاجی فایەق
لێپرسراوی بەشی وەرزش

بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە، پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم قوربانیانی ڕووداوە کارەساتبارەکەی ئەم ئێوارایەی شاری کەرکوک ...
27/04/2026

بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە، پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم قوربانیانی ڕووداوە کارەساتبارەکەی ئەم ئێوارایەی شاری کەرکوک ڕادەگەینین، هیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، لە خوای گەورە داواکارین لە گوناحی قوربانییەکان خۆشبێت و سەبووری کەسوکار و خۆشەویستانیان بدات.

ئەم ڕووداوە کارەساتبارە، سەرجەم شاری کەرکوکی دڵتەنگ و غەمبارکرد، هەر تاکێکی ئەم شارە، خۆی بە پرسەبار دەزانێت.

هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق ئامادەی پاڵەوانێتی تایكواندۆی عێراق دەبێت ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسرا...
16/04/2026

هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق ئامادەی پاڵەوانێتی تایكواندۆی عێراق دەبێت
ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە هەڤاڵ رەزای حاجی فایەق لێپرسراوی بەشی وەرزش ئامادەی ركابەری كۆتاییەكانی پاڵەوانێتی پاڵەوانێتی پالاوتنی یاریزانانی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراق بۆ كوڕان و كچان بوو كە یەكێتی تایكواندۆی عێراق و بە هاوكاری لقی كەركوك رۆژانی 15و15/4 ئەنجامیدا بوو ،لە كۆتایی پاڵەوانیتیەكە كە حەربی خالید سەرۆكی لقی كەركوكی لیژنەی ئؤلۆمپی و سەرۆك و جێگر و ئەندامانی یەكێتی تایكواندۆی عێراق و چەند میوانێك ئامادەی بوون بەشداری كرد لە دابەش كردنی خەڵات بە سەر براوەكان

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برای خۆشەویستم دکتۆر رێبوار محمد دەکەم بەبۆنەی بونی ...
13/04/2026

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی برای خۆشەویستم دکتۆر رێبوار محمد دەکەم بەبۆنەی بونی بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کەرکووک ، هیوادارم هەمیشە لەخزمەتی خوێندن و پێشکەوتنی زانست و زانکۆی کەرکووک بێت

ألف مبارك للأستاذ الدكتور ريبوار محمد سعيد بمناسبة تسنّمه منصب مساعد رئيس جامعة كركوك للشؤون الإدارية، متمنين له دوام التوفيق والنجاح في مهامه الجديدة.
نسأل الله أن يوفقه لخدمة المسيرة العلمية والإدارية، وأن يكون هذا المنصب خطوة نحو المزيد من التقدم والنجاح لجامعة كركوك

بەناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانی بەشی وەرزشگەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عمید عماد عمر بەرزنجی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگ...
13/04/2026

بەناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانی بەشی وەرزش
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عمید عماد عمر بەرزنجی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ، هەمیشە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین ، هەمیشە هاوکاربووە لە سەرجەم بۆنە وەرزشیەکانی شاری کەرکووک و هیوادارین هەمیشە شاری کەرکووک جوان و سەقامگیربێت

پیرۆزەبه ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش و وەرزشكارانی لیستی سەوز جوانترین پیرۆزبایی لە ماموستا ( نازم ) ئەندامی ...
30/11/2025

پیرۆزە
به ناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بەشی وەرزش و وەرزشكارانی لیستی سەوز جوانترین پیرۆزبایی لە ماموستا ( نازم ) ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی باباگوڕگوڕ و نوێنەری شاری كەركوك بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی دەستەی گشتی یەكێتی نیشانشكاندنی عێراق وبوون بە ئەندامی یەكێتی نیشانشكاندنی عێراق لەو هەڵبژاردنەی ئەمرۆ (30/11/2025) كە لە شاری بەغداد بەرێوەچوو و لە هەمانكاتدا سوپاسی بۆردی وەرزشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین بۆ ئەو متمانەیی بەخشیان بە شاری كەركوك " لە كۆتاییدا هیوای سەركەوتن بۆ ماموستا نازم لە ئەركە نوێیەكەی دەخوازین بۆ زیاتر خزمەت كردنی یاری نیشان شكاندن لە كەركوك .
رەزای حاجی فایەق
لێپرسراوی بەشی وەرزش

Address

Kerkuk

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی وەرزشی مەڵبەندی٢ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category