11/09/2025
خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ژمارە و داتا ⚽️📋
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی 2025/9/13 دەست پێبکات، هەوڵ دەدەین بە کورتی داتا و ئاماری مێژووی خ*لەکە بخەینەڕوو .
لە ساڵی 1948 کاتێ کە یەکێتی تۆپی عێڕاق دامەزرا، راستەوخۆ هەڵسان بە کردنەوەی خ*ل بۆ یانەکانی دەزگا و دامەزراوەکانی (دوري المؤسسات) عێڕاق، لەوکاتە سێ خ*لی جیاواز لە سێ ناوچەی عێڕاق بەڕێوەچوو، (دوري مؤسسات بغداد، دوري مؤسسات البصرة، دوري مؤسسات كركوك) دواتریش (دوري مؤسسات موصل) ئەنجام درا و تاکو ساڵی 1972 بەردەوام بوو دواتر لە وەرزی 1972-1973 خ*لی دامەزراوەکانی سەرجەم عێڕاق (دوري مؤسسات العراق) ئەنجام درا و بووە یەك خ*لی سەرتاسەری و دوو وەرز بەردەوام بوو .
بڕیارە مێژووییەکە: لە رێکەوتی 1974/8/18 یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی خ*لی دامەزراوەکانی (دوري مؤسسات) عێڕاق و بۆ یەکەم جار بڕیاریدا بە ئەنجام دانی خ*لی یانەکانی سەرتاسەری عێڕاق (دوري عموم إندية العراق) و دابەشی کردن بەسەر سێ پلە ( 1 . 2 . 3)
خ*لی عێڕاق بە داتا و ژمارە ….
🔹 1974-1975 یەکەم وەشانی خ*ل
🔹 ژمارەی وەرزەکانی بەڕێوەچوونی خ*ل: (51) جار
🔹 ژمارەی یانە بەشداربووەکان تاکو ئێستا: (81) یانە
🔹 پاڵەوانەکانی خ*لەکە لە مێژوودا: تاکو ئێستادا (11) یانە توانیویانە نازناوی (46) وەشانی خ*لەکە بەدەستبهێنن کە (5)جاریش بە هۆکاری جۆراوجۆر خ*لەکە هەڵوەشاوەتەوە:
- زەوڕا (14) جار
- شوڕتە (8) جار
- قوەجەوی (7) جار
- تەڵەبە (5) جار
- هەولێر (4) جار
- رەشید (3) جار
- سەڵاحەددین (1) جار
- جەیش (1) جار
- مینا (1) جار
- دهۆك (1) جار
- نەفتی وەسەت (1) جار
🔹 یەکەم پاڵەوان: (قوەجەوی) 1974-1975
🔹دوایین پاڵەوان: (شوڕتە) 2024-2025
🔹 تاکو ئێستا خ*لەکە چوار ناوی جیاوازی بەخۆیەوە بینیوە: (خ*لی پلەیەک، خ*لی نایاب، خ*لی بژاردەکان، لە وەرزی (2023-2024)ەوە بووە خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق).
🔹 یانەی شوڕتە تاکە یانەیە چوار وەرز لەسەریەکتر بووەتە پاڵەوانی خ*لەکە لە وەرزەکانی (2021-2022 ، 2022-2023 ، 2023-2024، 2024-2025 ) .
🔹 گۆڵکاری مێژوویی خ*لی عێڕاق: امجد رازی (181) گۆڵ
🔹 ئەو راهێنەرەی زۆرترین جار نازناوی خ*لەکەی بەدەستهێناوە: ئەیوب ئەدیشۆ (4) جار لەگەڵ یانەکانی (تەڵەبە، قوەجەوی 2 جار ، زەوڕا)
🔹 راهێنەری میسڕی (مؤمن سليمان) تاکە راهێنەری پیشەگەرە کە توانیویەتی سێ جار نازناوی خ*لەکە بباتەوە لەگەڵ یانەی شوڕتە .
🔹 زۆرترین بردنەوە لە یەک وەرز: تەڵەبە (46) بردنەوە وەرزی (1992-1993) .
🔹 زۆرترین دۆڕان لەیەک وەرز: سلێمانی (51) دۆڕان وەرزی (1992-1993) .
🔹 زۆرترین یەکسان بوون لەیەک وەرز: (29) جار( نەفت) لە وەرزی 1992-1993 .
🔹 یەکەم گۆڵ لە مێژووی خ*لەکە: یاریزانی تەیڕان (قوەجەوی) فلاح حسن لە دژی سناعە لە 1974/10/4 .
🔹 زۆرترین گۆڵ کە یاریزانێک لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: (36) گۆڵ لە لایەن (یونس عەبد عەلی) یاریزانی یانەی شوڕتە لە وەرزی 1993-1994 .
🔹 زۆرترین گۆڵ کە یانەیەك لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: 134 گۆڵ (زەوڕا) لە وەرزی 1992-1993 .
🔹 کەمترین گۆڵ کە یانەیەك لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: 1 گۆڵ (جەیش - عەدالە) وەرزی 2006-2007 .
🔹 خێراترین گۆڵ لە مێژووی خ*لەکە: (9) چرکە و نیو (علاء عبدالزهرة) یاریزانی یانەی شوڕتە بەرامبەر یانەی نەفتی بەسڕە لە رێکەوتی 2018/10/21 .
🔹 یەکەم گۆڵی گۆڵپاريز لە مێژووی خ*لەکە: لە لایەن (رعد حمودي) گۆڵپارێزی یانەی شوڕتە لە دژی یانەی سەماوە تۆمارکرا لە وەرزی 1975-1976 .
🔹 گەورەترین بردنەوە لە مێژووی خ*لەکە: (نقل - شوڕتە= 11-0) لە 1974/10/12 ، (رومادی - کەرکوك= 11-0) لە 1995/5/15 .
🔹 ژمارەی یانەکانی وەرزی ئەمساڵ: (20) یانە .… … …. ….
ئامادەکردنی:
پەیام فتح اللە 2025/9/11