فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری

فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری, Sports & Fitness Instruction, فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری, Kalar.

پشت خوا، فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری هێشتا بەردەوامە لە پەروەردەکردنی فێرخوازان بە ڕۆحی دیسیپلین، ماندوونەناسی، ئەخلاقی وەرزشی و ئامانجداربوون، بە هیوای دروستکردنی نەوەیەکی بەهێز و سەرکەوتووی وەرزشی.
بەردەوامی، دیسیپلین و ئامانجداربوون، کلیلی سەرکەوتنن.

﷽📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و ب...
07/08/2026


📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽
سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و باوکان،
بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەین کە لە بەیانی ڕۆژی شەمە
( 8 _ 8 _ 2026 ) مەشق و ڕاهێنانەکانمان دووبارە دەست پێدەکەنەوە. هیوادارین وەک هەمیشە بە ڕوحیەیەکی بەرز، پابەندی و ئیرادەی بتەوەوە بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکەن.
لە پێناوی باشتر ڕێکخستنی کات و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودمەندی ڕاهێنانەکان،
گۆڕانکارییەک لە خشتەی ڕۆژانی مەشق و ڕاهێناندا ئەنجام دراوە:
🔹 ڕۆژانی شەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی یەکشەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی دووشەمەڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی سێ شەمە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە
🔹 ڕۆژانی چوارشەمە مەلەوانگە ئەنجام دەدرێت سعات 8:00ی بەیانی بۆ 10:00ی بەیانی. فێرخواز ئازادە بێت یان نا
🔹 ڕۆژانی پێنجشەمە هەوڵ دەدرێت یاری دۆستانە ئەنجام بدرێت
🔹 ڕۆژانی جمعە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە.

⚽ هەموو ئەم ئاستانە پێکەوە ڕاهێنان دەکەن:
( 2010 - 2011 - 2012 - 2013 - 2014 - 2015 - 2016 - 2017 - 2018 _ 2019 _ 2020 ) 👉

⏰ کاتی ڕاهێنان: لە 6:00 تا 9:00 ی بەیانی
📌 تکایە هەموو فێرخوازان نیو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕاهێنان ئامادەبن، تاکو ڕێکخستن و دەستپێکردنی بەرنامەکە بە شێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت.
📍 شوێنی ڕاهێنان: یاریگای مامۆستا عەلی – لای مەجید شەعبان
هەروەها تکایە هەر فێرخوازێک دایک و باوکی خۆی ئاگادار بکاتەوە کە بۆ ڕاهێنان بەشداری دەکات، بۆ پاراستنی ڕێکخستن و ئارامیی کارەکان.
🌟 ئامانجی ئێمە تەنها فێربوونی تۆپی پێ نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکی وەرزشی پابەند، متمانەپێکراو و خاوەنی ڕەوشت و ئاکاری جوانە. بۆیە هیوادارین هەموو فێرخوازان بە پابەندی و گرنگیدان بە کات، هاوکاری فێرگەکەیان بکەن.

📢 تکایە ئەم ئاگادارییە لەگەڵ هاوڕێ و فێرخوازانی دیکەدا بڵاوبکەنەوە، و بە لایک و کۆمێنت یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ئاگاداری بەرنامەکە بێت.

🎥 هەروەها سوپاس دەکەین ئەگەر لینکی یوتیوبی فێرگەکەمان سەبسکرایب بکەن و ڤیدیۆ و چالاکییەکانمان بگەیەنن بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی وەرزشدۆست.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس 🌹
https://youtu.be/CBihYc7L_5g
فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری
م. سەردار ڕەشید
7 _ 8 _ 2026

﷽بەیاننامەی فەرمیئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەلێک یاریزانی فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری ، بە شانازی و خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین پیرۆزب...
06/08/2026



بەیاننامەی فەرمی
ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەلێک یاریزانی فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری ، بە شانازی و خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین پیرۆزبای ئاراستەی هەردوو یاریزانی فێرگەی ڕزگاری، موراد کاروان و یوسف بەختیار دەکەین کە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی یانەی سیروانی نوێ سلێمانی کردووە بۆ تیمی ژێر ١٧ ساڵ.

هەروەها، بە هەوڵ و لێهاتوویی خۆیان، لە ماوەی دوو مانگدا توانیان لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەن و نازناوی 🏆 پاڵەوانی خولی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی پارێزگای سلێمانی بەدەستبهێنن.

ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووبوونی فێرخوازەکان، هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی ڕاهێنەران، و پاڵپشتی بێوچانی دایک و باوکەکانیانە. هیوادارین ئەم هەنگاوە سەرەتای سەرکەوتنەکانی داهاتوویان بێت و بتوانن بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی خۆیان، یانەکەیان و فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری بکەن.

لە خودای گەورە داوا دەکەین هەمیشە سەلامەت، سەرکەوتوو و سەربەرز بن، و پیرۆزباییان لێدەکەین بەهیوای داهاتوویەکی درەوشاوتر بۆ هەردوو وەرزشکارە ئازیزەکەمان.
---
پەیامێک بۆ پەیج و میدیای وەرزشییەکان

ئێمە باوەڕمان وایە کە سەرکەوتن بە کردار دەیسەلمێندرێت، نەک بە وتە. فێرخواز لای ئێمە ئامانەتە؛ بە دڵسۆزی پەروەردەی دەکەین و یارمەتی دەدەین بگات بە ئاوات و ئامانجی خۆی.

لەبەر ئەوە، داواکارین هەموو پەیج و لاپەڕە و میدیای وەرزشی بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن، و کاتێک فێرخوازێک لە فێرگەی ڕزگاری بۆ یانەیەک دەگوازرێتەوە، بە ڕێزەوە ناوی فێرگەی بنەڕەتی و شوێنی پەروەردەی ئەو فێرخوازەش ئاماژەی پێ بدەن. ئەمە ڕێزلێنانە لە ماندووبوونی ڕاهێنەران و هەوڵی فێرگەکان، و هاوکات هاندەرێکە بۆ گەشەپێدانی زیاتر وەرزشی بنەڕەتی.

﴿الْحَمْدُ لِلّٰهِ، اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ﴾

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری

م. سەردار حاجی ڕەشید

پێنجشەمە — ٦ / ٨ / ٢٠٢٦

﷽ئەنجامی سێ یاریی دۆستانەی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاریالْحَمْدُ لِلّٰهئەمڕۆ سێشەممە، بەرواری (4-8-2026)، فێرگەی تۆپی پ...
04/08/2026



ئەنجامی سێ یاریی دۆستانەی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
الْحَمْدُ لِلّٰه
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرواری (4-8-2026)، فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا و ئامادەسازی فێرخوازان، سێ یاریی دۆستانەی هاوبەشی لەگەڵ قوتابخانەی وانۆ لە شاری کەلار ئەنجامدا. ئەم یارییانە لەسەر ئاستی ئەم تەمەنانە بەڕێوەچوون:

▪️ 2011–2012
▪️ 2013–2014
▪️ 2015–2016

بە فەزڵی خوای گەورە، فێرخوازانی فێرگەکەمان لە هەموو یارییەکاندا ئاستێکی بەرز لە ڕووی تەکنیکی، تاکتیکی و هەڵسوکەوتی وەرزشی پیشاندا، و بە دیسیپلین و ڕووحی هاوبەشی، وێنەیەکی جوانیان لە فێرگەکەمان نواند. ئەم جۆرە بەشداریکردنانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ گەشەپێدانی توانا و زیادکردنی ئەزموونی فێرخوازان.

ئەنجامی یارییەکان

🏆 ئاستی 2011–2012
فێرگەی ڕزگاری (3) ـ (1) قوتابخانەی وانۆ

🏆 ئاستی 2013–2014
فێرگەی ڕزگاری (3) ـ (1) قوتابخانەی وانۆ

🏆 ئاستی 2015–2016
فێرگەی ڕزگاری (4) ـ (1) قوتابخانەی وانۆ

📍 شوێنی یاری: یاریگای تارتانی قوتابخانەی وانۆ

سەرپەرەشتیاری فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مامۆستا ڕێباز، بەڕێوبەرانی قوتابخانەی وانۆ و هەموو فێرخوازانیان دەکات کە بە ڕووحی وەرزشی، میوانداری و هاوکارییەکی بەرز بەشدارییان لەم چالاکییەدا کرد. هەروەها، سپاسی تایبەت ئاراستەی ناوبژیوانانی یارییەکان دەکەین کە بە بەرپرسیاریی و ماندووبوون، یارییەکانیان بە باشترین شێوە بەڕێوەبرد.

باوەڕمان وایە کە ئەم جۆرە یارییە دۆستانانە بنەمای پتەوکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان، بڵاوکردنەوەی ڕووحی یاریی پاک و دروستکردنی نەوەیەکی بەئەخلاق و توانادارە.

بەهیوای بەردەوامبوونی ئەم هاوکاری و پەیوەندییە وەرزشییانە، هەمیشە سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

ڕاگەیاندنی فەرمی:فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
سەردار حاجی ڕەشید
4-8-2026

﷽بەشداری فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری لە خولی ڕاهێنان و یاساکانی تۆپی پێلە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی...
01/08/2026


بەشداری فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری لە خولی ڕاهێنان و یاساکانی تۆپی پێ

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی ڕاهێنەران، فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری بە شانازییەوە بەشداری خولی ڕاهێنان و یاساکانی تۆپی پێ کرد، کە بە سپۆنسەری بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەنتەری تیپە میللیەکانی کوردستان و سەنتەری تیپە میللیەکانی گەرمیان، ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئابی ٢٠٢٦، لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەلار بەڕێوەچوو.

خولەکە بە شێوەیەکی زانستی و پیشەیی لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ، د. شنە زاهیر، د. ناظم جبار و د. هاوکار سالار، پێشکەش کرا و بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە ڕاهێنان و یاساکانی تۆپی پێ بە شێوەیەکی ورد و ئەکادیمی باس کران، کە جێگای سوود و کەڵک وەرگرتن بوو بۆ هەموو بەشداربووان.

ئامادەبوونی زیاتر لە ١٢٠ ڕاهێنەر و وەرزشکار لە ئەم خولەدا، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی گەرمیان هەمیشە یەکێکە لە بنکە گرنگەکانی وەرزش و خاوەنی کەلتورێکی بەرز لە پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی وەرزشە. ئەم ئامادەبوونە فراوانە، بە تایبەتی لە گەرمای ئەم وەرزەدا، نیشانەی هۆشیاری و گرنگیدانی کۆمەڵگەی وەرزشی گەرمیانە بە گەشەپێدانی توانا و زانیاری.

ئێمەش وەک ڕاهێنەری فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری، بە شانازییەوە بەشداری ئەم خولەمان کرد و سوودێکی زانستی و پیشەیی بەنرخمان لە بابەتە پێشکەشکراوەکان وەرگرت. بێگومان ئەم جۆرە خولانە ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی توانا و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێناندا دەگێڕن.

لە کۆتاییدا، پێزانین و سوپاسی بێسنوورمان ئاراستەی کاک محمد عەلی، سەرۆکی سەنتەری تیپە ملییەکانی گەرمیان، دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونی لە ڕێکخستن و سەرکەوتووانە بەڕێوەبردنی ئەم خولە زانستییە، هەروەها سوپاسی هەموو مامۆستایان و لایەنە هاوبەشەکان دەکەین کە بە دڵسۆزی خزمەتی گەشەپێدانی وەرزش دەکەن.

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری جارێکی تر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەشداری و پشتگیری هەموو چالاکییە زانستی و وەرزشییەکان، بە مەبەستی دروستکردنی نەوەیەکی شارەزا، دیسیپلین‌پارێز و پیشەیی لە بواری تۆپی پێدا.

فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری
1_ 8 _ 2026

﷽📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و ب...
31/07/2026


📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽
سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و باوکان،
بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەین کە لە بەیانی ڕۆژی شەمە
( 1 _ 8 _ 2026 ) مەشق و ڕاهێنانەکانمان دووبارە دەست پێدەکەنەوە. هیوادارین وەک هەمیشە بە ڕوحیەیەکی بەرز، پابەندی و ئیرادەی بتەوەوە بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکەن.
لە پێناوی باشتر ڕێکخستنی کات و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودمەندی ڕاهێنانەکان،
گۆڕانکارییەک لە خشتەی ڕۆژانی مەشق و ڕاهێناندا ئەنجام دراوە:
🔹 ڕۆژانی شەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی یەکشەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی دووشەمەڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی سێ شەمە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە
🔹 ڕۆژانی چوارشەمە مەلەوانگە ئەنجام دەدرێت سعات 8:00ی بەیانی بۆ 10:00ی بەیانی. فێرخواز ئازادە بێت یان نا
🔹 ڕۆژانی پێنجشەمە هەوڵ دەدرێت یاری دۆستانە ئەنجام بدرێت
🔹 ڕۆژانی جمعە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە.

⚽ هەموو ئەم ئاستانە پێکەوە ڕاهێنان دەکەن:
( 2010 - 2011 - 2012 - 2013 - 2014 - 2015 - 2016 - 2017 - 2018 _ 2019 _ 2020 ) 👉

⏰ کاتی ڕاهێنان: لە 6:00 تا 9:00 ی بەیانی
📌 تکایە هەموو فێرخوازان نیو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕاهێنان ئامادەبن، تاکو ڕێکخستن و دەستپێکردنی بەرنامەکە بە شێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت.
📍 شوێنی ڕاهێنان: یاریگای مامۆستا عەلی – لای مەجید شەعبان
هەروەها تکایە هەر فێرخوازێک دایک و باوکی خۆی ئاگادار بکاتەوە کە بۆ ڕاهێنان بەشداری دەکات، بۆ پاراستنی ڕێکخستن و ئارامیی کارەکان.
🌟 ئامانجی ئێمە تەنها فێربوونی تۆپی پێ نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکی وەرزشی پابەند، متمانەپێکراو و خاوەنی ڕەوشت و ئاکاری جوانە. بۆیە هیوادارین هەموو فێرخوازان بە پابەندی و گرنگیدان بە کات، هاوکاری فێرگەکەیان بکەن.

📢 تکایە ئەم ئاگادارییە لەگەڵ هاوڕێ و فێرخوازانی دیکەدا بڵاوبکەنەوە، و بە لایک و کۆمێنت یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ئاگاداری بەرنامەکە بێت.

🎥 هەروەها سوپاس دەکەین ئەگەر لینکی یوتیوبی فێرگەکەمان سەبسکرایب بکەن و ڤیدیۆ و چالاکییەکانمان بگەیەنن بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی وەرزشدۆست.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس 🌹
https://youtu.be/CBihYc7L_5g
فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری
م. سەردار ڕەشید
31 _ 7 _ 2026

﷽📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و ب...
24/07/2026


📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽
سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و باوکان،
بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەین کە لە بەیانی ڕۆژی شەمە
( 25 _ 7 _ 2026 ) مەشق و ڕاهێنانەکانمان دووبارە دەست پێدەکەنەوە. هیوادارین وەک هەمیشە بە ڕوحیەیەکی بەرز، پابەندی و ئیرادەی بتەوەوە بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکەن.
لە پێناوی باشتر ڕێکخستنی کات و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودمەندی ڕاهێنانەکان،
گۆڕانکارییەک لە خشتەی ڕۆژانی مەشق و ڕاهێناندا ئەنجام دراوە:
🔹 ڕۆژانی شەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی یەکشەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی دووشەمەڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی سێ شەمە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە
🔹 ڕۆژانی چوارشەمە مەلەوانگە ئەنجام دەدرێت سعات 8:00ی بەیانی بۆ 10:00ی بەیانی. فێرخواز ئازادە بێت یان نا
🔹 ڕۆژانی پێنجشەمە هەوڵ دەدرێت یاری دۆستانە ئەنجام بدرێت
🔹 ڕۆژانی جمعە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە.

⚽ هەموو ئەم ئاستانە پێکەوە ڕاهێنان دەکەن:
( 2010 - 2011 - 2012 - 2013 - 2014 - 2015 - 2016 - 2017 - 2018 _ 2019 _ 2020 ) 👉

⏰ کاتی ڕاهێنان: لە 6:00 تا 9:00 ی بەیانی
📌 تکایە هەموو فێرخوازان نیو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕاهێنان ئامادەبن، تاکو ڕێکخستن و دەستپێکردنی بەرنامەکە بە شێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت.
📍 شوێنی ڕاهێنان: یاریگای مامۆستا عەلی – لای مەجید شەعبان
هەروەها تکایە هەر فێرخوازێک دایک و باوکی خۆی ئاگادار بکاتەوە کە بۆ ڕاهێنان بەشداری دەکات، بۆ پاراستنی ڕێکخستن و ئارامیی کارەکان.
🌟 ئامانجی ئێمە تەنها فێربوونی تۆپی پێ نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکی وەرزشی پابەند، متمانەپێکراو و خاوەنی ڕەوشت و ئاکاری جوانە. بۆیە هیوادارین هەموو فێرخوازان بە پابەندی و گرنگیدان بە کات، هاوکاری فێرگەکەیان بکەن.

📢 تکایە ئەم ئاگادارییە لەگەڵ هاوڕێ و فێرخوازانی دیکەدا بڵاوبکەنەوە، و بە لایک و کۆمێنت یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ئاگاداری بەرنامەکە بێت.

🎥 هەروەها سوپاس دەکەین ئەگەر لینکی یوتیوبی فێرگەکەمان سەبسکرایب بکەن و ڤیدیۆ و چالاکییەکانمان بگەیەنن بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی وەرزشدۆست.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس 🌹
https://youtu.be/CBihYc7L_5g
فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری
م. سەردار ڕەشید
24 _ 7 _ 2026

⚜️ بەیاننامەی فەرمی ⚜️﷽﴿وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ﴾الْحَمْدُ لِلّٰهِ رَب...
22/07/2026

⚜️ بەیاننامەی فەرمی ⚜️



﴿وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ﴾

الْحَمْدُ لِلّٰهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری، دوای کۆتایی هاتنی خولی ساڵانەی لیژنەی تیپە میللیەکانی ناحیەی ڕزگاری، بە شانازی و متمانەوە پێشوازی لە ئەنجام و دەرکەوتنی فێرخواز و یاریزانەکانی فێرگە دەکات؛ ئەوانەی لە ماوەی خولەکەدا بە ئاستێکی بەرز لە بواری تەکنیکی، تاکتیکی و هەڵسوکەوتی وەرزشی، توانییان خۆیان بسەلمێنن و ببنە جێی متمانەی تیپە بەشداربووەکان.

ئەو دەسکەوتانە هەرگیز ڕووداوێکی هەڕەمەکی نین؛ بەڵکو بەرهەمی پلانێکی درێژخایەن، ڕاهێنانی زانستی، پەروەردەی وەرزشی و باوەڕهێنان بە گەشەپێدانی مێشک و کەسایەتی فێرخوازانە. ئەو یاریزانانەی ئەمڕۆ ناویان لە نێوان باشترینەکاندا دەبینرێت، تەنها بەشێکن لە نەوەیەکی نوێی یاریزانانی شایستەی فێرگە؛ نەوەیەک کە بۆ خزمەتکردنی تیپ و یانەکانی کوردستان و خولی عێراق ئامادە دەکرێت.

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری پێی وایە کە بنیاتنانی یاریزانێکی گەورە، پێش هەموو شتێک، بە بنیاتنانی مرۆڤێکی باش دەست پێدەکات. لەبەر ئەوە، ئامانجی سەرەکی فێرگە تەنها بەدەستهێنانی جام و پلە نییە؛ بەڵکو پەروەردەکردنی وەرزشکارێکی دیسیپلین‌دار، ئەخلاق‌پەروەر، لێهاتوو و بەرپرسیارە، کە بتوانێت لە هەر ئاستێکی پێشبڕکێدا بە شایستەیی نوێنەرایەتی خۆی، فێرگەکەی و وڵاتەکەی بکات.

هەروەها سەرپەرەشتیاری فێرگە، ئەم دەسکەوتە بەرهەمی هاوکاری و ماندووبوونی هەموو ڕاهێنەران، یاریزانان، دایک و باوک و هەموو ئەو کەسانە دەزانێت کە بە دڵسۆزی و متمانە، لە پڕۆسەی پەروەردە و گەشەپێدانی فێرخوازاندا هاوبەش بوون. بێگومان، ئەم سەرکەوتنانە هاندەرێکن بۆ بەردەوامبوون لەسەر هەمان ڕێباز و بەهێزترکردنی بنەمای کاری فێرگە لە داهاتوودا.

لە کۆتاییدا، فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری پیرۆزبایی لە هەموو یاریزان و خێزانەکانیان دەکات و داوا لە خوای گەورە دەکات هەمیشە لە پەنای خۆیدا بیانپارێزێت، لە پێکان و زیان دووریان بخاتەوە و توفیقی بەردەوامیان پێ ببەخشێت، بۆ ئەوەی لە ئاستە جیاوازەکانی وەرزشی کوردستان و عێراق، هەمیشە نوێنەرایەتییەکی شایستە و سەربەرزانە بکەن.

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
22 _ 7 _ 2026

⚜️ بەناوی خوای گەورەی میهرەبان ⚜️🏆 بەشدارییەکی شانازیکەر لە خوولی فێرگەی وەزیران«ئامانجی ئێمە دروستکردنی پاڵەوان تەنها ل...
20/07/2026

⚜️ بەناوی خوای گەورەی میهرەبان ⚜️
🏆 بەشدارییەکی شانازیکەر لە خوولی فێرگەی وەزیران
«ئامانجی ئێمە دروستکردنی پاڵەوان تەنها لە ناو مەیداندا نییە؛ بەڵکو پەروەردەکردنی مرۆڤێکی دیسیپلین‌دار، بەئەخلاق و بەرپرسیارە بۆ داهاتوو.» 💜⚽
الحمد لله، ڕۆژی دووشەممە (20/7/2026)، فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری بە شانازییەوە بەشداری خوولی فێرگەی وەزیران کرد؛ خولێکی وەرزشی کە بۆ ڕێزلێنان لە وەرزشکاری دێرین مامۆستا عباس فیسەڵ ڕێکخرابوو و بە بەشداری ١٠ فێرگە و ئەکادیمیای وەرزشی بەڕێوەچوو.
ئەم بۆنە وەرزشییە دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی فێرخوازەکانمان لە ژینگەیەکی پڕ لە هاوڕێیەتی، یارمەتی، ڕێز و پێشبڕکێی پاکدا توانا و لێهاتوویی خۆیان پیشان بدەن و هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشکەوتنی وەرزشی هەڵبگرن.
📋 ئەنجامی یارییەکان
✅ فێرگەی ڕزگاری ٣ × ١ فێرگەی کفری
🤝 فێرگەی ڕزگاری ١ × ١ فێرگەی وەزیران
لە لێدانی پێنالتی، فێرگەی وەزیران سەرکەوت.
🤝 فێرگەی ڕزگاری ١ × ١ فێرگەی باوەشاسوار
لە لێدانی پێنالتی، فێرگەی باوەشاسوار سەرکەوت.
⚽ گۆڵزەنەکانمان
🥅 بینەر کۆچەر ⚽⚽
🥅 کیوان طارق ⚽
🥅 کۆمار قانع ⚽⚽
ئەگەرچی ئەنجامی یاری گرنگە، بەڵام لەلایەن ئێمەوە سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئەوەیە کە فێرخوازەکانمان بە دیسیپلین، ئەخلاق، یەکگرتوویی، ڕێزگرتن لە یاساکانی یاری و ڕۆحی وەرزشی، وێنەیەکی جوانیان لە فێرگەی ڕزگاری پیشاندا. ئەم بەهایانە بناغەی سەرەکی دروستکردنی نەوەیەکی سەرکەوتوو و بەرپرسیارن.
🙏 سوپاسی بێپایان بۆ لیژنەی ڕێکخستنی خولەکە، بە تایبەتی کاپتن ئەحمەد، هەروەها ناوبژیوانان، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی کە بە دڵسۆزی و ماندووبوونیان هۆکاری سەرکەوتنی ئەم بۆنە وەرزشییە بوون.
🌹 سوپاسی تایبەت بۆ دایک و باوکە بەڕێزەکان، کە بە متمانە و پشتگیریی بەردەوامیان، هاوبەشی هەر سەرکەوتنێکی فێرخوازەکانمانن. متمانەی ئێوە هێزی ئێمەیە و هانەدەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوونی ئەم ڕێبازە پەروەردەییە.
🤲 داواکارین لە خوای گەورە هەموو فێرخوازەکانمان لە تەندروستی، سەرکەوتن و داهاتوویەکی درەوشاوەدا بپارێزێت و هەمیشە یارمەتییان بدات بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکانیان.
💜 فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
✍️ سەردار حاجی ڕەشید
📅 20/7/2026 ‌‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد

﷽📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و ب...
17/07/2026


📢 ئاگاداری گرنگ بۆ فێرخوازانی فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری ⚽
سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو فێرخوازانی بەڕێز و دایکان و باوکان،
بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەین کە لە بەیانی ڕۆژی شەمە
( 18 _ 7 _ 2026 ) مەشق و ڕاهێنانەکانمان دووبارە دەست پێدەکەنەوە. هیوادارین وەک هەمیشە بە ڕوحیەیەکی بەرز، پابەندی و ئیرادەی بتەوەوە بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکەن.
لە پێناوی باشتر ڕێکخستنی کات و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودمەندی ڕاهێنانەکان،
گۆڕانکارییەک لە خشتەی ڕۆژانی مەشق و ڕاهێناندا ئەنجام دراوە:
🔹 ڕۆژانی شەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی یەکشەمە ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی دووشەمەڕاهێنان ئەنجام دەدرێت.
🔹 ڕۆژانی سێ شەمە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە
🔹 ڕۆژانی چوارشەمە مەلەوانگە ئەنجام دەدرێت سعات 8:00ی بەیانی بۆ 10:00ی بەیانی. فێرخواز ئازادە بێت یان نا
🔹 ڕۆژانی پێنجشەمە هەوڵ دەدرێت یاری دۆستانە ئەنجام بدرێت
🔹 ڕۆژانی جمعە ڕاهێنان ئەنجام نادرێت. پشووە.

⚽ هەموو ئەم ئاستانە پێکەوە ڕاهێنان دەکەن:
( 2010 - 2011 - 2012 - 2013 - 2014 - 2015 - 2016 - 2017 - 2018 _ 2019 _ 2020 ) 👉

⏰ کاتی ڕاهێنان: لە 6:00 تا 9:00 ی بەیانی
📌 تکایە هەموو فێرخوازان نیو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕاهێنان ئامادەبن، تاکو ڕێکخستن و دەستپێکردنی بەرنامەکە بە شێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت.
📍 شوێنی ڕاهێنان: یاریگای مامۆستا عەلی – لای مەجید شەعبان
هەروەها تکایە هەر فێرخوازێک دایک و باوکی خۆی ئاگادار بکاتەوە کە بۆ ڕاهێنان بەشداری دەکات، بۆ پاراستنی ڕێکخستن و ئارامیی کارەکان.
🌟 ئامانجی ئێمە تەنها فێربوونی تۆپی پێ نییە، بەڵکو دروستکردنی نەوەیەکی وەرزشی پابەند، متمانەپێکراو و خاوەنی ڕەوشت و ئاکاری جوانە. بۆیە هیوادارین هەموو فێرخوازان بە پابەندی و گرنگیدان بە کات، هاوکاری فێرگەکەیان بکەن.

📢 تکایە ئەم ئاگادارییە لەگەڵ هاوڕێ و فێرخوازانی دیکەدا بڵاوبکەنەوە، و بە لایک و کۆمێنت یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ئاگاداری بەرنامەکە بێت.

🎥 هەروەها سوپاس دەکەین ئەگەر لینکی یوتیوبی فێرگەکەمان سەبسکرایب بکەن و ڤیدیۆ و چالاکییەکانمان بگەیەنن بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی وەرزشدۆست.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس 🌹
https://youtu.be/CBihYc7L_5g
فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
م. سەردار ڕەشید
17 _ 7 _ 2026

⚜️ بەناوی خوای گەورەی میهرەبان ⚜️🏆 بەشدارییەکی شانازیکەر لە خوولی فێرگەی بەمۆ«سەرکەوتن تەنها بە جام و پلە ناپێوردرێت؛ بە...
12/07/2026

⚜️ بەناوی خوای گەورەی میهرەبان ⚜️
🏆 بەشدارییەکی شانازیکەر لە خوولی فێرگەی بەمۆ
«سەرکەوتن تەنها بە جام و پلە ناپێوردرێت؛ بەڵکو بەو ئەزموون، دیسیپلین و هەوڵەی لە دڵی منداڵاندا چێژ دەکات.» 💜⚽

الحمد لله، ڕۆژی یەکشەممە (12-7-2026) فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری بە شانازییەوە بەشداری خوولی فێرگەی بەمۆی کرد؛ خولێک کە بۆ ڕێزلێنان لە وەرزشکاری دێرین مامۆستا محمد سابیر و بە بەشداری 10 فێرگە و ئەکادیمیای وەرزشی ڕێکخرابوو.
لە ماوەی خولەکەدا، فێرخوازەکانمان بە ڕۆحی یەکگرتوویی، دیسیپلینی وەرزشی و هەوڵی بێوچان یارییان کرد و ئەزموونێکی بە نرخ بۆ داهاتووی وەرزشییان وەدەستهێنا.
📋 ئەنجامی یارییەکان
✅ فێرگەی ڕزگاری 5️⃣ 2️⃣ فێرگەی کەلار
⚽ فێرگەی ڕزگاری 2️⃣ 3️⃣ فێرگەی زانکۆ
🤝 فێرگەی ڕزگاری 1️⃣ 1️⃣ئەکادیمیای شێروانە
لە لێدانی پێنالتی، ئەکادیمیای شێروانە سەرکەوت.
⚽ گۆڵزەنەکانمان
🥅 بینەر کۆچەر ⚽⚽⚽
🥅 ئەمیر سامان ⚽
🥅 دانەر لطیف ⚽
🥅 ڕێدین ئیدریس ⚽
🙏 سوپاسی بێپایان بۆ لیژنەی ڕێکخستنی خولەکە، بە تایبەتی کاپتن شهرام، هەروەها ناوبژیوانان، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی بە دڵسۆزی هۆکاری سەرکەوتنی ئەم بۆنە وەرزشییە بوون.

💜 شانازی دەکەین بە هەموو فێرخوازەکانمان کە بە ئەخلاق، دیسیپلین و هەوڵدان، ناوی فێرگەی ڕزگارییان بەرز ڕاگرت.

🌹 سوپاسی تایبەت بۆ دایک و باوکە بەڕێزەکان کە بە متمانە و پشتگیریی بەردەوامیان، هاوبەشی ئەم سەرکەوتنانەن. متمانەی ئێوە سەرمایەی گەورەی ئێمەیە.
🤲 داواکارین لە خوای گەورە هەموو فێرخوازەکانمان لە تەندروستی، سەرکەوتن و داهاتوویەکی درەوشاوەدا بپارێزێت.
💜 فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
سەردار حاجی ڕەشید
📅 12 -7- 2026

Address

فێرگەی تۆپی پێی وەرزشی ڕزگاری
Kalar

Telephone

+9647719642130

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to فێرگەی تۆپی پێێ وەرزشی ڕزگاری:

Shortcuts

Share