03/09/2026
⏱️ Pomodoro
چـــــــــــــــــــــــــــــیــــــــــــــــــــیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە؟
پۆمۆدۆرۆ شێوازێکی سادەیە بۆ بەڕێوەبردنی کات و زیادکردنی سەرنج لە کاتی خوێندن و کارکردن.
بیرۆکەکە زۆر سادەیە:
🔹 25 خولەک بە تەواوی تەنها سەر ئەو کارە کار دەکەیت.
🔹 پاشان 5 خولەک پشوودەدەیت.
🔹 ئەم پرۆسەیە چەند جارێک دووبارە دەکەیتەوە.
🔹 دوای چەند Session ـێک، پشوویەکی درێژتر دەدەیت.
🧠 بۆچی ئەم شێوازە کاریگەرە؟
چونکە زۆرجار کێشەکە ئەوە نییە کە کاتمان نییە؛ کێشەکە ئەوەیە نازانین چۆن کاتەکەمان بە سەرنج بەکاربهێنین.
کاتێک بە خۆت دەڵێیت:
«تەنها 25 خولەک دەخوێنمەوە»
مێشکت ئاسانتر ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردن.
📚 نموونەیەکی سادە بۆ خوێندکار:
Session 1:
25 خولەک خوێندن 📖
5 خولەک پشوودان ☕
Session 2:
25 خولەک خوێندن 📖
5 خولەک پشوودان
Session 3:
25 خولەک خوێندن 📖
5 خولەک پشوودان
پاشان پشوویەکی درێژتر وەربگرە.
⚠️ بەڵام یەک شت لەبیر مەکە:
لەو 25 خولەکەدا هەوڵ بدە هیچ شتێک سەرنجت نەدزێت.
ـ📱 مۆبایل لابە.
ـ 🔕 Notification داخە.
ـ 📺 هیچ ڤیدیۆیەکی تر مەکەرەوە.
ـ 💬 لە Social Media دووربە.
25 خولەک سەرنجی تەواو، باشترە لە 2 کاتژمێر خوێندن بەبێ سەرنج.
🎯 ئەمڕۆ تاقی بکەرەوە!
یەک بابەتی خوێندن هەڵبژێرە و Timer ـێک دابنێ بۆ 25 خولەک.
لەو 25 خولەکەدا تەنها یەک ئامانجت هەبێت.
لە کۆتاییدا لە خۆت بپرسە:
«لەو 25 خولەکەدا چی فێربووم؟»
ئەگەر ئەم شێوازە بەکارهێنیت، بە تێپەڕبوونی کات دەتوانیت سەرنج و ڕێکخستنی کاتت باشتر بکەیت. 🧠⏱️
📌 پۆستەکە Save بکە و ئەمڕۆ Pomodoro تاقی بکەرەوە.