گروپی شاخەوانی بەمۆ Bamo Mountain Group

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • گروپی شاخەوانی بەمۆ Bamo Mountain Group

گروپی شاخەوانی بەمۆ           Bamo Mountain Group ئامانجمان ژینگە پارێزی و بە کەلتور کردنی وەرزشی شاخڕەویە .

﷽((كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُون)‎)‎دڵگرانین  بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی شاخەوانم...
09/01/2026


((كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُون)‎)

‎دڵگرانین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی شاخەوانمان ( دیاکۆ ئیسماعیل ) ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی (هەڵۆیە) کە ئەمڕۆ لە میانی گەشتێکیان بۆ چیای پیرەمەگروون لەکاتی هاتنە خوارەوەی دەخزێت و دەکەوێتە دۆڵی بەردەسفرە و گیان لەدەست دەدات
هیوادارین خوای گەورە سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات
انا لله وانا اله راجعون
گروپی شاخەوانی بەمۆ

بەناوی خالقی کێوەکان .گەشتی لوتکەی شاخی زەردە 1800 مەتر . ئاسمان و بەفر و شاخ ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٣/١/٢٠٢٦ گەشتێکمان ئەنجا...
06/01/2026

بەناوی خالقی کێوەکان .
گەشتی لوتکەی شاخی زەردە 1800 مەتر .

ئاسمان و بەفر و شاخ
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٣/١/٢٠٢٦ گەشتێکمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی شاخی زەردە
سەعات ٧:٢٠دەستمان بە وەرزشی خۆگەرمکردن کرد و هەڵزناین بەرەو لوتکە ،
سەعات12:20 گەشتینە لوتکە
ماوەی گەشت 9 سەعات
مەودای گەشت 17 کیلۆمەتر .
بەرزترین خاڵ 1800 مەتر .

پەیامی پیرۆزبایی گروپی شاخەوانی بەمۆ بە ھۆی بوون بە پاڵەوانی یانەی شێروانە .بەبۆنەی ‎  بوون بە پاڵەوانی خولی نایابی كورد...
14/04/2025

پەیامی پیرۆزبایی گروپی شاخەوانی بەمۆ بە ھۆی بوون بە پاڵەوانی یانەی شێروانە .

بەبۆنەی ‎ بوون بە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بۆ یەکەمجار ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ڕاهێنەر و سەرجەم یاریزانان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی شێروانە دەكەین و هیواخوازین هەمیشە لە لووتكەی سەركەوتن بتانبینین.
بەدەستهێنانی نازناوی خولی کوردستان دەستكەوتێكی گەورەیە و شانازییە بۆ یانەکە و شاری کەلار .

ڕاگەیاندی گروپی شاخەوانی بەمۆ

بەناوی خالقی کێوەکان تۆڕی شاخەوانی کوردستان ئەمڕۆ ڕێکەوتی 6/4\2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین /گەرمیان هەستا بە ئەنجامدانی ...
06/04/2025

بەناوی خالقی کێوەکان
تۆڕی شاخەوانی کوردستان

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 6/4\2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین /گەرمیان هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک سەبارەت بە( چۆنیەتی ناسینەوەو خۆپاراستن لە مین و جۆرەکانی تەقەمەنی) بۆ سەرجەم گروپە شاخەوانی و کۆمەڵە شاخەوانیەکانی سنوری گەرمیان ،بەڕێز ئاکۆ محمد کارمەندی بەشی هۆشیاری لە سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر ناساندنی جۆرەکانی مین و مەترسیەکانی و چۆنیەتی خۆدورگرتن و خۆپاراستن لەهەر پارچەیەکی تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ یان مینی چێنراو بەتایبەت لە خاڵە سنوریەکان و بارەگا کۆنەکانی سوپای عێراق .وەک تۆڕی شاخەوانی و گروپەکانی شاخەوانی گەرمیان سوپاس و پێزانیمان هەیە ئەم جۆرە سیمینارانە زۆر پێویستن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەگشتی و گروپە شاخەوانیەکان بەتایبەتی.
ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بەمۆ

بەناوی خالقی کێوەکان تۆڕی شاخەوانی کوردستان ناوەندی گەرميانئەمڕۆ ١٤/٢/٢٠٢٥ گروپی شاخەوانی بەمۆ بە هاوبەشی گروپی شاخەوانی...
14/02/2025

بەناوی خالقی کێوەکان
تۆڕی شاخەوانی کوردستان
ناوەندی گەرميان
ئەمڕۆ ١٤/٢/٢٠٢٥ گروپی شاخەوانی بەمۆ بە هاوبەشی گروپی شاخەوانی گەرمیان و کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان و گروپی شاخەوانی خورماڵ گەشتێکی ئەنجامدا بۆ ناوچە جوان و دڵڕفێنەکەی هەورامان ،مەڵبەندی عیرفان و جوانی و تەریقەت .
سەرەتای گەشتەکەمان لە سەیرانگا جوانەکەی ئاوێسەر دەستی پێکرد ،سەرەتا بە وەرگرتنی ڕێنمایی دواتر کەوتینە ڕێ بەنێو سروشتی دڵڕفێن و جوانی خواکرد ،هەوا سارد و کڕێوە بوو هەتا زیاتر بەرزبوینەوە کڕێوەو بەفربارین و ساردی زیاتر دەبوو ،لەلایەن گروپی شاخەوانی بەمۆوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کاک ارکان و کاک یوسف لە گروپی شاخەوانی گەرمیان و کاک ماکوان و کاک احسن وکاک نورەدین لە گروپی شاخەوانی شنروێ کە جێگەی دەستیان دیارە لە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی شاخەوانی لە ناوچەکەدا، ،وردە وردە هەوا گۆڕاو هەورەبروسکەش زۆر بوو، بۆیە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە و گۆڕانی کەش وهەوا نەگەشتینە ئەو ئامانجەی دیاریمان کردبوو لە نزیک چنارەکەی تەوەنێ ، سەرپەرشتیاری گەشت لە پێناو سەلامەتی تیمەکە بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ خاڵی دەستپێک بەتایبەت بەهۆی مەترسی هەورە بروسکە کە ئەو کێوانەی هەورامان بە هەورە بروسکە گیر بەناوبانگە و لە کەمترین کاتدا زۆرترین بروسکە دروست دەبێت ،سوپاس بۆخوای گەورە هەموومان بەسەلامەتی و دڵێکی خۆشەوە گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک .سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ڕێبەری گەشتەکەمان کاک احسن هەورامی نمونەی زۆر بێت و دەستی خۆش بێت .
وە زۆر سوپاسی گروپی ئارامی وگروپی شنروێ دەکەین کە بەگەرمی پێشوازییان لێکردین لە گەشتەکە و هاوکارمان بوون وە دەسخۆشی بێ پايانمان هەيە بۆ ناوەندی گەرميان بەختيار عباس .

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بەمۆ

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَبەیانی ئەمرۆ پێنجشەمە ( 2025/02/06 )لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی ڕۆژنامەنوس( و...
06/02/2025

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

بەیانی ئەمرۆ پێنجشەمە ( 2025/02/06 )
لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی ڕۆژنامەنوس( وریاحەمەکەریم ) پەیامنێریNRT لەڕوداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا،
خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبووری خانەوادەکەی بدات و جێگەی بەهەشت بێت ‏إن شاء الله …

بەناوی خالقی کێوەکان تۆڕی شاخەوانی کوردستانگروپی شاخەوانی بەمۆ ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٥ گەشتێکی شاخەوانی ڕێکخست بۆ قوتابخانەی وان...
30/01/2025

بەناوی خالقی کێوەکان
تۆڕی شاخەوانی کوردستان
گروپی شاخەوانی بەمۆ ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٥ گەشتێکی شاخەوانی ڕێکخست بۆ قوتابخانەی وانۆی ناحکومی .

گەشتەکەمان بۆ سروشتە جوانەکەی بناری بەمۆ ،ئەشکەوتی دەرەزێ بوو ، لەبەرزی ٨٨١ مەتر .لەگوندەجوانەکەی بێلولەوە لە نزیک کانیە چنارە دەستمان بەپیادەڕەوی کرد بە ماوەی ٢ سەعات و نیو گەشتینە سەر کانیە سازگارەکەی دەرەزێ،بەشداربوانی ئەم گەشتە لە ٥٤ کەس پێکهاتبوو ،سوپاس بۆ خوای گەورە دوای پشویەک و تێڕامان لە سروشتی جوانی ناوچەکە بە دیکۆمێنتکردنی گەشتەکەمان ، هەمومان بە دڵێکی خۆشەوە بەسەلامەتی گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک .
ڕاگەیاندی گروپی شاخەوانی بەمۆ

١٠/ڕێبەندان /٢٧٢٤ کوردی

26/01/2025

Address

Kalar

Telephone

+9647702241586

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گروپی شاخەوانی بەمۆ Bamo Mountain Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category