ئەرشیفی یانەی وەرزشی هەولێر & آرشيف نادي اربيل الرياضي

  • Home
  • Iraq
  • Kasnazan
  • ئەرشیفی یانەی وەرزشی هەولێر & آرشيف نادي اربيل الرياضي

ئەرشیفی یانەی وەرزشی هەولێر & آرشيف نادي اربيل الرياضي لێرەوە ئاشنای مێژووی یانەی وەرزشی هەولێربە

خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ژمارە و داتا ⚽️📋بە بۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بڕیارە رۆژی شەممە ...
11/09/2025

خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ژمارە و داتا ⚽️📋
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی 2025/9/13 دەست پێبکات، هەوڵ دەدەین بە کورتی داتا و ئاماری مێژووی خ*لەکە بخەینەڕوو .
لە ساڵی 1948 کاتێ کە یەکێتی تۆپی عێڕاق دامەزرا، راستەوخۆ هەڵسان بە کردنەوەی خ*ل بۆ یانەکانی دەزگا و دامەزراوەکانی (دوري المؤسسات) عێڕاق، لەوکاتە سێ خ*لی جیاواز لە سێ ناوچەی عێڕاق بەڕێوەچوو، (دوري مؤسسات بغداد، دوري مؤسسات البصرة، دوري مؤسسات كركوك) دواتریش (دوري مؤسسات موصل) ئەنجام درا و تاکو ساڵی 1972 بەردەوام بوو دواتر لە وەرزی 1972-1973 خ*لی دامەزراوەکانی سەرجەم عێڕاق (دوري مؤسسات العراق) ئەنجام درا و بووە یەك خ*لی سەرتاسەری و دوو وەرز بەردەوام بوو .
بڕیارە مێژووییەکە: لە رێکەوتی 1974/8/18 یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی خ*لی دامەزراوەکانی (دوري مؤسسات) عێڕاق و بۆ یەکەم جار بڕیاریدا بە ئەنجام دانی خ*لی یانەکانی سەرتاسەری عێڕاق (دوري عموم إندية العراق) و دابەشی کردن بەسەر سێ پلە ( 1 . 2 . 3)
خ*لی عێڕاق بە داتا و ژمارە ….
🔹 1974-1975 یەکەم وەشانی خ*ل
🔹 ژمارەی وەرزەکانی بەڕێوەچوونی خ*ل: (51) جار
🔹 ژمارەی یانە بەشداربووەکان تاکو ئێستا: (81) یانە
🔹 پاڵەوانەکانی خ*لەکە لە مێژوودا: تاکو ئێستادا (11) یانە توانیویانە نازناوی (46) وەشانی خ*لەکە بەدەستبهێنن کە (5)جاریش بە هۆکاری جۆراوجۆر خ*لەکە هەڵوەشاوەتەوە:
- زەوڕا (14) جار
- شوڕتە (8) جار
- قوەجەوی (7) جار
- تەڵەبە (5) جار
- هەولێر (4) جار
- رەشید (3) جار
- سەڵاحەددین (1) جار
- جەیش (1) جار
- مینا (1) جار
- دهۆك (1) جار
- نەفتی وەسەت (1) جار
🔹 یەکەم پاڵەوان: (قوەجەوی) 1974-1975
🔹دوایین پاڵەوان: (شوڕتە) 2024-2025
🔹 تاکو ئێستا خ*لەکە چوار ناوی جیاوازی بەخۆیەوە بینیوە: (خ*لی پلەیەک، خ*لی نایاب، خ*لی بژاردەکان، لە وەرزی (2023-2024)ەوە بووە خ*لی ئەستێرەکانی عێڕاق).
🔹 یانەی شوڕتە تاکە یانەیە چوار وەرز لەسەریەکتر بووەتە پاڵەوانی خ*لەکە لە وەرزەکانی (2021-2022 ، 2022-2023 ، 2023-2024، 2024-2025 ) .
🔹 گۆڵکاری مێژوویی خ*لی عێڕاق: امجد رازی (181) گۆڵ
🔹 ئەو راهێنەرەی زۆرترین جار نازناوی خ*لەکەی بەدەستهێناوە: ئەیوب ئەدیشۆ (4) جار لەگەڵ یانەکانی (تەڵەبە، قوەجەوی 2 جار ، زەوڕا)
🔹 راهێنەری میسڕی (مؤمن سليمان) تاکە راهێنەری پیشەگەرە کە توانیویەتی سێ جار نازناوی خ*لەکە بباتەوە لەگەڵ یانەی شوڕتە .
🔹 زۆرترین بردنەوە لە یەک وەرز: تەڵەبە (46) بردنەوە وەرزی (1992-1993) .
🔹 زۆرترین دۆڕان لەیەک وەرز: سلێمانی (51) دۆڕان وەرزی (1992-1993) .
🔹 زۆرترین یەکسان بوون لەیەک وەرز: (29) جار( نەفت) لە وەرزی 1992-1993 .
🔹 یەکەم گۆڵ لە مێژووی خ*لەکە: یاریزانی تەیڕان (قوەجەوی) فلاح حسن لە دژی سناعە لە 1974/10/4 .
🔹 زۆرترین گۆڵ کە یاریزانێک لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: (36) گۆڵ لە لایەن (یونس عەبد عەلی) یاریزانی یانەی شوڕتە لە وەرزی 1993-1994 .
🔹 زۆرترین گۆڵ کە یانەیەك لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: 134 گۆڵ (زەوڕا) لە وەرزی 1992-1993 .
🔹 کەمترین گۆڵ کە یانەیەك لە یەك وەرز تۆماری کردبێت: 1 گۆڵ (جەیش - عەدالە) وەرزی 2006-2007 .
🔹 خێراترین گۆڵ لە مێژووی خ*لەکە: (9) چرکە و نیو (علاء عبدالزهرة) یاریزانی یانەی شوڕتە بەرامبەر یانەی نەفتی بەسڕە لە رێکەوتی 2018/10/21 .
🔹 یەکەم گۆڵی گۆڵپاريز لە مێژووی خ*لەکە: لە لایەن (رعد حمودي) گۆڵپارێزی یانەی شوڕتە لە دژی یانەی سەماوە تۆمارکرا لە وەرزی 1975-1976 .
🔹 گەورەترین بردنەوە لە مێژووی خ*لەکە: (نقل - شوڕتە= 11-0) لە 1974/10/12 ، (رومادی - کەرکوك= 11-0) لە 1995/5/15 .
🔹 ژمارەی یانەکانی وەرزی ئەمساڵ: (20) یانە .… … …. ….
ئامادەکردنی:
پەیام فتح اللە 2025/9/11

میرکاتۆی هاوینە لە یانەی وەرزشی هەولێر ….ئەڵقەی یەکەم: رۆیشتووەکان ⬅️⬅️دەستەی راهێنەران: ١- سەمیر بابۆ (راهێنەر)٢- کیفي ...
14/08/2025

میرکاتۆی هاوینە لە یانەی وەرزشی هەولێر ….
ئەڵقەی یەکەم: رۆیشتووەکان ⬅️⬅️
دەستەی راهێنەران:
١- سەمیر بابۆ (راهێنەر)
٢- کیفي عبدالرحمن (ی. راهێنەر)
٣- حسین مرشد (ی. راهێنەر)
٤- احمد قدور (راهێنەری توانای جەستەیی)
٥- کاوە ابراهیم (راهێنەری گۆڵپارێزان)
…. …. ….
یاریزانان:
١- حسێن جولی ⬅️ نەفت
٢- دلۆڤان مەهدی ⬅️ گەرمە
٣- هیلیۆ مۆنتێرۆ ⬅️ سينگا شیانگ رای يونايتدی تایڵەندی
٤- عباس یاسین ⬅️ زاخۆ
٥- هەڵۆ فایەق ⬅️ گەرمە
٦- حیدر احمد ⬅️ مینا
٧- رێبین سۆلاقا ⬅️ بۆرتی تایڵەندی
٨- رەوا يوسف ⬅️ نەورۆز
٩- علي رحيم ⬅️ ديالە
١٠- اسامة رشيد ⬅️ زاخۆ
١١- هيگۆر فيدال ⬅️ تويتای ئەلبانی
١٢- شێرکۆ كریم ⬅️ زاخۆ
١٣- یوسف بن سۆدە ⬅️ ریفاعی بەحرەینی
١٤- فرانك سيدريك ⬅️
١٥- كۆڵن ئەندەرسۆن ⬅️
١٦- هاليسۆن فيرناندز ⬅️
١٧- خالد کەردەغلی ⬅️
… …. …
نووسین و ئامادەکردنی:
پەیام فتح اللە

لەسەروبەندی ئامادەکاری و دەستپيکردنەوەی خ*لەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی عێڕاق و ووڵاتان و ناوچەکە بەگشتی، پێویستە ئاوڕێکی ج...
13/08/2025

لەسەروبەندی ئامادەکاری و دەستپيکردنەوەی خ*لەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی عێڕاق و ووڵاتان و ناوچەکە بەگشتی، پێویستە ئاوڕێکی جددی لە خ*لەکانی تۆپی پێی کوردستان بەسەرجەم ئاستەکانەوە بدرێتەوە و هاوکاری تەواوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆك و ئەندامانی یەکێتیەکە بکرێت کە وەرزشکاری راستەقینە و کەسانی دڵسۆزی نێو وەرزشی کوردستانن، بۆ ئەوەی بتوانن خ*لەکان دەست پێ بکەنەوە و دووبارە گەنجان و لاوانی خوين گەرمی هەرێمەکەمان چاڵاکیەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و بە یاریگا و جەماوەری خۆشەویستی یانەکانمان شاد ببنەوە.
بەردەوام بوونی چاڵاکیە وەرزشیەکان، هۆکارێکە بۆ ئەوەی گەنجان و رۆڵەکانمان لەشساغ و تەندروست باش بن و زیاتر پێ بگەن و ئاستیان بەرەو پێش بڕوات، لە لایەکی دیکەوە سوودی ئابوری دەبێت، وە رۆڵەکانیشمان پارێزراو دەبن لە پەنابردنە بەر کاری نەشیاو و ناشایستە بە کۆمەڵگاکەمان .

 مێژووی یارییەکانی نێوان:هەولێر - دیالە هەردوو یانەی (هەولێر و دیالە) لە مێژووی خۆیاندا لە (27) یاری فەرمیدا رووبەڕووی ی...
19/09/2024


مێژووی یارییەکانی نێوان:
هەولێر - دیالە
هەردوو یانەی (هەولێر و دیالە) لە مێژووی خۆیاندا لە (27) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، کە ئامارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- (27) یاری
- (13) بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر
- (8) بردنه‌وه‌ بۆ دیالە
- (6) یه‌كسان بوون
- یانه‌ی هه‌ولێر (45) گۆڵی لە یانه‌ی دیالە کردووە.
- یانەی دیالە (27) گۆڵی لە یانەی هەولێر کردووە.
-یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌: رێكه‌وتی 1975/3/20 بوو له‌ خ*لی یانە پلە دووەکانی عێڕاق/ وه‌رزی 1974-1975 له‌ یاریگای دیالە كه‌ یانه‌ی دیالە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
-دواهەمین یاری نێوان هەردوو یانە: ڕێکەوتی 2011/4/16 بوو لە خ*لی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2010-2011 لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری کە یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر .
- گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ دیالە:
بە ئەنجامی(5-0) بوو له‌ قۆناغی دووەمی خ*لی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی (2009-2010)، لە رێکەوتی 2010/7/15 لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری .
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی دیالە له‌ هه‌ولێر:
بە ئەنجامی(4-1) بوو له‌ یاریگای دیالە لە خ*لی یانە پلە دووەکانی عێڕاق/ قۆناغی یەکەم وه‌رزی 1976-1977 ، رێکەوتی 1977/2/18 .
ئەرشیفی تایبەت: پەیام فتح اللە
٢٠٢٤/٩/١٩

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/1/2021 كاتژمێر (2:45)ی دوای نیوه‌ڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م، گه...
31/12/2020

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/1/2021 كاتژمێر (2:45)ی دوای نیوه‌ڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م، گه‌ڕی (12)ی خ*لی نایابی عێڕاق له‌ یاریگای (الساحر احمد راضی) رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فت ده‌بێته‌وه‌...
بەم بۆنەیەوە ئاماری تایبه‌ت به‌ رووبەروو بوونەوەکانی هەردوو یانەی هەولێر و نه‌فت دەخەینە بەردەستی وەرزش دۆستانی خۆشەویست ..
- تاکو ئێستا هەردوو یانە جار (43) رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە.
- 36 یاری فەرمی
- 12 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر
- 12 بردنه‌وه‌ بۆ نه‌فت
- 12 یه‌كسان بوون
- 7 یاری دۆستانه‌
- 4 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر
- 2 بردنه‌وه‌ بۆ نه‌فت
- 1 یه‌كسان بوون
كۆی گشتی (16 بردنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ، 14 بردنه‌وه‌ بۆ نه‌فت ، 13 یه‌كسان بوون)
- یانه‌ی هه‌ولێر 56گۆڵی له‌ یانه‌ی نه‌فت كردووه‌
- یانه‌ی نه‌فت 51 گۆڵی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه‌
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ نه‌فت: 6-1 له‌ خ*لی نایابی عێڕاق وه‌رزی 1999-2000 له‌ یاریگای هه‌ولێر له‌ رێكه‌وتی 25/10/1999.
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی نه‌فت له‌ هه‌ولێر: 6-0 له‌ خ*لی نایابی عێڕاق وه‌رزی 1994-1995 له‌ یاریگای یاریگای نه‌فت له‌ رێكه‌وتی 9/3/1995.
یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌: له‌ ساڵی 1986 له‌ پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ به‌ ناوی (عدي صدام) كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو ، یانه‌ی هه‌ولێر (1-0) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
دواهه‌مین یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌: له‌ رێكه‌وتی 3/10/2019 له‌ خ*لی نایابی عێڕاق له‌ یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری كه‌ هه‌ردوو یانه‌ یه‌كسان بوون به‌ گۆڵێك.

نووسینی: په‌یام فتح الله رسول

ئەستێرەی پێشووی هێڵی بەرگری یانەکەمان، کاپتن (حەمید خالید)..
07/05/2020

ئەستێرەی پێشووی هێڵی بەرگری یانەکەمان، کاپتن (حەمید خالید)..

یانەی وەرزشی هەولێر لە ساڵی (٢٠٠٧) بەناوی هەڵبژاردەی دووەمی عێڕاق بەشداری کرد لە پاڵەوانیەتی جامی شای تایڵەند کە لە ووڵا...
14/04/2020

یانەی وەرزشی هەولێر لە ساڵی (٢٠٠٧) بەناوی هەڵبژاردەی دووەمی عێڕاق بەشداری کرد لە پاڵەوانیەتی جامی شای تایڵەند کە لە ووڵاتی تایڵەند بەڕێوەچوو، لەو جامەدا یانەی هەولێر توانی سەرکەوێت بەسەر هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باکوور و ئۆزباکستان بەڵام لە یاری کۆتایی تووشی دۆڕان هات بەرامبەر تایڵەندی میواندار بەئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر وە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت ....

سەرەتای دەرکەوتنی هێز و توانای یانەی هەولێر لە خ*لەکانی عێڕاق و ئاسیا لەم پێکهاتەیەوە سەرچاوەی گرت...بۆنە: پاڵەوانێتی دۆ...
04/03/2020

سەرەتای دەرکەوتنی هێز و توانای یانەی هەولێر لە خ*لەکانی عێڕاق و ئاسیا لەم پێکهاتەیەوە سەرچاوەی گرت...
بۆنە: پاڵەوانێتی دۆستانەی شەباب ئوردن.. لە ووڵاتی ئوردن ٢٠٠٧
پێکهاتە.. وەستاوەکان لە لای راستەوە.. رافد بدرالدین، یاسر رعد، علي حسين ارحيمة ، صلاح الدين سيامند، هيثم كاظم، سەرهەنگ محسن.
دانیشتووەکان لە لای راستەوە.. مصطفى كريم، خالد مشير، احمد صلاح، محمد شاكر، وسام زكي.

محمد کاظم .. ئەو یاریزانەی خزمەتێکی زۆری بە یانەکەمان گەیاند ... گۆڵکارێکی نایاب و یاریزانێکی خو رەوشت بەرز بوو ..
19/02/2018

محمد کاظم .. ئەو یاریزانەی خزمەتێکی زۆری بە یانەکەمان گەیاند ... گۆڵکارێکی نایاب و یاریزانێکی خو رەوشت بەرز بوو ..

Address

Kasnazan

Telephone

07504652191

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەرشیفی یانەی وەرزشی هەولێر & آرشيف نادي اربيل الرياضي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئەرشیفی یانەی وەرزشی هەولێر & آرشيف نادي اربيل الرياضي:

Shortcuts

Share