20/10/2023
هیچ دەوڵەتێکی عەرەبی راستەوخۆ شەڕی ئیسرائیل ناکات، ئەو گروپ و رێکخراوانەش بەشی زۆریان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن. حەماس، حیزبوڵڵا، حەشد، حوسی، جیهادی ئیسلامی، فاتمیون، زەینەبیون و .....
ئێرانیش بۆ خۆهێشتنەوە ئەو هەڵڵایەی ساز کردووە، بۆ مافی فەلەستینییەکان قووڕ دەپێوێت، کەچی رۆژ نییە مافی نەتەوەکانی ناو ئێران پێشێل نەکات..
ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرقاڵی شەڕی بەناو ئیسرائیل و فەڵەستین لەلایەک و لایەکی دیکەش رووسیا و ئۆکرانیان. سەیر لەوەدایە رووسیا شەڕی بە ئۆکرانیا فرۆشتووە، کەچی داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن، جا ئەوەیە رووڕەشی سیاسەت..
لەو بەینەشدا بەشێک لە مەلاکانی کوردستان بە قەولی فارس گووتەنی، کاسەی داغتر لە ئاشن، رۆژ نییە فتوای دژ بە ئیسرائیل نەدەن و بۆخۆشیان لە ماڵەکەی خۆیان، پاڵیان داوەتەوە و خۆیان مەڵاس کردووە..
ئیتر ئەوە راستییەکانی ئەم جەنگەیە کە ترسی ئەوە هەیە هەر لەو گۆڕەی بەرۆکی کوردیش بگرێتەوە..
جا سەیرتر لەوەیە بۆ فەلەستین لە سینگی خۆیان دەدەن و قووڕپێوانیانە، کەچی ئەوەتا ئەوەی هاوکات بەسەر کوردانی رۆژئاوا دێت، لێی کەڕ و کوێرن.. ئەوەیە دووڕوویی و ڕووڕەشی سیاسەت..