Kurdiu sport

Directions Website

Kurdiu sport لاپه‌ره‌ی فه‌رمی به‌شی وه‌رزش له‌ ماڵپه‌ری كوردیو په‌ڕه‌ی فه‌رمی پێگه‌ی كورد یو

05/11/2026

رۆناڵدۆ وازی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیی پۆرتۆگال هێنا

ژمارەی گۆڵەكانی لە یارییەكانی زیاترە، هالاند ژمارەیەکی مێژوویی بێوێنە لە چامپیۆنزلیگ تۆمار دەکاتكوردیو سپۆرتئێرلینگ هالا...
05/11/2026

ژمارەی گۆڵەكانی لە یارییەكانی زیاترە، هالاند ژمارەیەکی مێژوویی بێوێنە لە چامپیۆنزلیگ تۆمار دەکات

كوردیو سپۆرت

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی ژمارەیەکی پێوانەیی و مێژوویی بێوێنەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) تۆمار کرد، دوای ئەوەی توانی لە ٦١ یارییدا ٦٢ گۆڵ تۆمار بکات.

بەپێی ئامارەکان، هالاند بووە تاقە یاریزان لە تەواوی مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا کە ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بێت لەو یارییانەی ئەنجامی داون، بەمەش بە تۆمارکردنی تێکڕای ١.٠٢ گۆڵ لە هەر یارییەکدا، بەهێزترین و باشترین ڕێژەی گۆڵتۆمارکردنی لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا بەناوی خۆیەوە نووسییەوە.

بە تۆمارکردنی ئەم ڕیکۆردە ناوازەیە، ئەستێرە نەرویجییەکە پێش ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی کەوتەوە، کە پێشتر بە تێکڕای ٠.٧٩ گۆڵ بۆ هەر یارییەک لە لوتکەی مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بوو و ئێستا دابەزی بۆ پلەی دووەم.

ئینتەر میلان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی دیمارکۆ دەرگای بەڕووی بارسێلۆنادا داخستكوردیو - سپۆرتیانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێ...
05/11/2026

ئینتەر میلان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی دیمارکۆ دەرگای بەڕووی بارسێلۆنادا داخست

كوردیو - سپۆرت

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێکی نوێی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەرکەوت، دوای ئەوەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی فێدێریکۆ دیمارکۆ، بەرگریکاری چەپی یانەکەی درێژکردەوە و گواستنەوەی بۆ کامپ نۆ لە هاوینی داهاتوودا کردە کارێکی نیمچە مەحاڵ.

بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئینتەر میلان بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستی دیمارکۆی بۆ وەرزێکی دیکە چالاک کردووە و بەوەش یاریزانەکە تاوەکو حوزەیرانی ٢٠٢٨ لەگەڵ نێراتزۆری دەمێنێتەوە. هاوکات جۆسێپی مارۆتا، سەرۆکی ئینتەر جەختی لەسەر مانەوەی یاریزانەکە کردەوە و ڕایگەیاند: "دیمارکۆ دەیەوێت بمێنێتەوە و ئێمەش هەمان ئارەزوومان هەیە، دڵسۆزی بۆ یانەکە لە پێش هەموو شتێکەوەیە". هەروەها ئینتەر هەوڵ دەدات بە مووچەیەکی بەرزتر گرێبەستێکی درێژخایەنتری لەگەڵ واژۆ بکات.

دیمارکۆ بەهۆی توانای بەرز لە هێرشبردندا، لەسەر داوای هانسی فلیکی ڕاهێنەر یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا بۆ بەهێزکردنی باڵی چەپ؛ تەنانەت بارسا هاوینی ڕابردوو هەوڵی دابوو لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی بە ئەلیخاندرۆ باڵدی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام شکستی هێنا. بەم هەنگاوەی ئینتەر، ئیدارەی بارسێلۆنا ناچارە بەدوای بژاردەی تردا بگەڕێت.

دەستەی پزیشکیی ڕیاڵ مەدرید: خشتەی یارییەکان زیان بە تەندروستیی یاریزانان دەگەیەنێتكوردیو - سپۆرتنیکۆ میهیچ، بەرپرسی دەست...
05/11/2026

دەستەی پزیشکیی ڕیاڵ مەدرید: خشتەی یارییەکان زیان بە تەندروستیی یاریزانان دەگەیەنێت

كوردیو - سپۆرت

نیکۆ میهیچ، بەرپرسی دەستەی پزیشکیی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هۆشداری دا لەوەی خشتەی ئێستای یارییەکان هیچ ڕەچاوی سەلامەتیی یاریزانان ناکات، دووپاتیشی کردەوە کە چڕیی ڕکابەرییەکان و گەشتە بەردەوامەکان زیانی گەورەی جەستەیی بە یاریزانان دەگەیەنن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئیسپانیا (EFE) لە پەراوێزی "لوتکەی جیهانیی پزیشکیی وەرزشی"، میهیچ ڕەخنەی توندی لە فشاری یارییەکان گرت و وەک نموونە ئاماژەی بەوە کرد، یانەکەیان لە ماوەیەکی کەمدا سێ یاری ئەنجام دەدات و دوای گەشتەکەی یۆنانیش، بەرەبەیانی پێنجشەممە دەگەڕێنەوە مەدرید و دەبێت ئێوارەی شەممە بەرامبەر ڤالێنسیا یاری بکەن؛ ناوبراو پرسیاری ئەوەی ورووژاند: "بۆچی یارییەکە هاوشێوەی یانەکانی دیکە بۆ ڕۆژی یەکشەممە دانەنرا؟".

بەرپرسی دەستەی پزیشکیی یانەی شاهانە جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی یاریزان کاری لەپێشینەی ئەوانە، هەرچەندە ڕێگریکردن لە پێکان هەمیشە دەستەبەر نییە، بەڵام سوود لە داتاکان وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخەکە؛ هاوکات داواشی کرد ئەزموون و پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکیی وەرزشی بۆ کەرتی تەندروستیی گشتی بگوازرێتەوە تا خزمەت بە تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی تەواوی کۆمەڵگە بکات.

بە نیو دەرزەن گۆڵ؛ یانەی هەولێر كازمەی كوەیتی تێكشكاند و چووه‌ پێشەنگی كەنداوكوردیو - سپۆرتلە میانی یارییەكانی گەڕی سێیە...
05/11/2026

بە نیو دەرزەن گۆڵ؛ یانەی هەولێر كازمەی كوەیتی تێكشكاند و چووه‌ پێشەنگی كەنداو

كوردیو - سپۆرت

لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی یانەكانی كەنداو، یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی و لەبەردەم هەزاران هاندەریدا، سەركەوتنێكی مێژوویی و گەورەی تۆماركرد و بە شەش گۆڵی بێوەڵام لە یانەی كازمەی كوەیتی بردەوە.

کوڕانی قەڵاو منارە لە سەرەتای یارییەکەوە باڵادەست بوون و نیوەی یەکەمیان بە دوو گۆڵی پیشەگەران (ئیڤانی ئیزێ) و (میۆلین ناسان) لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە نیوەی دووەمیشدا هێرشەکانی هەولێر بەردەوام بوون؛ "میۆلین" بە درەوشاوەیی مایەوە و سێ گۆڵی دیکەی لەسەریەک تۆمارکرد و بە تۆمارکردنی "سوپەر هاتریک" بووە ئەستێرەی بێڕکابەری یارییەکە، پێش ئەوەی ئیبراهیم باییش بە تۆمارکردنی گۆڵی شەشەم کۆتایی بە کەرنەڤاڵە گەورەکەی هەولێر بهێنێت.

بەم سەرکەوتنە گەورەیە، یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە دوو بردنەوە و شکستێک، هەردوو یانەی ئیتیفاقی سعوودی و عەجمانی ئیماراتی لەدوای خۆی جێهێشت و بە فەرمی سەرکەوت بۆ پێشەنگی گرووپەکەی.

جەی جەی گابریێل هەنگاوێک لە پۆشینی درێسی شاهانە نزیک دەبێتەوەكوردیو - سپۆرتبەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای ...
04/11/2026

جەی جەی گابریێل هەنگاوێک لە پۆشینی درێسی شاهانە نزیک دەبێتەوە

كوردیو - سپۆرت

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێشەنگی کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی "جەی جەی گابریێل"، ئەستێرەی لاوی یانەی مانچستەر یونایتددایە، بۆ ئەوەی لە کانوونی دووەمی ساڵی 2027ـەوە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.

رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی ئەو بەهرەمەندە تەمەن 16 ساڵانەیە بەردەوامە و ڕیاڵ مەدرید هەمیشە نزیکترین بژاردە بووە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

هاوکات لە کاتێکدا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان سەرنجیان خستووەتە سەر ئامانجەکانی دیکە، گابریێل لە ڕیاڵ مەدرید نزیک بووەتەوە، بەڵام سەرەڕای پێشکەوتنی دانوستانەکان، تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی واژۆ نەکراوە.

ڕۆژنامەی ئاس پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئایک ئەسینا بڵاودەکاتەوەكورديو - سپۆرتڕۆژنامەی "ئاس...
04/11/2026

ڕۆژنامەی ئاس پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئایک ئەسینا بڵاودەکاتەوە

كورديو - سپۆرت

ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی "ئایک ئەسینا"ی یۆنانی ئاشکرا کرد، کە تێیدا پێشبینی دەکرێت یانەی شاهانە بە شێوازی (4-2-3-1) یاری بکات.

پێکهاتە پێشبینیکراوەکە بەپێی ڕۆژنامەکە بەم شێوەیەیە:

• گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا

• هێڵی بەرگری: دومفریس، ڕودیگێر، هاوسن، کارێراس

• هێڵی ناوەندی بەرگری: ڤاڵڤێردی، کاماڤینگا

• هێڵی ناوەندی هێرشبەر: براهیم دیاز، بێلینگهام، ڤینیسیۆس

• هێڵی هێرشبەر (سەری ڕم): کیلیان ئێمباپێ

04/11/2026

گۆڵەکانی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئەستۆن ڤێلا (٣-٠)

هەوار مەلا محەمەد بووە ڕاوێژکاری وەرزشیی سەرۆک کۆماری عێراقكوردیو - سپۆرتهەوار مەلا محەمەد، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ن...
04/11/2026

هەوار مەلا محەمەد بووە ڕاوێژکاری وەرزشیی سەرۆک کۆماری عێراق

كوردیو - سپۆرت

هەوار مەلا محەمەد، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمی پۆستی ڕاوێژکاری وەرزشیی سەرۆک کۆماری عێراقی وەرگرت، ئەمەش لە هەنگاوێکدا بۆ سوودوەرگرتن لە شارەزایی و کاروانی دەوڵەمەندی ناوبراو لە پێناو پێشخستنی کەرتی وەرزشی وڵاتدا.

بەو بۆنەیەوە، یوونس مەحموود بەناوی مەکتەبی تەنفیزیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە هەوار مەلا محەمەد کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

هەوار مەلا محەمەد بە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێی عێراق دادەنرێت؛ ناوبراو لە چەندین یانەی ناوخۆیی و دەرەکی ئەزموونی پرۆفێشناڵی هەبووە، هەروەها یەکێک بوو لە ئەستێرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە کاتی بەدەستهێنانی نازناوی مێژوویی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ساڵی 2007.

ئەلمۆندۆ: ڤینیسیۆس بە چڕی ئامادەکاری دەکات و مۆرینیۆش پلانی نوێی داناوەكوردیو - سپۆرترۆژنامەی "ئەلمۆندۆ"ی ئیسپانی ئاشکرا...
04/11/2026

ئەلمۆندۆ: ڤینیسیۆس بە چڕی ئامادەکاری دەکات و مۆرینیۆش پلانی نوێی داناوە

كوردیو - سپۆرت

رۆژنامەی "ئەلمۆندۆ"ی ئیسپانی ئاشکرای کرد، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەشداریی لە کەمپێکی ئامادەکاریی چڕدا کردووە و بە شێوازێک راهێنان دەکات کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ئاستی جەستەیی تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی ماوەی سڕکردنەکەی.

هاوکات رۆژنامەکە پلانی تەکتیکیی خۆسێ مۆرینیۆی بۆ دوای گەڕانەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات؛ مۆرینیۆ بەنیازی گۆڕانکارییە لە پێکهاتەکەیدا و بڕیاریداوە بە گەڕانەوەی ڤینیسیۆس، یاریزان (دیۆماندێ) بباتەوە بۆ باڵی راستی هێڵی هێرشبەری، تاوەکو شوێنی سەرەکی لە باڵی چەپ بۆ ڤینیسیۆس چۆڵ بکات.

Address

60m
Irbil
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdiu sport posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category