02/09/2026
لە ئەکادیمیاکەمانەوە تا گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق… ⭐️
علی میرکە، یەکێک لە یاریزانە دەرکەوتووەکانی ئەکادیمیاکەمان، بە هەوڵ و ماندووبوون و باوەڕبوون بەخۆی، ئەمڕۆ لە ڕیزی یانەی گازی باکوور لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەکات. 🔥💪
ئەم سەرکەوتنە بۆ ئێمە تەنها سەرکەوتنی یاریزانێک نییە، بەڵکوو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەکادیمیا دەتوانێت خەونەکانی منداڵان و گەنجان بگۆڕێت بۆ ڕاستی 😍
علی گیان، بەردەوام بە لە هەوڵدان و پێشکەوتن
ئەکادیمیاکەمان شانازی بەتۆوە دەکات و هیوادارین ڕۆژێک لە ئاستی گەورەترین یانەکاندا ببینرێیت..💎
👏 بۆ علی میرکە
👏 بۆ خێزانەکەی
👏 بۆ ڕاهێنەر و مامۆستاکانی
👏 بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەردەوام پشتگیرییان کردووە
لە ئەکادیمیاوە بۆ قۆناغە گەورەکان
تۆ بۆ هەموومان شانازی! 💚⚽️🔥
Baharka Academy - ئەکادیمیای بەحرکە
Neyazi Hajar