News_Sport HD (هه والى وه رزشى)

News_Sport HD (هه والى وه رزشى) Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from News_Sport HD (هه والى وه رزشى), Stadium, arena & sports venue, Irbil.

14/03/2013
بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ لە لاکورونیای بردەوەلە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگای ئیسپانیداو لە هەفتەی 27 ی خولەکەدا ، یانەی بەرشل...
10/03/2013

بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ لە لاکورونیای بردەوە

لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگای ئیسپانیداو لە هەفتەی 27 ی خولەکەدا ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆی رووبەروی یانەی لاکورۆنیا بوویەوە.

لەم یارییەدا یانەی بەرشلۆنە توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە سودی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ڕێگای یاریزانان یەلێکسس سانشێز گۆڵی یەکەم لە خولەکی 38 دا تۆماری کرد هەروەها گۆڵی دووەم میسی تۆماری کرد لە خولەکی 88 دا تۆماری کرد.

بەم سەرکەوتنەش یانەی بەرشلۆنە پێگەی خۆی قایمتر کرد لە پێشەنگی لالیگادا و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 71 خاڵ و یانەی لاکورونیاش لە پلەی کۆتاییدایە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ.

مۆزەخانەیەک بۆ میسی لە شاری بەرشلۆنە
10/03/2013

مۆزەخانەیەک بۆ میسی لە شاری بەرشلۆنە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە پێنچ یاریزان لای هاندەرانی ایەنی ریاڵ مەدرید زۆر خۆشەویستن ئەوان...
10/03/2013

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە پێنچ یاریزان لای هاندەرانی ایەنی ریاڵ مەدرید زۆر خۆشەویستن ئەوانیش " کاسیاس و ڕامۆس و ئەلۆنسۆ و ڕۆناڵدۆ و ئۆزێل"ە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید و ئەوانەی یانەی ریاڵ مەدریدیان خۆش دەوێت لە بازاڕەکانی جیهاندا درێسی زیاتر ئەو پێنچ یاریزانە دەکڕن ، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێکیش زۆرترین فرۆشیان هەیە.

کاسیاس یاریزانێکی کۆنی یانەی ڕیاڵ مەدریدەو هەروەها کاپتنی یانەکەش ، هەر بۆیە لای هاندەرانی یانەکە خۆشەویستە ،. هەروەها ڕامۆس کاپتنی دووەمی یانەی ریاڵ مەدریدەو یادگاری زۆری هەیە لەگەڵ یانەکەیدا و ڕۆناڵدۆش بە ئەستێرەی یانەکە دەزانن.

چاڤی هێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەرگری لە لویس نانی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید دەک...
10/03/2013

چاڤی هێرناندێزی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەرگری لە لویس نانی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید دەکات ، پاش ئەوەی بە کارتی سور لە یاری بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید کرایە دەرەوەی یاریگا.

چاڤی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کارتە سورەی لویس نانی لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید وەری گرت ، دادپەروەرانە نەبووەو چونکە نانی ،مەبەستی لێدانی یاریزانی بەرامبەر نەبووە.

چاڤی دەڵێت : نانی مەبەستی گەیشتنی بە تۆپ بووە نەک لە ئەربیلوا بدات ، بۆیە پێوام وایە کارتە سورەکە بریارێکی دروست نەبووەو کاریگەری دەوروبەری لەسەر بووە.

روشدی جاف : ڕۆناڵدۆ و میسی دێنە کوردستاندوا بەدوای نواندنی چەندین چالاکی وەرزشی و ھونەری، گروپی کۆمپانیاکانی عادل موتەحی...
24/12/2012

روشدی جاف : ڕۆناڵدۆ و میسی دێنە کوردستان

دوا بەدوای نواندنی چەندین چالاکی وەرزشی و ھونەری، گروپی کۆمپانیاکانی عادل موتەحیدە، بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوو لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بەرشلۆنە بێنێتە ھەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەفسانەی پێشووی بەرازیلی (بیبیتۆ) کە ڕەزامەندیان دەربڕیووە بۆ ھاتنیان بۆ پایتەختی کوردستان و ھیواشم وایە کە ئەو ئەستێرە ناسراوانە بێنە ھەولێر و بە چاوی خۆیان ئەو پێشکەوتنە ببینن، کە لە ھەموو لایەنەکانی سیاسی و ئابووریی و بیناکاریی ھاتوونەتە دی، لە بەرنامەشم دایە کە ھەریەکە و (٣ کیلۆ زێڕیان) پێشکەش بکەم، وەکو ڕێزگرتنێک لە ڕابردوویان.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when News_Sport HD (هه والى وه رزشى) posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share