Gmo Mountaineering Group

Gmo Mountaineering Group Gmo Mountaineering Group
گروپی شاخەوانی گمۆ

الحمدللە 2026/6/20 کۆتاڕۆژی وەرزی بەهارو لەواقعدا وەک ناوەڕاستی زستان خوای گەورە جارێکی تر گەیاندینیەوە بەگۆمی بێکۆدیان ...
21/06/2026

الحمدللە 2026/6/20 کۆتاڕۆژی وەرزی بەهارو لەواقعدا وەک ناوەڕاستی زستان خوای گەورە جارێکی تر گەیاندینیەوە بەگۆمی بێکۆدیان بێکۆدیانی چی وەک نیگارێکی دەستی پەروەردگار خۆی نەخشاندبو .
شێوازی جێبەجێکردنی بەرنامە کاتژمێر 3:50 ی بەیانی دەستپێک لای پرژە کاتژمێر 8:10 گەشتینە گۆمی بێکۆدیان دوای پشودان و بەڕێکۆردکردنی بەرنامە لەکاتژمێر 9:10 گەڕاینەوە لەکاتژمێر 11:20 الحمدللە بەسەلامەت گەشتینەوە خاڵی سەرەتا

الحمدللە 2026/5/8 خوای گەورە جارێکی تر بە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژ گەیاندینیەوە بەلوتکەی هەڵگورد شێوازی جێبەجێکردنی بەرنامە س...
09/05/2026

الحمدللە 2026/5/8 خوای گەورە جارێکی تر بە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژ گەیاندینیەوە بەلوتکەی هەڵگورد
شێوازی جێبەجێکردنی بەرنامە سەعات 11:00ی شەو لەسلێمانی دەرچوین کاتژمێر 4:00بەیانی گەشتینە پشتی ناوەندە لەبەرزی 2260م بەهۆی بەفر ئوتومبێل ڕێگای نەبو لەوە زیاتر بڕوات دوای خۆئامادەکردن لەکاتژمێر 4:30دەستمان بەڕۆشتن کرد لەکاتژمێر 8:35 الحمدللە گەشتینە لوتکە دوای پشودان و بەدۆکیومێنت کردنی بەرنامەکە لەکاتژمێر 8:50 بەرەو خاڵی سەرەتا گەڕاینەوە لەکاتژمێر 11:00 الحمدللە گەشتینەوە خاڵی سەرەتا

إنا لله وإنا اليه راجعونهەموو نەفسێک تامی مەرگ ئەبێت بچێژێت ئەمڕۆ باوکی هاوڕێمان کاک هێرش بەڕێز ( محمد محمد امین )  گەڕا...
18/02/2026

إنا لله وإنا اليه راجعون

هەموو نەفسێک تامی مەرگ ئەبێت بچێژێت
ئەمڕۆ باوکی هاوڕێمان کاک هێرش بەڕێز ( محمد محمد امین ) گەڕایەوە بەر قاپی میهرەبانی خوای گەورە ، بەناوی گروپی شاخەوانی گمۆوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین ، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهشتی بەرینی شادبکات.
سبەی 2026/2/19 پرسەکەی لەمزگەوتی کوردستانە دووسایدی هەواری شار نزیک یوتێرنی والی

گروپی شاخەوانی گمۆ

إنا لله وإنا إليه راجعونبــە نـــاوی گروپی شاخەوانی گمۆوەپرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی   دەکەین دڵگرانین بە کۆچی دوایی ه...
10/01/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون

بــە نـــاوی گروپی شاخەوانی گمۆوە
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی دەکەین
دڵگرانین بە کۆچی دوایی هاوڕێی شاخەوانمان
( دیاکۆ ئیسماعیل ) ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵــۆ، کە لە مــیانی گەشتێــکیان بۆ چــیای پیرەمەگرون لە کــاتی هاتــنەخوار هەڵدێراو دەخزێت دەکەوێتە دۆڵی بــەردەسفرە و گیــان لــەدەست دەدات.
لە خوای گەورە داواکــارین لە کاک دیاکۆ خۆشبێت و سەبــووری بــنەمــاڵەو هاوڕێکانی بدات وەدەستی ماندونەبونی هەمو ئەوشاخەوانانەو هەرکەسێکی تر بەگەرمی دەگوشین وە زۆرسوپاسیان دەکەین کەبەشداربون لەهێنانەخوارەوەی تەرمی کاکە دیاکۆ

25/10/2025

ڕاهێنانی بەردەوانی لە ڕێڕەوی پێنجی گمۆ لە ئەشکەوتی هەزار مێرد
2025/10/24

بەناوی سەرجەم ئەندامانی گروپی شاخەوانی گمۆپرسە وماتەمی خۆمان ڕادەگەینێن بۆ گیان لەدەستدانی ئەوبراو هاوڕێ شاخاوانانەمان ل...
01/03/2025

بەناوی سەرجەم ئەندامانی گروپی شاخەوانی گمۆ
پرسە وماتەمی خۆمان ڕادەگەینێن بۆ گیان لەدەستدانی ئەوبراو هاوڕێ شاخاوانانەمان لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانمان
کاکە عومەر عبداڵڵاهی و کاروان احمد پور و خالق محمد نەژاد و یاسا صادقی و خاتوو ڕوناک دانیشنمەند و شەهلا ڕەحمانی
ئەم کارەساتە گەورەیە هەموومانی خەمبار کرد
داواکارین لە خوای گەورە جێگای کۆچکردوان بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی ببەخشێت بەکەسوکاریان و شاخاوانان
وە شیفای عاجل بنێرێت بۆ بریندارەکان

09/02/2025

ستایش بۆ پەروەردگار 2025/2/8 جارێکی تر لەکەش و هەوایەکی تەواو زستانەدا خوای گەورە گەیاندینیەوە بەلوتکەی پیرەمەگرون

الحمدللە الحمدللە ڕاهێنانی بەردەوانی ئەندامانی گروپی شاخەوانی گمۆ لە ناو هۆڵی بەردەوانی کارگەی کلتوری سلێمانی٧/١٢/٢٠٢٤
08/12/2024

الحمدللە الحمدللە
ڕاهێنانی بەردەوانی ئەندامانی گروپی شاخەوانی گمۆ لە ناو هۆڵی بەردەوانی کارگەی کلتوری سلێمانی
٧/١٢/٢٠٢٤

الحمدللە 2024/10/9 سەردان کردن بۆ لای بەڕێز کاک دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەدیوانی وەزارەت لەشار...
10/10/2024

الحمدللە 2024/10/9 سەردان کردن بۆ لای بەڕێز
کاک دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەدیوانی وەزارەت لەشاری هەولێر و سوپاس کردنی کەلەسەرداوای هاوڕێمان کاک هیواو بەناوی گروپی شاخەوانی گمۆوە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد بڕی 275.950.000 دینار تەرخانبکرێت بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای ئەشکەوتی هەزارمێرد کەدەبێتە خزمەتێکی شایستە بۆ شاری سلێمانی خۆشەویست

ستایش بۆ پەروەردگار 2024/9/18 ڕۆژێکی مێژوویی خزمەتێک بۆ بواری شاخەوانی کەپێشتر نەکراوە هاوڕێمان کاک هیوا لەگەڵ کاک Karza...
21/09/2024

ستایش بۆ پەروەردگار 2024/9/18 ڕۆژێکی مێژوویی
خزمەتێک بۆ بواری شاخەوانی کەپێشتر نەکراوە
هاوڕێمان کاک هیوا لەگەڵ کاک Karzan A دڵسۆزی بواری شاخەوانی و ژینگەدۆست بەیەکەوە توانییان ڕێگای سەرکەوتنی شاخی پیرەمەگرون تا لوتکە بخەنە سەر نەخشە بەشێوەی of line دەتوانن لەڕێگەی maps me ڕێگاکە لەهەمو کاتێکدا سودی لێببینن کەئەمەش سودێکی بێوێنەی هەیە بۆ بەرنامەی زستان و تەم و هەرکەسێک کەشارەزایی لە ڕێگاکەدا نەبێت مەرجێکی ئاسانی هەیە ئەویش ئەوەیە بتوانن خۆتان فێری بەکارهێنانی نەخشەو gps بکەن تکایە خۆتان شارەزا بکەن!! ، تێبینی ڕێگای هەڵگوردیش بەهەمان شێوە تا لوتکە خستۆتە سەرنەخشە لێرەوە زۆر زۆر سوپاس بەڕێزیان دەکەین یاخوا دەست و چاویان خۆشبێت

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gmo Mountaineering Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share