Kurdistantv Sport

Kurdistantv Sport Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kurdistantv Sport, Sports, Irbil.

This is the only Official page of Kurdistan satellite Channel (Kurdistan TV)/ ته‌نها ئه‌م پێگه‌یه‌ لاپه‌ره‌ى فه‌رمى كوردستان تی ڤی _ يه له‌ ‌‌
00964 750 9308080 په‌یامی کوردستان تی ڤی :-

سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و رۆشنبیری كوردستانیه‌, پێره‌وی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و كومه‌ڵایه‌تییه‌, كه‌ له‌ رووی مێژووییه‌وه‌ له‌ پراكتیك و هزری بارزا

نیی نه‌مردا به‌رجه‌سته‌ بووه‌, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌رهه‌می ساڵانێكی زۆری خه‌باتی گه‌لێكی زۆر لێكراوه‌ كه‌ رووی له‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌, ئه‌م كه‌ناڵه‌ تاودانێكی كاریگه‌ره‌ له‌ به‌زاندنی په‌رژینی دابڕان و هه‌وڵی بێده‌نگكردن و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و شێواندنه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مێژووی گه‌لی كوردستان كراوه‌, نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی و مرۆڤ دۆستانه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌ و ده‌روازه‌یه‌كی به‌رده‌وامیی تێكه‌ڵبوونی گه‌لی كوردستانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوو, به‌ پشت به‌ستن به‌ بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كسانی له‌ناو گه‌لاندا.

په‌یامی كه‌ناڵه‌كه‌ پته‌وكردن و پێشخستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه‌ كه‌ بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌ ده‌ستی هێناون, رووه‌و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌ مێژووییه‌كانی ئه‌و بزاڤه‌ و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌ ئازادیخوازه‌ ره‌واكانی له‌ سه‌ر بنه‌مای مافی بریاردانی چاره‌نووس و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی فیدرالیزم و هاوكاری و دۆستایه‌تی له‌ نێوان گه‌لاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفێنیزم و دیكتاتۆریه‌ت و مه‌حكوم كردنی تیرۆر و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانیی كه‌ بناغه‌كه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی بێت.

سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كاروانه‌ فه‌رهه‌نگیه‌خه‌باتكاره‌یه‌ كه‌ هاوشانی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانه‌ به‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمه‌لاتییه‌كه‌یه‌وه‌ بره‌ودانه‌ به‌ به‌ها ئازادیخوازه‌كانی و ده‌ستگرتنه‌ به‌ بنه‌ما رۆشنبیرییه‌ پێشكه‌وتووه‌كانییه‌وه‌, به‌ره‌و گه‌ڵاله‌بوونی گوتارێكی نیشتیمانی و دیموكراسی و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كولتووری هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا, كولتوورێك كه‌ پابه‌نده‌ به‌ بنه‌ماكانی فره‌ ره‌نگی و دیالۆگ و ئازادی بیروبۆچوون و راده‌ربڕین و لێبورده‌یی و قبووڵكردن و رێزگرتن له‌ ره‌وایی بوونی به‌رامبه‌ر, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هه‌وڵده‌دات گه‌شه‌ به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ بدات كه‌ ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن تا هاوشانی كاروانی شارستانی و به‌ها و ده‌رهاوێشته‌كانی رێبكات, كه‌ بریتین له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێشكه‌وتن و ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.

31/08/2026

ئومێد خۆشناو چووەتە ناو یاریگە و لەگەڵ هاندەرانی هەولێر و پڕ بە دەنگی هاوار دەكات (هەولێرە هەولێرە)

لیۆنێل مێسی بەم نامەیە وازهێنانی یەكجاری خۆی لە یارییە نێودەڵەتییەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هێنا و تێیدا نووسیویەتی...
31/08/2026

لیۆنێل مێسی بەم نامەیە وازهێنانی یەكجاری خۆی لە یارییە نێودەڵەتییەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هێنا و تێیدا نووسیویەتی "ئەم بڕیارە لە ناخی دڵمەوە ئازارم دەدات، بەڵام دڵنیام ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەم بڕیارە"

31/08/2026

سنوور و چۆمان لە گەڕی دووەمی خولی پلە دووی كوردستان بە ئەنجامی 1-1 یەكسان بوون

31/08/2026

لە (k sport) باسی یانەی وەرزشی ئارارات دەکەین

31/08/2026

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.. بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی ناوندەکانی وەرزش و لاوان

30/08/2026

یاریی باوەنوور 2-2 شەهیدانی هەڵەبجە كۆتایی هات، لە خولی پلە دووەكانی كوردستان

یانەی زاخۆ بەفەرمی گەڕانەوەی ڕاهێنەرەكەی پێشووی (تەلال بەلووشی) ڕاگەیاند، هەروەها گرێبەستی راهێنەرە فەرەنسییەكەی (لورانت...
30/08/2026

یانەی زاخۆ بەفەرمی گەڕانەوەی ڕاهێنەرەكەی پێشووی (تەلال بەلووشی) ڕاگەیاند، هەروەها گرێبەستی راهێنەرە فەرەنسییەكەی (لورانت بانید)ی بەهۆی ئەنجامە خراپەكان هەڵوەشاندەوە

30/08/2026

یانەی سرێشمە لە دووەم یاریی خۆیدا لە خولی پلە دووەكانی كوردستان، بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی خەلیفانی بردەوە

30/08/2026

راستەوخۆ.. یاریی سرێشمە – خەلیفان (خولی پلە دووەكانی كوردستان) – گێمی دووەم

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistantv Sport posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistantv Sport:

Shortcuts

Share

Category