14/03/2025
پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی شەترەنج لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر لە یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمشەو هەینی 14-03-2025 بە ئامادەبوونی بەڕێزان رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و شێخ کاروان بارزانی، سەرۆکی یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر و کونسوڵی ووڵاتان لە هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و وەرزشوان و شەترەنج زانان، پێنجەمین خولی نێودەوڵەتی شەترەنج لە ساڵرۆژی لە دایکبوونی بارزانی نەمر بەهەماهەنگی نێوان یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر یانەی شەترەنجی خانزاد و دەزگای خێرخوازی بارزانی بەڕێوەچوو.
لەم خولەدا وێرای بەشداریی یاریزانان لەتەمەنی جیا جیا، هاوکات چەندین یاریزانی بیانی بەشدارییان لەو خولەدا کردووە.
شایەنی باسە، ئەم خولە نێودەوڵەتییە وەک نەریتێک ساڵانە لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر لە 14-03 ساز دەکرێ و خەڵاتی بەنرخ بۆ پاڵەوانانی شەترەنج دیاری دەکرێ، کە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.