08/06/2026
🛑 یاسای یەکەمی پەروەردە: چۆن منداڵ لە مەترسییەکانی ناو ماڵ بپارێزین؟ ⚠️🏠
هەموو دایک و باوکێک کاتێک منداڵەکەی دەگاتە تەمەنی گەڕان و جوڵە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەیان دیمەنی وەک ناو ئەم ڤیدیۆیە دەبێتەوە! منداڵ لەم تەمەنەدا پێویستی بە گەڕان و دۆزینەوەی ژینگەکەیەتی، حەز دەکات بچێتە ناو سەلاجەوە، بچێتە سەر شوێنە بەرزەکان، یان هەر کەلوپەلێکی ماڵەوە وەک یاری بەکاربهێنێت.
ئەم ڕەفتارانە نیشانەی گەشەی سروشتی و زیرەکی منداڵەکەن، بەڵام ئەگەر ژینگەکەی بۆ نەگونجێنرێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی توند لەسەر سەلامەتی جەستەیی و تێکچوونی تەرکیزی.
💡 چۆن وزەی سەرکێشی منداڵەکەمان ئاڕاستە بکەین؟
1️⃣ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت: لە جیاتی ئەوەی بەردەوام بە منداڵەکەت بڵێیت "مەکە" و "مەچۆ"، دەرگای سەلاجە و شوێنە مەترسیدارەکان بە قفڵی تایبەتی منداڵ دابخە، و شوێنی یاریکردنی بۆ سنووردار بکە بە شێوازێک کە زیانی پێ نەگات.
2️⃣ پێدانی یاری بونیادنان (بلۆک و مکعب): بۆ ئەوەی منداڵەکە ئەم وزە زۆرەی لە تێکدانی کەلوپەلدا بەتاڵ نەکاتەوە، مێشکی سەرقاڵ بکە بە بلۆک و مکعبی ڕەنگاوڕەنگ یان یاری سادەی سەرکێشی سەلامەت، تا سەرنجی کۆبێتەوە و لە جوڵەی ناڕێک دووربکەوێتەوە.
📞 بۆ ڕاوێژکاری، دەستنیشانکردنی کێشەکانی ڕەفتار، تەرکیز، و ڕێنمایی تایبەت بە ڕێکخستنی ژینگەی سەلامەت بۆ منداڵەکەت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.
بۆ پەیوەندی کردن:
07508365131
✨ منداڵەکەی تۆش لە ماڵەوە کام لەم سەرکێشیانە دووبارە دەکاتەوە؟ چۆن دەیپارێزیت؟ لە کۆمێنت ئەزموونی خۆت بنووسە 👇
#کوردستان