04/06/2026
نوێنەری باڵوێزی کۆماری بولگاریا سەردانی یانەی هەولێری کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، "ڤاسێل ڤاسیلڤ" نوێنەری باڵوێزی کۆماری بولگاریا سەردانی بارەگای یانەی هەولێری کرد و لەلایەن دکتۆر سەفین یاسین، سەرۆکی یانەکەمان، لەگەڵ جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە گەرمی پێشوازی لێکرا..
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرۆژەی هاوبەشی وەرزشی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەنێوان یانەی هەولێر و لایەنی بولگاری کرا. گرنگترین بابەتەکان بریتی بوون لە رێکخستنی کەمپی مەشقی تایبەت بۆ تیپە جیاوازەکانی یانە رێکخستنی کەمپێکی مەشقی تایبەت بەتیپی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی یانەکەمان لەیەکێک لە وڵاتەکانی ،بولگاریا،تورکیا،ئیسپانیا.
دامەزراندنی ئەکادیمیای تۆپی پێی بولگاریا لە هەولێر، هەروەها جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی هاوبەشی وەرزشی یارمەتیدەری گەشەکردنی تۆپی پێ.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان و گواستنەوەی ئەزموون و شارەزایی نێوان یەکدی کردەوە، بە ئامانجی دروستکردنی هەل و دەرفەتی نوێ بۆ گەنجان و پەرەپێدانی وەرزش لە هەولێر و هەرێمی کوردستان دواتریش سەرۆکی یانەکەمان قەڵغانی رێزلێنان و درێسی یانەی هەولێری پێشکەشکرد.