تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Halgurd mountaineering team

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Halgurd mountaineering team

تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Halgurd mountaineering team Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Halgurd mountaineering team, Sports Team, Choman, Irbil.

گەشتی گشتی هەڵگۆردتیمی شاخەوانی هەڵگۆرد لە ڕۆژی هەینی و شەمە 2023/2/18,17 گەشتێکی گشتی ئەنجام دەدات بۆ لوتکەی هەڵگۆرد بە...
05/02/2023

گەشتی گشتی هەڵگۆرد
تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد لە ڕۆژی هەینی و شەمە 2023/2/18,17 گەشتێکی گشتی ئەنجام دەدات بۆ لوتکەی هەڵگۆرد بەرزترین چیای کوردستان و عێراق
ئامانجی گەشتەکەمان کۆکردنەوەی زۆرترین شاخەوان و گروپە لە گەشتێکی خۆش و هاوڕێیانە
سەرەتای گەشتەکە کات ٦ ی بەیانی ڕۆژی هەینی لە چۆمانەوە بەڕێدەکەوین و بەپێی توانای ڕۆیشتن کەمپ یان لە خواری میران یان لە باسکە پیوازە دادەنێین و ڕۆژی دواتر دەچینە لوتکە و دەگەڕێینەوە
هەرکەس و گروپێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە پەیوەندیەکان بکات بە
07824690425 / 07504281957
تێبینی
1. بەشداربوو پێویستە کەل و پەلی زستانەی پێبێت .
2. بەشداربوو پێویستە پابەندی ڕێنمایەکانی سەرپەرشتیار بێت .

گه‌شتێكی تایبه‌ت Soma Muhammed بۆ شه‌لاله‌ی كانیه‌ ره‌ش ....2022/6/2
02/06/2022

گه‌شتێكی تایبه‌ت Soma Muhammed بۆ شه‌لاله‌ی كانیه‌ ره‌ش ....
2022/6/2

بەیانی باش هاوڕێیان و شاخەوانانی ئازیزئەمڕۆ چیای هەڵگۆرد 2022/3/28وێنەکە لە لەڕوی ڕۆژهەڵات لە حاجی ئۆمەرانەوە گیراوە Pho...
28/03/2022

بەیانی باش هاوڕێیان و شاخەوانانی ئازیز
ئەمڕۆ چیای هەڵگۆرد 2022/3/28
وێنەکە لە لەڕوی ڕۆژهەڵات لە حاجی ئۆمەرانەوە گیراوە
Photo by : Yusify Heme Reshid

ڕونکردنەوەلە ساڵی 2014 ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنجی باڵەکایەتی و بەتایبەتی قەزای چۆمان هەڵساین بە دروستکردنی گروپێک بەناوی گرو...
24/11/2021

ڕونکردنەوە
لە ساڵی 2014 ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنجی باڵەکایەتی و بەتایبەتی قەزای چۆمان هەڵساین بە دروستکردنی گروپێک بەناوی گروپی شاخەوانی هەڵگۆرد و دانانی لینکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەم ناوەیە
گروپی شاخەوانی هەڵگۆرد لەماوەی ئەو 7 ساڵەی تەمەنی توانی چەند گەنجێکی شاخەوان پێبگەیەنێت و خزمەتێک پێشکەش بە شاخەوانان بکات و لەهەمان کاتدا توانی شوێن و ناوچە شاخەوانیەکانی ئەو ناوچەیە بناسێنێت
لەو ماوەیەدا هەوڵماندا وشیاری ژینگەی و پاراستنی چیاکان بڵاو بکەینەوە
وەک هەر گروپێک ئێمەش بێ هەڵە و کەم و کوڕی نەبوین
لە هەنگاوێکی تری خۆ ڕێکخستنەوەدا چەند گۆڕانکاریەک دەکەین وەک ناوی گروپەکەمان دەگۆڕین بۆ تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد
(گروپ) یان (تیم)؟

گەر ھەزار کەس لە یەک جێگادا پێکەوە کاربکەن مەرج نیە (تیم) بن، لەوانەیە (گروپ) بن.. بە پێچەوانەشەوە ئەکرێت تەنھا دوو کەس بن بەڵام (تیم) بن... چۆن؟

تیم، (ئامانج و گۆڵی ھاوبەش) کۆیان دەکاتەوە. گروپ ھیچ شتێک کۆیان ناکاتەوە... واتە مەسەلەکە ئامانجی ھاوبەشە نەک ژمارە...

بۆ نموونە:

بیھێنە بەرچاوی خۆت (١٠) کەس لەناو مەسعەدێکدان و لە قاتی بیستەمی بینایەکەوە دێنە خوارەوە... ئەمانە ھیچ ئامانجێکی ھاوبەشیان نیە، بۆ نمونە یەکێکیان لە قاتی ٥ دادەبەزێت، دوانیان لە قاتی دوو دەچن بۆ خواردنگەکە، سیانیان دەچنە خوارەوە بۆ پشوو، چواریان ھەر لە بیناکە دەچنە دەرەوە، مومکینە ھەر دە کەسەکەش ئەسڵەن یەک نەناسن... تا ئێرە پێیان دەوترێت گروپ، چونکە ھیچ شتێک کۆیان ناکاتەوە بەیەکەوە، (ئامانجی ھاوبەش)یان نیە...

ئەی ئەگەر لەپڕ مەسعەدەکە لەکار کەوت و لە نێوان دوو قاتدا وەستا و لە جووڵە کەوت؟ ژیانیان کەوتە خەتەریاتەوە؟ چی ڕوو ئەدات؟

بە تەئکید ھەر ھەموویان (یەک ئامانج) کۆیان دەکاتەوە ئەویش دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ رزگاربوون لە مەسعەدەکە... واتە (ئامانجی ھاوبەش)یان بۆ دروست ئەبێت.. یەکێک تەلەفۆن ئەکات، یەکێک ھاوار ئەکات، یەکێک ھەوڵ ئەیات ھێوریان بکاتەوە، یەکێک دوعا ئەکات، یەکێک ھەوڵ ئەیات تەکنیکیەن حەلی بکات، ھتد... راستە شێوازی ھەوڵدانەکانیان جیاوازە، بەڵام ھەمووی بۆ (یەک ئامانج)ە... یەعنی ئا لێرەیا ئەو دە کەسەی پێشتر کە یەکیان نەئەناسی و بریتی بوون لە (گروپ)، ئەبن بە (تیم)...

کەواتە تیم بریتیە لە ھەبوونی ئامانجی ھاوبەش، تێگەیشتن لە یەکتر، تەواوکردنی کاری یەکتر، خەمی ھاوبەش.
ئەرکی لیدەر و بەڕێوەبەریش دروستکردنی تیم و ئەجوائی تیمە، نەک گروپ و ئەجوائی گروپ. ئەمەش پرۆسێسە و بە چەقەنەیەک نایەتە دی، لەگەڵ ئەوەشدا ھەم زانستە و ھەم ھونەر، دەبێت فێر ببین...
نوسینی : Araz Omer

Address

Choman
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Halgurd mountaineering team posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category