25/11/2025
لەلایەن زانکۆی کۆیە "رێکخراوی بۆدڵ" بانگهێشت کرا بۆ بەشداربوون بۆ بەشداربوون لە وۆرکشۆپی ( سەلامەتی و تەندروستی و پاراستنی ژینگە بۆ رێکخراو و گرووپە شاخەوانییەکانی شاری کۆیە )، لە چوارچێوەی کۆڵەگەی “خزمەتکردنی کۆمەڵگە” لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی زانکۆی کۆیە.
وۆرکشۆپی " سەلامەتی و تەندروستی و پاراستنی ژینگە بۆ رێکخراو و گرووپە شاخەوانیەکان ".
شایەنی باسە چالاکیەکە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
جیگەی ئاماژەیە پانێلی وۆرکشۆپەکە پێکهاتبوو لە چوار قسەکەر لە رووی "تەندرووستی و دەروونی و جوکرافی و ژینگەیی و ئەزموونی شاخەوانێک".
ئامادەبووان سوودمەندبوون لە وتەی قسەکەرەکان و داوایانکرد گرنگی زیاتر بە وەرزشی شاخەوانی لوتکە بدرێت.
ئێمەش وەک رێکخراوی "بۆ دڵ" ئامادەییمان بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک نیشاندا بۆ زیاتر ئاشنابوونی گەنجانمان بە وەرزشی شاخەوانی.
رێکخراوی #بۆدڵ
قەزای کۆیە، زانکۆی کۆیە - 25.11.2025