یانەی ئاسمانی هەڵەبجە

یانەی ئاسمانی هەڵەبجە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە بۆ یاریە ئاسمانییەکان لە ساڵی 2015

23/05/2026

فڕینی دووکەسی


#نەوڕۆڵی

20/05/2026

#کوردی

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤/٥/٢٠٢٦، بۆ ڕێزلێنان لە مێژووی کاپتنێک، چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان یانەی ئاسمانی هەڵەبجە و یانەی ئاسمانی فرناس ئەنجامدرا

بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆچکردوو کاپتن( ئەکرەم نەعیم)، یاریزان و ڕاهێنەری دێرینی فڕۆکەوانی عێراق، یانەی ئاسمانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئاسمانی فرناس چالاکییەکی تایبەتمان ئەنجامدا.

لەم چالاکییەدا د. عەلی، سەرۆکی یانەی ئاسمانی فرناس، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی و یاریزانانی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە کرد بۆ پێشوازی گەرم و بەدەمەوەهاتن و ئامادەبوونیان لەم چالاکیەدا

یانەی ئاسمانی هەڵەبجە، وێڕای دووبارە بەخێرهاتنکردنی گەرمی شاندی یانەی فرناس، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

ئێمە وەک یانەی ئاسمانی هەڵەبجە هەمیشە دەرگامان واڵایە بۆ کار و چالاکی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، بە ئامانجی پێشخستن و گەشەپێدانی زیاتری یارییە ئاسمانییەکان، بەتایبەتی لە پارێزگای هەڵەبجەدا.

#عربی

يقيم نادي حلبجة الجوي ونادي فرناس الجوي فعالية ونشاط مشترك
إحياءً لذكرى الراحل الكابتن (أكرم نعيم)، اللاعب والمدرب المخضرم في الطيران الشراعي في العراق وكوردستان
نظم نادي حلبجة الجوي بالتعاون مع نادي الفرناس الجوي نشاطاً مشتركاً خاصاً.
وخلال هذا النشاط، أعرب الاستاذ علي صادق رئيس نادي نرناس الجوي عن شكره وامتنانه العميقين لرئاسة ولاعبي نادي حلبجة الجوي على حسن الاستقبال والحفاوة، وتلبيتهم الدعوة وحضورهم الفاعل في هذا النشاط.
من جانبه، جدد نادي حلبجة الجوي ترحيبه الحار بوفد نادي فرناس متمنياً لهم دوام التوفيق والنجاح.
ونحن في نادي حلبجة الجوي، نؤكد أن أبوابنا مفتوحة دائماً للعمل والأنشطة المشتركة مع جميع الجهات، بهدف تطوير والنهوض بالرياضات الجوية، لا سيما في محافظة حلبجة العزيزة وكل كردستان والعراق

19/05/2026



17/05/2026

فڕینی یاریزانی لێهاتومان Bahjat Karim
بەهیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم یاریزانە خۆشەویستەکانمان

ئەمڕۆ هەینی ١٥/٥/٢٠٢٦ سەرۆکی یەکێتی ئاسمانی عێراق سەردانی هەڵەبجەی کرد، لەلایەن سەرۆکی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە و جێگری سەر...
15/05/2026

ئەمڕۆ هەینی ١٥/٥/٢٠٢٦ سەرۆکی یەکێتی ئاسمانی عێراق سەردانی هەڵەبجەی کرد، لەلایەن سەرۆکی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە و جێگری سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی یانە پێشوازی لێکرا

لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر داوای یانەی ئاسمانی هەڵەبجە، پاش ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار ڕێک کەوتنی زارەکی لە سەر دوو پاڵەوانێتی نیودەوڵەتی کرا لە سەرەتای مانگی یانزەی ساڵی ٢٠٢٦. ئەوانیش
پاڵەوانێتی هەڵەبجە کاپ (cat2) پاڵەوانێتی ئاسیای کراوە(cat1).

هاوکات بڕیار درا کۆبونەوەی دواتر چەند لایەنە بێت بە ئامادەبوونی لایەنی حکومی و کارگێڕی و بەرپرسانی وەرزشی هەڵەبجە بە مەبەستی ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو پاڵەوانێتیە لە پارێزگای هەڵەبجە.

#عربی

زار رئيس الاتحاد الجوي العراقي مدينة حلبجة اليوم الجمعة الموافق 15/5/2026، وكان في استقباله رئيس نادي حلبجة الجوي ونائبه وأعضاء الهيئة الإدارية.

وبناءً على طلب نادي حلبجة الجوي، وبعد موافقة الجهات المعنية، تم التوصل إلى اتفاق أولي لإقامة بطولتين دوليتين مطلع شهر نوفمبر، وهما: كأس حلبجة (cat2) وبطولة آسيا المفتوحة (cat1).

كما تقرر عقد اجتماع مشترك بحضور ممثلين عن الحكومة المحلية والإدارة والمسؤولين الرياضيين في حلبجة، وذلك لغرض التحضير والاستعداد لإقامة البطولتين في محافظة حلبجة.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤/٥/٢٠٢٦ سەردانیکردنی یانەی ئاسمانی فرناس بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ئەنجامدانی فڕین لە سایتی باڵام...
14/05/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤/٥/٢٠٢٦ سەردانیکردنی یانەی ئاسمانی فرناس بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ئەنجامدانی فڕین لە سایتی باڵامبۆ بە یاوەری یاریزانانی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە

هاوکات دەربڕینی پێزانینی خۆیان بۆ یانەکەمان و بەخشینی خەڵاتی یانەی فەرناس بە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە و لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق_لقی هەڵەبجە.

لە کۆبونەوەکەشدا گفتوگۆمانکرد سەبارەت بە کاروچالاکی و هەماهەنگی هەردوو یانە لەگەڵ لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق_لقی هەڵەبجە، وە د.جێگر قادر پشگیری و پشتیوانی خۆی بۆ یانەی ئاسمانی هەڵەبجە دووپاتکردەوە.

إنا لله وإنا إليه راجعونپارێزگای هەڵەبجە گەوهەرێکی هونەری لەدەستدا [ دیزاینەر و شێوەکار و مامۆستای زانکۆ. هیوا محمود] پا...
10/05/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون
پارێزگای هەڵەبجە گەوهەرێکی هونەری لەدەستدا [ دیزاینەر و شێوەکار و مامۆستای زانکۆ. هیوا محمود]
پاش سەرخۆشی خۆمان لە خانوادەی و هەموو هەڵەبجە سوپاسی هەموو ئەو خزمەتەت دەکەین کە بە بواری فڕین کرد،
داواکارین لە خوای گەورە لە گوناهت خۆش بێت و جێگات بەهەشتی بەرین بێت
بەشێک لە کارە هاوبەشەکانی لەگەڵ شێوەکار و دیزانەرە مامۆستا هیوای ئازیز،

09/05/2026

نیوەی پڕی پەرداخ ببینن،
دیارە بە هۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە تەواوی چالاکی و ڕاهێنانەکانی یاریزانانی عێراق بە گشتی ڕاگیرابوو، بۆیە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە دوبارە دەستپێشخەری کرد و دوای هەوڵ و تەقەڵای زۆر سەردانی ڕۆژانە بە هاوکاری لایەنی ئەمنی و حکومی بازنەی وەرزش بە گرتنە ئەستۆی مەسئولیاتی قورس هەر چۆنێک بێت چالاکی فڕینی لە هەڵەبجە ئاسایی کردەوە تا یاریزانانی کوردستان و عێراق دوای چەند مانگ بگەڕێنەوە ڕاهێنان و فڕین،
ئەمەش ئاسانکاریەکی تەواوە کرد کە شارەکانی تر و یانەکانی تر شاری هەڵەبجە بە نمونە بهێنەوە تا بتوانن چالاکی فڕین ئەنجام بدەن،
یانەکەمان بۆ ئاسانکاری بۆ کمپ و ڕاهێنانی یانەکان هەوڵ ئەدات سایتێکی تایبەت و شایستە بۆ خ*ل بیگنەر ئامادە بکات، تا بتوانن فێرخوازانیان لە باشترین و سەلامەترین شوێن ڕاهێنان پێ بکەن،
ئەوەی وەر ئەگیریت تەنها رسوماتێکی کەمی ئیداری بووە کە بە بەردەوامی لەم یەک مانگەدا کارمەندێکی تایبەت لە ڕێگای ڕێکخستن و هەوڵدان بۆ ئەم کارە بووە،

09/05/2026

فڕینی یاریزانە لێهاتوەکەمان دکتۆر بەهجەت🪂

سلمان حمەشریف وەک باشترین یاریزانی پاراگلایدەر لە بەشی کروسکانتری( بڕینی مەودا) لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲٤، خڵاتی یە...
22/12/2024

سلمان حمەشریف وەک باشترین یاریزانی پاراگلایدەر لە بەشی کروسکانتری( بڕینی مەودا) لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲٤، خڵاتی یەکەمی وەرگرت.

ئاگاداری بۆ ئەندامانی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە،ئیدارە یانە ئاسمانی هەڵەبجە هەموو ئەندامان ئاگادار ئەکات بە مەبستی هەڵبژاردن...
03/12/2024

ئاگاداری بۆ ئەندامانی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە،
ئیدارە یانە ئاسمانی هەڵەبجە هەموو ئەندامان ئاگادار ئەکات بە مەبستی هەڵبژاردن دەستەی کارگێری یانە،
هەر ئەندامێک دەیەوێت خۆی پاڵیوراو بکات بۆ دەستەی کارگێری یانە تا ڕۆژی شەمە بەرواری 7/12/2024 ئاگادارمان بکات بە مەستی ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار،
لە گەڵ ڕێزدا...

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یانەی ئاسمانی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to یانەی ئاسمانی هەڵەبجە:

Share

Category