25/01/2026
ئارسنال و گرفت لەگەڵ پاڵەوان بوون
لەدوای ساڵی 2004وە ئارسناڵ تیپێکی بەهێزوتۆکمەی هەبووەوخۆشەویست لەدڵی جەماوەربەڵام گرفتی ئەوەبوو لەکۆتا هەفتەکانا ئەنجامی باشی نەئەبوو وە خەرجی زۆری نەئەکردو هەمیشە لەژێر سایەی چڵسی وسیتی ولیڤەرپوڵابوو،بەڵام چیتر ئیدارەی یانە سیاسەتیان گۆڕی ولەم 4 ساڵەی کۆتاییا بڕیاریان دا لەڕکەبەرەکان دوانەکەون و کێبرکێی نازناو بکەن...وەلەم سێ وەرزەی کۆتاییا تیپێکیان دروست کردووەلەهەمووپاڵەوانێتییەکان بتوانن کێبرکێ بکەن وهەمووان پێشبینی ئەوەدەکەن بتوانێت بەلای کەم یان پریمەرلیگ یاوەکو چامپیۆنس لیگ بەدەست بێنێ.،وەلەشانسی ئارتێتاو یاریزانەکانی ڕکەبەرەکانی بەپێی پێویست نین وبەردەوام خاڵ لەدەست ئەیەن ولیڤەرو چڵسی وسیتی هەریەکێکیان بەهۆیەک لەڕۆژی خۆیانا نین وئەمەهەلێکی باش بووبۆ ئارسناڵ کەئێستا جیاوازییەکەی لە دە خاڵابووایەبەلایەنی کەم بەڵام وەک باسمان کرد لەناوەڕاست وکۆتایی وەرزا هەمیشە دوچاری شکستی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوەو یەکسان بوون بەناتینگهام ودۆڕانی ئەمشەو بەمان یونایتدو یەکسانبوون لەگەڵ چڵسی وچەند ئەنجامێکی دیکە وای لێکرد تەنیا چوار خاڵ جیاوزییانە لەگەڵ سیتی پڕ قەیران هۆکاری ئەوەی ئارسناڵ گرفتی ئەنجامی هەیە
1...یاریزانەکانی ئەنجامی نەبووەو بێ سیقەیی دروست کردووە
2...بەدەست هێنانی نازناوێکی پریمەرلیگ ئەم کابووسە ئەشکێنێ
3...نەبوونی ڕاهێنەرێک لەئاستی یانەکە
4...قورسی خولی ئینگلیز ونەفەس درێژی ئەوێت
چیتر هەیە کەتۆ دەوڵەمەندی بکەی لەسەرئەنجامە لەرزۆکەکانی ئەم هەفتانەی کۆتایی خولی ئینگلیز