هؤلـــــى لــه ش جوانى .مــازيــار

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • هؤلـــــى لــه ش جوانى .مــازيــار

هؤلـــــى لــه ش جوانى .مــازيــار .

10/12/2024
ڤیتامین سی (vitamin c)هەروەها بە ئەسکۆربیک ئەسید ناو دەبرێت، یەکێکە لە ڤیتامینە پێویستەکان، بەواتای لەشی مرۆڤ ناتوانێت ب...
22/02/2020

ڤیتامین سی (vitamin c)
هەروەها بە ئەسکۆربیک ئەسید ناو دەبرێت، یەکێکە لە ڤیتامینە پێویستەکان، بەواتای لەشی مرۆڤ ناتوانێت بەرهەمی بێنێت، و چەندین سودی هەیە کە بەسراونەتەوە بە تەندروستیەوە ،و پاراستنی سیستەمی بەرگری و کەم کردنەوەی کاتی ساڕێژبونەوەی ماسولکە ڕیشاڵەکان لە نێوان وەرزشکردنەکاندا.
ڤیتامینێکی لە ئاودا تواوەیە، کە زیاتر وا بەسود ترە لە خواردنەکانەوە وەربگیرێت
هەندێک بەدواداچون دەڵێن کە وەرگرتنی ڕۆژانەی 200mg ڤیتامین سی ئەتوانێت کاتی توشبون بە هەڵامەت کەم بکاتەوە.
شێوازەی وەرگرتنە بەسودەکان
وەرگرتنی 200mg ڕۆژانە بە 5 ژەمی جیا جیا بە سروشتی
وەرگرتنی لە نێوان 200mg و 1000mg(1g) بەسودە بۆ کاتی نەخۆشی یان نەخۆشی یان فشار یان یاریکردنی چڕکراوە کە نابێت لە دوو هەفتە زیاتر بەم شێوەیە بێت
سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین سی و بڕەکەی لە هەر 100g لە مادەکەدا
کەرەوز 150mg
بیبەری سور (شیرین) 142mg
کێوی 93mg
بروکلی 90mg
بیبەری سەوز (شیرین) 80mg
لیمۆ 77mg
شلک 60mg
پرتەقاڵ 53mg
کاهوو 46mg
قەرنابیت 44mg

{{{{{ کریەیتین (Creatine)}}}}} ئەو تەواوکەرەی کە زۆرترین تاقیکردنەوە و بەدواداچونی بۆ کراوە. کریەیتین سەپڵایمێنتی ژمارە ...
19/02/2020

{{{{{ کریەیتین (Creatine)}}}}}
ئەو تەواوکەرەی کە زۆرترین تاقیکردنەوە و بەدواداچونی بۆ کراوە.
کریەیتین سەپڵایمێنتی ژمارە یەکە لە باشکردنی توانا و هێز لە کاتی وەرزشکردن.
بەدواداچونەکان دەریدەخەن کە ئەتوانێت قەبارەی ماسولکەی زیادبکات لەگەڵ هێز و توانای یاریکردن.
{{{{{ کریەیتین چییە؟ }}}}}
کریەیتین مادەیەکە کە لە ماسولکەکانماندا هەیە، یارمەتی ماسولکە ئەیات کە وزەی پێ ببەخشێت لە کاتی بەرزکردنەوەی قورسای یان وەرزشکردنێکی چڕ.
کە ئەو وزەیەی لە خانەکان بەکار یەت بە شێوازی ATP هەیە کاتێک خانە وزە سەرف دەکات دەگۆڕێت بۆ ADP و بێسود دەبێت کریەیتین ئەم ADP یە ئەگۆڕێتەوە بۆ ATP و بەمەش وزەیەکی زیاتر و توانایەکی زیاترمان پێ دەبەخشێت
لە کیمیایدا هاوشێوەیە لەگەڵ ئەمینۆ ئەسیدەکان، لەشی مرۆڤ ئەتوانێت دروستی بکات لە ئەمینۆ ئەسیدەکانی گلایسین و ئارجینین.
چەند هۆکارێک کار لە کریەیتینی سروشتی لەش ئەکەن وەک وەرگرتنی گۆشت، وەرزش، قەبارەی ماسولکە، ڕێژەی هۆرمۆنەکان.
بە نزیکەی 95% کریەیتینی لەش لە ماسولەکان هەڵگیراوە لە شێوەی پۆسپۆکریەیتین ئەو 5% کە لە مێشک و جگەر و گورچیلەدایە.
{{{{{ کریەیتین ئەتوانێت لە چەند شێوەیەک یارمەتمان بیات: }}}}}
- بەرزکردنی ڕێژەی هۆرمۆنەکان.
- زیادکردنی ئاو وەرگرتنی خانەکان.
- کەمکردنەوەی تێکشکانی پڕۆتینەکان.
- کەمکردنەوەی کشانی پڕۆتینەکان.
- زیادکردنی ڕاگەیاندنەکانی خانەکان.
تەواوکەری کریاتین ئەتوانێت ڕێژەی پۆسپۆکریەیتین بەرزبکاتەوە لە مێشکدا کە لەوانەیە ڕێگری بکات لە نەخۆشیە دەماریەکان.
{{{{{ کاریگەری کریەیتین لە سەر گەورەبونی ماسولکە }}}}}
کاریگەری هەیە لە سەر هەردوو شێوازی گەشەکردنی ماسولکەی خێرا و درێژخایەن.
تەواوکەرەی خۆراکی کریەیتین ئەتوانێت کە قەبارەی ماسولکەی زیاد بکات لە کەسانی وەرزشوانان و ئەوانەشی کە وەرزش ناکەن.
کاریگەری لەسەر هێز و توانای وەرزشکردن هەیە.
{{{{{جۆرەکانی کریەیتین }}}}}
1 ـ کریەیتین مۆنۆهایدرەیت
2 ـ کریەیتین هایدرۆکلۆراید
3 ـ کریئەلکانین
4 ـ کریەیتین مەگنیسیۆم چیڵەیت
5 ـ کریەیتین ئەسیل ئیستەر
6 ـ کریەیتین سیترەیت
7 ـ کریەیتین مالەیت
8 ـ کریەیتین نیترەیت
9 ـ کریەیتین گلوکۆنەیت
10 ـ کریەیتین پیروڤەیت
11 ـ کریەیتین ئەلفا ـ کیتۆگلوتارەیت
12 ـ کریەیتینی فرەپێکهاتە
باوترین جۆری کریەیتین و زۆرتین تاقیکردنەوە و بەدواداچونی بۆ کراوە کریەیتین مۆنۆهایدرەیتە.
کریەیتین مۆنۆهایدرەیت لە ڕوی نرخەوە زۆر هەرزانە و زۆرترین لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە و بە باشتری هەڵبژاردە دانراوە.
{{{{{چۆنیەتی وەرگرتنی کریەیتین }}}}}
ئەتوانین ڕۆژانە لە 3 بۆ 5 گرام کریەیتین وەرگرین، باشتر وایە بۆ ئەوەی زیاترڤسودیبلێ وەربگرین لەگەڵیدا کاربۆهایدرایتەکان بخۆین.
لە بەر ئەوەی کە کریەیتین ئاوێکی زیاتی ئەکاتە خانەکانەوە پێویستە بڕێکی باش ئاو بخورێتەوە لە کاتی بەکارهێنانی.
{{{{{ ساید ئیفێک و سەلامەتی }}}}}
کریەیتین یەکێکە لە سەپڵیمێنتەکان کە زۆرترین بەدواداچوونی بۆ کراوە کە بەدواداچونەکان دەگاتە چوار ساڵ و هیچ کاریگەریەکی خراپی نەبووە.
هیچ بەڵگەیەک نییە کە کریەیتین زیانی بۆ گورچیلە و جگەر هەبێت لە کەسانی تەندروست کە بە ڕێژەیەکی ئاساییان بەکار هێناوە، ئەوەی کە ئەوترێت ئەویە پێشتر کێشەیان هەبووە لە گورچیلە و جگەر پێویستە ڕاوێژ بە دکتۆر بکەن پێش بەکارهێنان.
هەروەها دەوترێت کە دەبێتە هۆی وشکبونەوە یان کرژبونی ماسولکە لە ڕاستیدا بەدواداچونەکان دژی ئەمەن و ئەتوانێت کرژبوونی ماسولکە و وشکبونەوە کەم بکاتەوە لە کاتی وەرزش لە گەرمی بەرز.

[[[[[ لە کۆتایدا ئەڵێم کریەیتین مۆنۆهایدرەیت هەرزانترین و سەلامەترین و کاریگەرترینە کە ئەتوانیت وەریگریت بە مەرجەی کە کێشەی تەندروستیت نەبێت. ]]]]]

No pain no gain
06/06/2019

No pain no gain

Bradley Martyn.
11/03/2017

Bradley Martyn.

هۆل٘ی لەش جوانی مازیار.
12/12/2016

هۆل٘ی لەش جوانی مازیار.

چەند تەمرینی٘ک بۆ دروست کردنی (six pak)
09/12/2016

چەند تەمرینی٘ک بۆ دروست کردنی (six pak)

28/11/2016

Address

Halabja
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هؤلـــــى لــه ش جوانى .مــازيــار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to هؤلـــــى لــه ش جوانى .مــازيــار:

Shortcuts

Share