Kurd Sport

Kurd Sport ئەکاونتێك بۆ خزمەتی وەرزش بۆ هەمو وەرزش کاران

کەس دەستەکانى دییە ناشکێنێتەوە دییە تەحسین، خانمە یاریزانى دەست شکانەوەى کورد  لە پێنجەمین پاڵەوانێتی دەست شکانەوەى  "ها...
11/05/2026

کەس دەستەکانى دییە ناشکێنێتەوە

دییە تەحسین، خانمە یاریزانى دەست شکانەوەى کورد لە پێنجەمین پاڵەوانێتی دەست شکانەوەى "هاو"سەربە ناوەندی وەرزشی کوردستان کە بە شێوازی "سوپەر ماچ" ڕێکخرابوو، دواى کێبڕکێیەکی توند و بەهێز دوای چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکەوتوو، توانى پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی دەستی ڕاست بەدەستبهێنێت.
دییە یاریزانی کاراتێ و ناوبژیوان و یاریزانی دەستشکاندنەوەیە، ماوەی 12 ساڵە یاریی کاراتێ دەکات، یەکەم خانمی کوردە لە کوردستان و عێراق یاریی دەست شکاندنەوە دەکات...

10/05/2026

ئەرشیفی گۆڕەپانو مەیدان ساڵی ٢٠٠٥ مەلعەبەکەی سلێمانی
جمور جمەی دێ

05/05/2026

فکرەیە خۆشە

وەرزشی ئەم شارە بێکەس نییە… دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەسەر بنەمای ڤیدیۆیەکی شێوێنراو و دەستکاری کر...
05/05/2026

وەرزشی ئەم شارە بێکەس نییە…

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەسەر بنەمای ڤیدیۆیەکی شێوێنراو و دەستکاری کراو سزای یانەی وەرزشی نەورۆزیدا ، دەست بەجێ دکتۆر عەلی تەها لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کەوتە گفتوگۆو هەوڵی چارەسەر لە ئەنجامدا ئێستا بڕیارەکەیان گۆڕی و یارییەکەی یانەی نەورۆز و شورتە بە هاندەرەوە ئەنجامدەدرێت….
وە لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین ئەم غەدرە بێ سزا تێناپەڕێ و ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر ،تا کەس نەتوانێت تۆمەت بۆ هاندەرو جەماوەری خۆشەویستی سلێمانی هەڵبەستێ و هەوڵی دووبەرەکی بدات….

دییە تەحسین وەرزشکاری بەتوانای کورد،  لە ئاستی خانمان  بەشدارە، لە پێنجەمین پاڵەوانێتی دەستشکاندنەوە، بەوپەڕی توانای هەو...
04/05/2026

دییە تەحسین وەرزشکاری بەتوانای کورد، لە ئاستی خانمان بەشدارە، لە پێنجەمین پاڵەوانێتی دەستشکاندنەوە، بەوپەڕی توانای هەوڵی شکاندنەوەی دەستی ڕکابەرەکانی دەدات.

پ.ی.د.ئامانج علی حسێن بووە ئەندامی دەستەی گشتی یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عێراقڕۆژی هەینی بەرواری ١ ئایاری ٢٠٢٦ لە شاری بەغ...
02/05/2026

پ.ی.د.ئامانج علی حسێن بووە ئەندامی دەستەی گشتی یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عێراق

ڕۆژی هەینی بەرواری ١ ئایاری ٢٠٢٦ لە شاری بەغداد هەڵبژاردن بۆ دەستەی گشتی یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عێراق ئەنجامدرا (پ.ی.د.ئامانج علی حسێن)وەک نوێنەری زانکۆی سلێمانی توانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و ببێتە دەستەی گشتی یەکێتی وەرزشی زانکۆکانی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئەوەی ماوە بوترێت هەڵبژاردنەکە بە نوێنەرایەتی (٣٥)زانکۆی حوکمی و ئەهلی بوو لە سەرانسەری عێراق و دکتۆر ئامانج توانی ٢٩ دەنگ بەدەست بهێنێت.
پیرۆزبایی لێدەکەین هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم ئەرکە نوێیەیدا....

تیپی گۆڕەپانومەیدانی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی ڕاهێنەر.مشرف.سەرۆك وەفد.ئیداری کچان.پزیشك  هەموی یەك کەس ئەویش بەتەنها کاپت...
01/05/2026

تیپی گۆڕەپانومەیدانی کچانی پێشمەرگەی سلێمانی
ڕاهێنەر.مشرف.سەرۆك وەفد.ئیداری کچان.پزیشك هەموی یەك کەس ئەویش بەتەنها کاپتن نزار
ییپی گۆڕەپانومەیدانی کچانی موسڵ
٤ڕاهێنەر.١مشرف.١سەرۆکی یانە.١ سەرۆك شاند.١ئیداری کچان.١پزیشک
هەموان ٩ کەس
١بەرامبەر٩
ئەنجام کچانی موسڵ بە جیاوازیەکی زۆر پلەی یەکەم
کچانی پێشمەرگە پلەی دوهەم
کامەلا سەرکەوتون ئەم مەعدەلە بۆ کامیان بەڕاست دەزانیت لە هەمو ڕویکەوە سەرنجت بنوسە

هەمیشە ئامانج و خەونەگەورەکانت لەگەڵ کەس هاوبەش مەکە!!کاتێک ئامانجێکی گەورەت لەپێشەو زۆر خۆت بۆماندوکردوە قەت ئەم ئامانج...
01/05/2026

هەمیشە ئامانج و خەونەگەورەکانت لەگەڵ کەس هاوبەش مەکە!!

کاتێک ئامانجێکی گەورەت لەپێشەو زۆر خۆت بۆماندوکردوە قەت ئەم ئامانجەت لەگەڵ نزیکەکانت هاوبەشی پێمەکە تەنانەت بۆ مەبەستی هاندان و دەست خۆشیش لەکارو هەوڵدانەکانت ، لەڕوی دەرونزانی فیسیۆلۆجیەوە ئەم دیاردەیە بە (دانپیادانانی کۆمەلایەتی) ناودەبرێت وەک ئەوەی تۆ بەشێکی ئامانجەکانت بەکردار جێبەجێ کردوەو هەست بەرازیبون وشانازیبوونی پێشوەختەدەکەیت بەخۆتەوە پێشئەوەی هیچ هەنگاوێکت نابیت ، ئەم لەخۆرازیبونە پێشوەختە لەخۆت پاڵنەرە سەرەکیەکە لەناودەبات بۆ بەرگەگرتنی ماندووبون کۆششەکانت بۆ ئامانجە راستیەکە ،واهەستدەکەیت پاداشتێکی دەروونی پێشوەختەت وەرگرتوە ئیتر لەخۆت بایی دەبیت و پشت دەکەیتە ڕاهێنانە قورسەکانت ولەخۆت رازی دەبیت کەهێشتە هیچ نەبوە.
ئەی چیبکەیت باشەو چۆن هەلسوکەوت بکەیت؟، کلیلی نهێنی سەرکەوتنەگەورەکە بۆ بەدەست هینانی ئامانجەکانت لەکوێدایە؟
١-ئامانجەکان پێویستیان بە وزەیە ئەم وزەیەش کاتێک بەرجەستەدەکرێت کەهەستێکی وات بۆدروست ببێت بەخۆت بڵێی (( شتێک هەیە کە هێشتا تەواوم نەکردوە)) چونکە کاتێک هەوڵەکانت بۆدەستەبەرکردنی ئامانجەکانت دەشآریتەوە وهاوبەشی پیناکەیت لەگةل کەس تۆ پارێزگاری لەو دڵەڕاوکێ پۆزەتیڤە دەکەیت لەناو مێشکتا وە ئەم وزە شاراوەیە کاتێک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون نادۆزیتەوە وپەنگدەخواتەوە لەپڕ دەگۆڕیت بۆخۆراکیکی جێبەجیکردنی زۆر ناوازە لەکاتی ماندووبون و هەوڵدان بۆ ئامانجەگەورەکە وەئەمە پاداشتە دەرونیە ڕاستەقینەکەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامە بەرزە سەرسوڕهێنەرەکان .
ئێستا پێویستە تۆ چیبکەیت؟؟؟
مەرجنیە هەمووشتێک بشاریتەوە بەڵام ئەوکەسە کێێە کەپێویستە هاوبەشی پیبکەیت بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەگەورەکانت ؟
تەنها کارو وکۆشش وئامانجەکانت لەگەل ئەوە باسبکە کە لێپیچینەوەت لەگەڵ دەکات بۆبەرژەوەندی تۆ بۆنموونە تەنها ڕاهێنەرەکەت نەک ئەوانەی کەپیاهەڵدان و دەستخۆشی وئافەرینی کاتیت لێدەکەن تۆ پێویستت بەلێپرسینەوە وبەدواداچوونی زانستی هەیە لەکارەکانت نەک چەپڵەلێدان بۆدڵخۆشکردنت بەشێوەیەکی کاتی (( قەت هەوڵ وکۆششی پێویست بۆ ئەنجامدانی کارەکانت بەبێدەنگی مەگۆڕە بۆ گفتوگۆو قسەکردن دەربارەی جێبەجێکردن داهاتوی کارەکانت)) لەسەرەتادا بەهێمنی ولەتاریکیدا کاربکە ،وازبێنە لەکۆتاییدا بائەنجامەکانت دەربارەی تۆ بدوێن.
ئایاتۆش پێشتر زۆر حەزت لەکارێک بوە بەڵام لای هەمووکەس باست کردبێت لەدواییدا ئارەزوی ئەنجامدانی ئەوکارەت لەدەست دابێت؟
پرۆفیسۆر دکتۆر \ سیروان حامد رەفیق
١\٥\٢٠٢٦

پیرۆزە لە وەرزشکارانی سلێمانیدوای هیمەتی زۆری خەمخۆرانی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان و لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی،...
29/04/2026

پیرۆزە لە وەرزشکارانی سلێمانی

دوای هیمەتی زۆری خەمخۆرانی وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان و لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، هەفتەی داهاتوو پڕۆژەی دروستکردنی شوێنی تایبەت بە وەرزش و ڕاکردن لە ناو پارکی ئازادی دروست دەکرێت. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پێویستییە زۆرەکانی وەرزشوانانی شارەکە دێت.
ئەم پڕۆژەیە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکانی گۆڕەپان و مەیدان بگونجێت و درێژی تراکەکە 400 مەترە، کە ئەمەش پێوانەیەکی ستانداردە بۆ ڕاکردنی خێرا و ماوەدرێژ هەروەها پانایی تراکەکە 4 مەترە و دابەشکراوە بۆ 4 هێڵی جیاواز (4 Tracks). ئەم دابەشکارییە ڕێگە دەدات چەندین وەرزشوان لە یەک کاتدا بەبێ دروستکردنی ئاستەنگ بۆ یەکدی، وەرزش ئەنجام بدەن.

دیزاینی شوێنەکە تەنها بۆ پیادەڕەوی سادە نییە، بەڵکو بەهۆی وردی پێوانەکان و جۆری کارکردن تێیدا، توانای میوانداریکردنی پاڵەوانێتییە فەرمییە ناوخۆییەکان و گۆڕەپان و مەیدانی هەیە لەسەر ئاستی پارێزگا و هەرێم ئامانج ئەوەیە پڕۆژەکە بە باشترین کەرەستە و لە کاتێکی گونجاودا تەواو بکرێت تا ببێتە دیارییەکی بەنرخ بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی و وەرزشوانانی شارەکە.

Address

Baghdad
PE

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Sport posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category