Sulaimanisc یانەی وەرزشی سلێمانی

Sulaimanisc یانەی وەرزشی سلێمانی پەیجی فەرمی یانەی وەرزشی سلێمانی

31/07/2026

"بەرەو لوتکە و پاشەڕۆژێکی گەشتر! 🏀 ئەکادیمیای باسکتبۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەی زیاتر دەکات و هەنگاوی گەورەتر دەنێت. سوپاس بۆ متمانەی هەمیشەییتان! 🧡✨"

#بێوەی

ڕاهێنەری نوێی تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی بەمزوانە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات
30/07/2026

ڕاهێنەری نوێی تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی بەمزوانە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات

یانەی سلێمانی؛ دەستپێکێکی نموونەیی بەرەو سەردەمێکی نوێی سەرکەوتنیانەی وەرزشی سلێمانی بە فەرمی کار و ئامادەکارییەکانی بۆ ...
29/07/2026

یانەی سلێمانی؛ دەستپێکێکی نموونەیی بەرەو سەردەمێکی نوێی سەرکەوتن

یانەی وەرزشی سلێمانی بە فەرمی کار و ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی پلەدووی تۆپی پێی یانەکانی عێراق دەستپێکرد.
ئەم هەنگاوە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن وەرزشکاران و هاندەرانی یانەکەوە لێکرا؛ بەتایبەت بڕیاری دەستنیشانکردنی د. یاسین مەناف وەک سەرپەرشتیاری گشتیی تیمەکە و کاپتن ڕاستگۆ سەعید وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزان، دەنگدانەوە و کاردانەوەیەکی یەکجار ئەرێنی و ئومێدبەخشی لە ناوەندی وەرزشیدا دروستکرد.
لە دواین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیدا لەگەڵ سەرۆکی یانە، ستراتیژیەتی کۆتایی و یەکلاکەرەوە بۆ بنیاتنانی تیمێکی (بەهێز، تۆکمە ، ڕکابەر) داڕێژرا، کە بتوانێت بە شایستەییەوە نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت و شکۆ بۆ ناوی یانەکە بگەڕێنێتەوە.
هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەکەمین دوو گرێبەستی فەرمی بۆ تیمی تۆپی پێ، شەقامی وەرزشی و پێگە فەرمییەکانی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شاهێدی شەپۆلێک لە گەشبینی و پشتیوانی بوون، و هاندەران بە پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازییان لەم سەرەتا سەرکەوتووە کرد.
پلانێکی گشتگیر بۆ سەرجەم تیمەکان:
هاوشانی تیمی تۆپی پێ ، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاهێنەری نوێ و تەواوی ستافە هونەرییەکەی ڕادەگەیەنرێت — پلانێکی گشتگیر بۆ تیمەکانی دیکەش داڕێژراوە. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیاردراوە تیمی تۆپی دەستی یانەکە (کە تەنها نوێنەری شەرەفمەندی هەرێمی کوردستانە لە خولی بژاردەی عێراق) بە بەرگ و ستراتیژێکی نوێوە بچێتەوە نێو کێبڕکێکان؛ بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرز واژۆ دەکرێت تا تیمەکە وەک هەمیشە ببێتە ژمارەیەکی قورس لەسەر ئاستی عێراق. هەروەها بڕیار درا تیمی تۆپی سەرمێز وەک سیمبول و گەورەی یانەکانی عێراق بپارێزرێت و تەواوی پێداویستی و داواکارییەکانیان بۆ دابین بکرێت.
ستافی نوێ و ئامادەکاری بۆ خولی عێراق:
سەبارەت بە تیمی تۆپی پێ، دوابەدوای دەستنیشانکردنی د. یاسین مەناف، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاهێنەری نوێی تیمەکە کە لە بەغداوە دێت بگاتە سلێمانی، و یەکێک لە ئەستێرە دێرین و ناودارەکانی پێشووی یانەکەش وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستبەکاربێت.
دەستبەجێ دوای دەستبەکاربونی ستافی کارگێڕی و هونەری، پرۆسەی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان دەستپێدەکات، بە ئامانجی دروستکردنی تیمێک کە ببێتە ژمارە قورسەکەی وەرزی 2026-2027ی خولی عێراق.
یانەی وەرزشی سلێمانی، کە مێژوویەکی پڕشنگداری لە خولی نایابی عێراقدا هەیە و هەمیشە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین و وەفادارترین هاندەران بووە، دوای قۆناغێک لە پاشەکشێ بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئێستا بە پاڵپشتیی سەرۆکی یانە و هەوڵە بەردەوامەکانی دەستەی کارگێڕی، لەسەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆیەتی بۆ گەڕانەوە بۆ لوتکە، ئێستا هەمووان بە یەک دەنگ و بەوپەڕی گەشبینییەوە، چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەشاوە و پڕ لە نازناو بۆ یانەی دایک دەکەن.
بێوەی ئەحمەد

کاروانی کارە گەورەکان کەوتەڕێیانەی سلێمانی بە د. یاسین مەناف و کاپتن راستگۆ سەعید دەستیپێکرد یانەی وەرزشی سلێمانی هەنگاو...
27/07/2026

کاروانی کارە گەورەکان کەوتەڕێ
یانەی سلێمانی بە د. یاسین مەناف و کاپتن راستگۆ سەعید دەستیپێکرد

یانەی وەرزشی سلێمانی هەنگاوەکانی بۆ دەسپێکی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانەکانی عێراق دەستپێکرد.

کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و بەڕێوەبەر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی گرێبەست لەگەڵ د. یاسین مەناف ڕاهێنەر و مامۆستای زانکۆ کراو وەک سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێی یانەکەمان دەستنیشان کرا.

هەمان کات گرێبەست لەگەڵ کاپتن راستگۆ سەعیدیش واژۆکرا و وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی یانەی دایک دەستبەکار دەبێت.

لەچەند رۆژی داهاتودا گرێبەستی ڕاهێنەرو ستفی نوێی تیمی تۆپی پێی یانەکەمان رادەگەیەنین.

یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ وەرزی نوێی خولی پلەدوی یانەکانی عێراق تیمێکی بەهێز بونیاد دەنێت و بە ئامانجی دەستەبەرکردنی نازناوەکە بەشداری خولەکە دەکات.

سلێمانی ٢-١ کارەبا١٧/٢/٢٠١٣کام یاریزانی پێکهاتەکەی یانەی سلێمانی ئەستێرەی دڵخوازی تۆ بو ؟ #بێوەی
24/07/2026

سلێمانی ٢-١ کارەبا
١٧/٢/٢٠١٣
کام یاریزانی پێکهاتەکەی یانەی سلێمانی ئەستێرەی دڵخوازی تۆ بو ؟
#بێوەی

سلێمانی ٢-١ تەڵەبەخولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق ١٦/١٢/٢٠١٢ #بێوەی
23/07/2026

سلێمانی ٢-١ تەڵەبە
خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عێراق ١٦/١٢/٢٠١٢
#بێوەی

یاریزانانی یانەی سلێمانی پشکی شێری هەڵبژاردەی عێراقیان بەردەکەوێتیەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق پاڵاوتنی کۆتایی بۆ ریزبەندی ی...
21/07/2026

یاریزانانی یانەی سلێمانی پشکی شێری هەڵبژاردەی عێراقیان بەردەکەوێت

یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق پاڵاوتنی کۆتایی بۆ ریزبەندی یاریزانان و گەیشتن بە هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئاستی یەکەمی پێشکەوتوان ئەنجامدا.

یارییەکان بە بەشداری (١٢) یاریزان، لە پارێزگای سلێمانی لە ٢٠-٢١ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەڕێوەچو.

لە کۆی ١٢ یاریزان سێ یاریزانی یانەی سلێمانی بەشدارییان کردو هەرسێ یاریزانەکەش پلەکانی پێشەوەو گەیشتن بەهەڵبژاردەی عێراقیان بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئەنوەر موئەیەد پلەی دوەم و پێرس عەلی پلەی سێیەم و ژیار نەوزاد پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

ڕیزبەندی کۆتایی بەم جۆرەبو:

پلەی یەکەم: غەیث فازڵ
پلەی دووەم: ئەنوەر موئەیەد
پلەی سێیەم: پێرس عەلی
پلەی چوارەم: محەمەد زیاد
پلەی پێنجەم: ژیار نەوزاد
پلەی شەشەم: حسێن عاکش
پلەی حەوتەم: ئاریا ئیدریس
پلەی هەشتەم: ویسام ساهر
پلەی نۆیەم: حسێن عەقیل
پلەی ١٠: محەمەد فارس
پلەی یازدەهەم: عەباس عەقیل
پلەی ١٢: ئەشکان کارزان

یانەی وەرزشی سلێمانی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات و هیوای درەشانەوەی زیاتریان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ دەخوازێت.

#بێوەی

20/07/2026

سێ یاریزانی یانەی سلێمانی ڕکابەری گەیشتن بەهەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق دەکەن.

ژیار و پێرس و ئەنوەر ئەو سێ یاریزانەی یانەی سلێمانین کە لەقۆناغی کۆتایی پاڵاوتنی گەیشتن بە هەڵبژاردەی عێراق بەشدارن و لەکۆی 12 یاریزان پێنج یاریزان دەبنە یاریزانی هەڵبژاردەکەو ئەوانەی دیکەش ڕیزبەندی وەردەگرن.

هەرسیێ یاریزانەکەی یانەی دایک پاڵێوراوی بەهێزن و رۆژی سێشەممە کۆتایی بە یارتیەکان دێت و پاڵەوانەکان دەردەکەون.

#بێوەی

ئەکادیمیای باسکێتبۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی.وێنە👇🏻https://t.me/sulaimanisc
20/07/2026

ئەکادیمیای باسکێتبۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی.
وێنە👇🏻
https://t.me/sulaimanisc

Address

As Sulaymaniyah
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sulaimanisc یانەی وەرزشی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category