18/12/2025
خولی ئەستێرەکانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە
بەپێی هەواڵێکی بەرنامەی هاتریک، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تاوتوێی ئەم پێشنیازانە دەکات:
یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراق و گۆڕانکاری لە خشتەی خولی ئەستێرەکانی عێراق،تاوەکو سێ ڕۆژ جارێک یارییەکان ئەنجام بدرێت.
دووەم: تەواوکردنی قۆناغی یەکەم و دواتر، 10 تیپی پێشەوە پاڵەوانێتییەک ئەنجام دەدەن بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولەکە و بەشداربوون لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە و کردنەوەی خولێکی دیکە بۆ 10 تیپی خوارەوە تاوەکو دابەزین دیاری بکرێت.
سێیەم: ڕاگرتنی خولەکە، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گەڕەکانی پێشوو.