02/09/2026
بەمەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی ، ئەمڕۆ لیژنەیەک لە کارگێڕی پەیمانگەکەمان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی پەیمانگە سەردانی (زانکۆی تیشک)یان کردو لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر عثمان) جێگری سەرۆکی زانکۆ و (دکتۆرە سرووە) ڕاگری کۆلێژی پزیشکی پێشوازیان لێکرا ، پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا بڕیاردرا کە ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی بکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا لێکتێگەیشتنی هاوبەش واژۆ بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شایەنی باسە لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە خوێندکارانی دەرچووی بەشی چارەسەری سروشتی (علاج طبيعي) دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆی (تیشک) و سەردان و هاوبەشی تەندروستی و زانستی لە نێوان بەشی چارەسەری سروشتی (علاج طبيعي) پەیمانگە و زانکۆی (تیشک) بەردەوام بێت .