24/06/2020
بۆچی مێردەکەو یاری لەشجوانی بکات ؟! ـچونکە لەشێکی جوانی هەیە و ئەتوانی خۆتی پێوە هەڵکێشی لای ڕەفیقەکان
ـچونکە هەموخواردنێک ئەزانێت
ـچونکە زۆر کەم نەخۆش ئەکەوێت
ـچونکە خەمی فەردە ئاردو بتلی غاز نەبێت بەیەک دەست ئەیخاتە شوێنی خۆی
ـدەرگای سەیارە بە تونی پێوەبە ئەڵێت ئافەرین بەتەڵ و توڕەنابێت
ـچونکە بەردەوام جلی جوان لەبەر ئەکات
ـچونکە ئەگەرويست ڕەجیم بکەیت ئەوا مامۆستای لێیە لە ماڵەوە
ــچونکە جگەرەو نێرگەلە و مشروب ناخوات
ـئەملاو لای نیە هەردیارنەما ئەوە لە هۆڵی لەشجوانیە
ـچونکە درەنگ پیر ئەبێت
ـهەرچەن بۆماڵی خەزور تۆزێک کێشەیە بەڵام بەقسەی خۆش مار لەكون یەتە دەر
ـحەزی لەڕەسم و سناپ و شتە
ـهەرچەنە کە لەباوەشی ئەگریت تۆزێک پتەوە و نەرم نیە بەڵام هەرلەزووە وە وتویان جێگای نەرم بۆ پشت خراپە
ـچونکە مونافسی نیە لەناو ئاوەڵ زاواکانی هەر قسە بکەن یەکسەر مەعیدەیان پیشان ئەیات
ـلای خەزور خۆشەویستە چونکە بەهێزە و چوارشانەیە
ـخەمی ڤیتامین و شت نەبێت بە دەرزەن ئەی هێنێتەوە
ـخواردنیش نەزانیت كێشە نیە ئەو حەزی لە خواردنی چەور و شت نیە
ـكەنەخۆش كەوتیت بەئاسانی خزمەت ئەکات
ـلەهەموی گرنگ تر كە لەگەڵیا ئەڕۆیت بۆ بازاڕ پۆزی زۆرە ئەڵێی لێکسز پێیە