03/05/2026
پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک سەباح ساڵح دەکەین کە جارێکیتر وەک ئەندام لە یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی عیراق هەڵبژێردرایەوە , کە لەکۆی ٣٧ دەنگ توانی ٣٣ دەنگ بەدەستبهێنێت .
کاک سەباح لە هەمان کاتدا سەرپەرشتیاری لقەکانی کوردستانیش دەکات و یەکێکە لەو وەرزشکارانەی کە پەرەی زۆری بەهێزی لەش داوە و هەموو کات پاڵپشتی یاریزانەکان بوە لە پاڵەوانێتییەکانی عیراق و ئاسیا و جیهان . هەروەها ڕۆڵی سەرەکی و گەورەی هەبووە لە دەرکەوتنی پاڵەوانە کوردەکاندا .
وەک یەکێتی هێزی لەشی عیراق/لقی سلێمانی دووبارە پیرۆزبایی لە کاک سەباح دەکەین و بە شایەنی زۆر لەوە زیاتری دەبینین.