Denis Gym

Denis Gym ھۆلی لەش جوانی دێــــنیس
سلێمانی شەقامی ٣٠ م ھەواری ت?

لەیەکەم یاری خولی تۆپی پێ تایبەت بەهۆڵەکانی لەشجوانی توانیمان سەرکەوتن تۆمار کەین بە ئەنجامی هۆڵی دێنیس ٦  هۆڵی کارا ۳
25/02/2026

لەیەکەم یاری خولی تۆپی پێ تایبەت بەهۆڵەکانی لەشجوانی توانیمان سەرکەوتن تۆمار کەین بە ئەنجامی
هۆڵی دێنیس ٦ هۆڵی کارا ۳

26/02/2025
16/12/2021

لە کاتی یاری دبنی امامی یان خلفی تکــایە ئاگاداری ئەژنۆت بە چۆن و بە چ شێوەیەک ئەم یاریەی پێ ئەکەی زۆربەی یاریزان بە ھەلە ئەنجامی ئەداو توشی ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ و ئازاری پشت ئەبن

خواردنەوەی یەک کــوپ یان گڵاسێک ئـــــاو پێش خەوتن بەدوورت ئەکات لە سەکتەی دڵ یان (جەڵدەی دڵ)
02/12/2021

خواردنەوەی یەک کــوپ یان گڵاسێک ئـــــاو پێش خەوتن بەدوورت ئەکات لە سەکتەی دڵ یان (جەڵدەی دڵ)

بۆ بەهێز بوونی ئێسکەکانت ئەم خۆراکانە بخۆ :1ــ گۆشتی ماسی و هێلکە :دووسەرچاوەی باشن بۆ کالسیۆم و ئێسکه کان پتەو دەکەن...
26/11/2021

بۆ بەهێز بوونی ئێسکەکانت ئەم خۆراکانە بخۆ :

1ــ گۆشتی ماسی و هێلکە :
دووسەرچاوەی باشن بۆ کالسیۆم و ئێسکه کان پتەو دەکەن .

2ــ شیر و بەرهەمەکانی برێکی زۆر کالسیۆم ڤیتامینە پێویستیەکانی تێدایە بۆ جەستە و جگە لەوەش بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان بە سوودە ڵە هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا .

3 ــ مۆز وەک یەکێک لە میوە بەتامەکان و ئارەزوو مەندانی زۆرە کانزا و پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیه بۆ ئێسکەکان زۆر به سوودە رێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات .

به هیوای سوود .

هەندێک کەس ھەست بە بێھێزی و لاوازی دەکات لە دەستیدا یاخود قۆڵەکانی، ناتوانێت شتی قورس ھەڵگرێت، یاخود لەدەستی دەکەوێتە خو...
15/11/2021

هەندێک کەس ھەست بە بێھێزی و لاوازی دەکات لە دەستیدا یاخود قۆڵەکانی، ناتوانێت شتی قورس ھەڵگرێت، یاخود لەدەستی دەکەوێتە خوارێ، ھەست بەسڕی پەنجەکانی و دەرزی ئاژەنین دەکات تێیدا:

گرنگترین ھۆکارەکانی:

1-کەمی ڕێژەی ڤیتامین بی لەلەشدا، کەئەویش ڤیتامین بی1 ، بی 6، بی 12، بەڵام زیاتر کەمی بی 12 کاریگەری ھەیە.

2-نەخۆشی شەکرە
3-نەخۆشیەکانی تێکچوونی غودەی دەرەقی

4-چارەسەر بە تیشک لەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە
5-بوونی فشار لەسەر دەمارەکان، بەھۆی ئینزلاقی دیسکی بڕبڕەکانی پشت و مل بێت یاخود داخورانی جومگەکان، یان بوونی فشار لەسەر دەمار لەناوچەی مەچەک کەپێ دەوترێت کارپەل تونیل سیندروم، یاخود لە قولەپێ کەپێ دەوترێت تارسەڵ تونیل سیندرۆم .

6-نەخۆشییەکانی جگەر.

7-ھەندێک ھۆکاری تر ھەیە، وەکو جگەرەکێشان، خواردنەوەی زۆری شلەمەنییە ووریاکەرەوەکان وەکو چا، قاوە، خواردنەوەی ماددە کهولیەکان.

نیشانەکانی چین؟

1-لەرزینی زۆر لە دەست و قاچ دا.

2-ھەستکردن بە سڕی و دەرزی ئاژەنین لە لەش دا.

3-ھەستکردن بە بێھێزی ماسولکەکان و بەندکردن و قورسی لە چوار پەل دا.

چۆن چارەسەری دەکەیت؟

بێگومان جۆرەها چارەسەری جیاوز هەیە، بەڵام گرنگە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت بەرلە هەموو هەنگاوێک، لە رێگای دەرمان یان چارەسەری سروشتی یاخود وەرزش و سیستمی خۆراکی تەندروستەوە کۆتایی بەم گرفتەدێت.

1-خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانەی کە ڤیتامین بی1، بی6، بی12 ی تێدایە، کەیارمەتی بەھێزکردنی دەمارەکان دەدات وەکو ، نیسک، ماسی، ھێلکە، جگەری مانگا، گۆشت، کیوی، سپێناخ، مۆز، خورما، شلک.

2-کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە، وەکو چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان.

3-وازھێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کھولیەکان.

4-ئەنجامدانی وەرزش، چونکە وەرزش سوڕی خوێن چالاک دەکات، لێدانی دڵ ڕێکدەخات، ئەمەش دەبێتەھۆی بەھێزکردنی دەمارەکان، دەتوانیت ئەو جۆرە وەرزشانە بکەیت کە دەمارەکانی دەست و قاچ بەھێز دەکات، هاوکات ماسولکەکان بەھێز دەکات.

5-خەوتن بەڕێکی و لەکاتی خۆیدا بۆ ماوەی 6-8 کاتژمێر، بێھێزی دەمار چاک دەکات.

6-ھێورکردنەوەی باری دەروونی ئەویش بە ئەنجامدانی یۆگا و میدیتەیشن و دەرزی چینی .

7-ھەندێکجار وەرگرتنی ئەو سەپلیمێنتانەی کە ڤیتامین بی تێدایە

ئامانجمان گەیاندنی زانیاریە بە ئێوەی ئازیز
لایک و کۆمێنتت

سەرچاوەکانی پرۆتین ئاژەڵی  لە خۆراک :1- سینگ لە 100 گرام 24 گرام پرۆتین2- ماسی لە 100 گرام 25-29 گرام پرۆتین 3- گۆشتی س...
07/11/2021

سەرچاوەکانی پرۆتین ئاژەڵی لە خۆراک :
1- سینگ لە 100 گرام 24 گرام پرۆتین
2- ماسی لە 100 گرام 25-29 گرام پرۆتین
3- گۆشتی سور لە 100 گرام 18-22 گرام پرۆتین
4- شیر لە 100 گرام 3-3.5 گرام پرۆتین
5- لە یەک هێلکە نزیکەی 4-6 گرام پرۆتین................................................
سەرچاوەکانی کاربۆهایدرات :
1- شۆفان
2- برنج
3- پەتاتە
4- مەعکەرۆنە
5- نان
6- میوە بە گشتی

کۆمێنتەکانی ئیوە پەیجەکەمان بەرەوپێشتر ئەبات

شەکر، بە ژەهرە سپیەکەی سروشت ناسراوە و ئەگەر ئالودەی خواردنی بیت، بێگومان کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی هەموو جەستەت دەب...
30/09/2021

شەکر، بە ژەهرە سپیەکەی سروشت ناسراوە و ئەگەر ئالودەی خواردنی بیت، بێگومان کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی هەموو جەستەت دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بەدوربیت تەندروستیەکی باشت دەبێت.

شەکر ماددەیەکی ئالودەکەرە، ئەگەر بڕیارتدا دوربکەویتەوە لە خواردنی، رووبەرووی کۆمەڵێک نیشان دەبیتەوە، وەک سەرئێشە و توڕەیی یان کەمبوونەوەی توانا و سەرنجەکانت، بەتایبەت لە سەرەتاوە، کە رەنگە ناچارتبکات بگەڕێیتەوە بۆ خواردنی، بەڵام دەبێت بەهێز بیت.

بێگومان شەکر تەنها ئەو بڕە نییە کە دەیکەیتە چا یان خواردنەوەکانتەوە، شیرینی و شوکوڵاتە و سەرجەم خواردنەوە گازیەکان و هەموو ئەو خواردنانەی شەکری دەسکرد لە پێکهاتەیاندا هەیە، هەربۆیە کە بڕیاردەدەیت دووربکەویتەوە، دەبێت ئیرادەت هەبێت ئالوودەبوونی خۆت لە هەموویان دابڕیت، تا ئاسایی دەبیتەوە.

ئەگەر وازت لە خواردنی شەکر هێنا، چی روودەدات؟

1-یەکێک لە باشترین دەرەئەنجامەکانی، دابەزینی کێش و توانەوەی چەوریە.

2-ئەگەر خۆڕاگربیت، هێواش هێواش ئارەزووت بۆ خواردنی شیرینی نامێنێت.

3-لێدانەکانی دڵ رێکدەبێتەوە و تەندروستی باش دەبێت، لە نەخۆشیەکان پارێزراودەبێت.

4-پێست جوانتر دەبێت بە بەراورد بە پێشتر و زیپکە و پەڵەکانی کەمدەبێتەوە، جگەلەوەی درەنگ چرچ دەبێت.

5-ئەگەری تووشبوونت بە شەکری خوێن کەمدەبێتەوە.

6-رێژەی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێت، تەنها لە ماوەی 20 رۆژ وازهێنانی، بە رێژەی لە %10 کەمدەکاتەوە.

7-مێشک چالاکدەبێتەوە، هەستە بە وزەیەکی باش دەکەیت لە جەستەتدا و دەروونت ئارامدەبێت.

8-ریخۆڵەکان بەشێوەیەکی تەندروست کاردەکەن،
هاوكات جگەر چالاکدەبێتەوە

چەند وەرزشێکی کشان کە جەستەت هەمووی نەرم دەکات
13/09/2021

چەند وەرزشێکی کشان کە جەستەت هەمووی نەرم دەکات

Address

30 M Haware Taza
As Sulaymaniyah
41006

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:59
Tuesday 08:00 - 23:59
Wednesday 08:00 - 23:59
Thursday 08:00 - 23:59
Saturday 08:00 - 23:59
Sunday 08:00 - 23:59

Telephone

+9647702494244

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Denis Gym posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category