Health and Sport_تەندروستی و وەرزش

Health and Sport_تەندروستی و وەرزش مێشکی دروست لە تەندروستیدایە
A healthy mind in a healthy body

04/09/2026
03/09/2026

.
سادەیە بەڵام کاریگەرە و ئیشی خۆی ئەکات.

02/09/2026

.
هەر لە ڤیدیۆکەدا تێدەگەیت ئەگەر ڕاهێنانی بەشی خوارەوەی لەش نەکەیت، شکڵ و شێوەت چۆن دەبێت.

30/08/2026

.
من خۆم زۆر گوێم لێ بوو کە دەڵێن وەرزش زیادەیە و پێویست ناکات بیکەین، ئەوەتا نەنک و باپیرمان وەرزشیان نەکردووە و عەبیشیان نییە،

هەر چەندە چەند نەخۆشییەکیان هەیە و ڕەنگە من و تۆ نەیزانین، بەڵام با بڵێین تۆ ڕاست دەکەیت و هیچ عەیبیان نییە، با بزانین بۆچی:

نەنک و باپیرمان:
✅ وەک ئەم سەردەمە دەیان جۆر خواردنیان بەو بڕە زۆرە لە بەردەست نەبووە - کەمیان خواردووە.
✅ کوالێتی خواردنیان باش بووە و زۆربەی خۆمانە و خۆماڵی بووە و دەرمانی پێوە نەبووە.
✅ جوڵە و کاری ڕۆژانەیان زۆر بووە و وەک من و تۆ ئیسراحەت نەبوون و ژیانیان هەر دانیشتن و پاڵکەوتن و مۆبایل کردن نەبووە.
✅ بە هەموو تەمەنیان شەوێک خەویان دوا نەکەوتووە و کاتژمێرێک دوای عیشا خەوتوون و بەیانی پێش بانگی بەیانی هەڵساون.

تۆ لەم سەردەمە هیچ جوڵە و کارێکی جەستەیت نییە و خەو و خواردنت دنیا ڕێکی ناکاتەوە، بۆیە مەڵێ وەرزشم پێویست نییە، لە ئێستادا وەرزش هێندەی ئاو خواردنەوە و نان خواردن پێویستە و گرنگە.

28/08/2026

.
ڕاهێنانێک لەگەڵ باشترین هاوڕێکانم.

تۆش لەگەڵ هاوڕێکانت ڕاهێنان ئەکەیت یان بە تەنها؟

26/08/2026

.
تۆش هۆکارێک لە کۆمێنت بنووسە...

25/08/2026

.
پێت خۆشە کێشی قورس بەرز بکەیتەوە؟
ئەتەوێت بەشداری پاڵەوانێتی هێزی لەش بکەیت بە سروشتی؟

بەبێ دوودڵی داوای پرۆگرامی هێزی لەش بکە تایبەت بە خۆت
کە زۆر بە وردی دادەنرێت لەسەر بنەمای هێزی ئێستات.

24/08/2026

.
هێندەی سەرنجم یاوە، لە هیچ سەردەمێکدا باوکان(پیاوان) هێندەی ئێستە لاواز و بێهێز و قەڵەو و بێتوانا نەبوون

لە کاتێکدا ڕەگەزی نێر(پیاوان) پارێزەر و بەرگریکارن و دەبێت بە جۆرێک ژیان بکەن بتوانن بەرگری لەو کەس و شتانە بکەن کە موڵکی ئەمانن.

ئیتر گرنگ نییە دەسدرێژیکارەکە هەرکەس و هەر شتێکە.

مرۆڤی نەخۆش و ناتەواو لەسەر شەقامەکان زۆرن، هیچ کات بێخەم و ئارام مەبە کاتێک خێزان و مناڵەکانت لەگەڵە لە دەرەوە، هەمیشە وەک پارێزەرێک ڕەفتار بکە و لە ژێر چاودێری خۆت بیانهێڵەوە وەک پیاو ئەوە ئەرکی سەرەکی تۆیە.

22/08/2026

.
ئەگەر زۆر مۆبایل و کۆمپیوتەر بەکار ئەهێنیت
ئەگەر زۆر ئەخوێنیتەوە
یان پیشەیەکت هەیە کە زۆر سەر خوار ئەکەیتەوە وەک پزیشکی ددان، دەلاکی، دارتاشی، چاککردنەوەی ئامێرەکان یان هەر پیشەیەکی تر

ئەوا پێویستە ماسولکەکانی ملت بەهێز بکەیت تا توانای ڕاگرتنی سەرتیان هەبێت بەبێ ئەوەی بڕبڕەکانی مل زیانیان پێ بکات

ئەگەر بتوانیت سەر خوار کردنەوە کەم بکەیتەوە، باشتریشە.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 21:00
Tuesday 09:00 - 21:00
Wednesday 09:00 - 21:00
Thursday 09:00 - 21:00
Friday 09:00 - 21:00
Saturday 09:00 - 21:00
Sunday 09:00 - 21:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Health and Sport_تەندروستی و وەرزش posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category