29/07/2026
ڕه‌خنه گرتن له ماڵدینی هێڵی سوره
ماڵدینی پێشتریش باسم كردوه كه له میلان كشایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو درۆی له‌گه‌ڵ كرا ئه‌وه‌ی پلانیان بۆ دانا وا نه‌بوو ' ماڵدینی له‌وێ بوو ته‌نها مه‌رج بۆی دانرا میلان بگه‌ڕێندرێته‌وه چامپیۆنس لیگ به‌ڵام ئه‌و خولی ئیتاڵی برده‌وه ' دواتر درۆیان له‌گه‌ڵ كرد و وتیان ته‌نها ئه‌توانی ١٠٥ ملیۆن سه‌رف بكه‌ی ' نرخی یاریزانێكی وه‌كو دی كلیتار نزیكی ٤٠ ملیۆن بوو !
له ئیتاڵیا كشایه‌وه چونكه هه‌ر به‌ڕاستی له ماڵدینی دڵسۆزترمان نیه چوار ڕاهێنه‌ریان پێشنیار كرد سێیان ڕه‌تكرده‌وه دواتر به پێرلۆ ڕازی بوون ئه‌ویش شكستی هێنا ' ماڵدینی قبوڵی نیه ده‌وری كارتۆنی مۆز ببینێ '
گه‌ڕانه‌وه بۆ مانشینی یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ بیلۆتی و كریستانت و هه‌مان ده‌به‌نگی پێشوو ئابڕوی ئیتاڵیا ئه‌چێته‌وه و مانشینیش ده‌وری كابرایه‌كی زۆر هیچ و پوچ ئه‌بینێ له‌و نێوانه ' هه‌رگیز نه ئه‌بوو ئه‌و پۆسته‌ی قبول بكردایه
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی یۆڤی و میلان و انته‌ر بكه‌ی ئیتر تێ ئه‌گه‌ی یانه‌و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا چه‌ند ڕسوان ' سه‌یری ئینزاگی بكه‌ن له سعودیه گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی زیاتر بۆ كراوه له ئیتاڵیا تێگه‌شتن له‌وه قورسه ؟
تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆگه‌نی كردوه