Padasht Yosif - پاداشت یوسف

Padasht Yosif - پاداشت یوسف اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ
شرۆڤەكاری تاكتیكی تۆڕی وەرزشی یاریگا.
(1)

یانە نوێیەکەی ڕایگەیاندووە کە کڕیویانە کەچی ڤۆزینیا هەتا ئێستا نەچووە بۆ لایان. یانەی کۆلۆ کۆلۆی چیلی گرێبەستی ڤۆزینیای ...
01/08/2026

یانە نوێیەکەی ڕایگەیاندووە کە کڕیویانە کەچی ڤۆزینیا هەتا ئێستا نەچووە بۆ لایان.

یانەی کۆلۆ کۆلۆی چیلی گرێبەستی ڤۆزینیای ڕاگەیاند بۆ یانەکەی، کەچی هەتا ئێستا ڤۆزینیا ئامادە نەبووە گەشت بکا و کار و بارەکانی تەواو بکا لەوێ.

بۆیە کۆلۆ کۆلۆش شێخیان لێی نەماوە

تاوەکوو ئەم خولەکە...لایپزیگ وەڵامی کۆتا ئۆفەری ڕیاڵ مەدریدی نەداوەتەوە دەربارەی یان دیۆماندێڕیاڵ مەدریدیش نیازی هیچ گۆڕ...
01/08/2026

تاوەکوو ئەم خولەکە...لایپزیگ وەڵامی کۆتا ئۆفەری ڕیاڵ مەدریدی نەداوەتەوە دەربارەی یان دیۆماندێ

ڕیاڵ مەدریدیش نیازی هیچ گۆڕانکاریەکی نیە بەسەر کۆتا ئۆفەریدا بکا.

واتا هێشتا گریمانەی ڕوونەدانی گرێبەستەکە هەیە چونکە ئەگەر بێتوو لایپزیگ وەڵامی بۆ کۆتا ئۆفەر نەخێربێت ئەوا گومانی کشانەوەی ڕیاڵ مەدرید دەکرێ.

بۆیە لایپزیگ دەیەوێ بە دروست مامەڵە بکا لەگەڵ کۆتا ئۆفەر، چونکە ئەگەر بێتوو ڕیاڵ مەدرید بکشێتەوە ئاسان نیە یانەیەکی تر بێتە پێشەوە بتوانێ ئاوا بە ئاسانی دیۆماندێ ڕازی بکا.

چونکە ئاسان ڕازیبوونی دیۆماندێ لەبەر ئەوە بوو ئۆفەرەکە هی ڕیاڵ مەدرید بوو.

وە لایپزیگ ئەوەش دەزانێ دیۆماندێ خۆی چوونە ڕیاڵ مەدریدی دەوێ، بۆیە ئەگەر بێتوو سەرەڕای ئەو ئۆفەرە گەورەیە هێشتا قبوڵیان نەبێ ئەوا نێوانی یانەکە و یاریزانەکەش لەوانەیە تێکبچێ.

تۆپی پێش چاک تامی لەدەستداوە لە بازاڕی گواستنەوەدا.مانای هەیە خۆسێ فیلیکس دیاز دەڵێ ئەتلەتیک بلباو نرخی لاپۆرتی بە ٨٠ مل...
01/08/2026

تۆپی پێش چاک تامی لەدەستداوە لە بازاڕی گواستنەوەدا.

مانای هەیە خۆسێ فیلیکس دیاز دەڵێ ئەتلەتیک بلباو نرخی لاپۆرتی بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە؟!

ئێ ئەو یاریزانە تەمەنی ٣٢ ساڵە، قوڕی بنی دەرکە هەر سێ ساڵی تر سودی هەیە و تەحەمولی وەرزی تەواو دەکا، ئەویش ئەگەر بیکا، یانی چی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ؟!

بارسێلۆنا لە نێو بازاڕی کڕینی نەبوایە بە ٣٠ و ٤٠یش دەیان فرۆشت

گرێبەستەکانی پاریس لە سەردەمی کامپۆس و ئینریکی پەیوەندی بە زیرەکیەوە هەیە زیاتر لە پارە.ئێستا لە نێو ئەو قەرەباڵغیە میدی...
01/08/2026

گرێبەستەکانی پاریس لە سەردەمی کامپۆس و ئینریکی پەیوەندی بە زیرەکیەوە هەیە زیاتر لە پارە.

ئێستا لە نێو ئەو قەرەباڵغیە میدیاییەدا کە دوای چەند یاریزانێکی دیاریکراو کەوتوون.. پاریس کەسێکی دوور لە چاو و شەڕی میدیاکان گواستەوە.

مایکا گۆدتس، بەهرەمەندێکی تەواو ڕاستەقینەیە، لە باڵی چەپی هێرشبەر یاری دەکا، وێڕای ئەوەی کە ژمارەی گۆڵەکانیشی باشبووە بەڵام من نامەوێ بە ژمارەی گۆڵەکانی بیناسن، چونکە تایبەتمەندیەکانی لەوە گەورەترن تەنها لە ژمارەی گۆڵدا باسبکرێ.

مایکا لە بڕینی یاریزاندا بیرکردنەوەی زۆر خێرایە و بە جوڵەی جەستەی زۆۆر بە جوانی فێڵ لە یاریزانی دژبەر دەکا، وادەکا بەبێ جوڵەپێکردنی تۆپ جوڵەیەک بکا کە بیر و جەستەی ڕکابەر ببات بۆ لایەک و خۆی لەلایەکی ترەوە بڕوات.

لینکی ڤیدیۆیەکی لە کۆمێنت دادەنێم بۆتان إن شاء الله.

تۆتنهام بە ١٠ یاریزانەوە لە کۆتا خولەک لە چێڵسی بردەوە.لە یاریە دۆستانەکەی کەمێک پێش ئێستا لە گێمی دووەمەوە لە خولەکی ٤٨...
01/08/2026

تۆتنهام بە ١٠ یاریزانەوە لە کۆتا خولەک لە چێڵسی بردەوە.

لە یاریە دۆستانەکەی کەمێک پێش ئێستا لە گێمی دووەمەوە لە خولەکی ٤٨ەوە تۆتنهام بە ١٠ یاریزانەوە یاری دەکرد، دانسۆ خولەکی ٤٥ هاتە یاریگاوە و خولەکی ٤٨ کارتی سووری پێدرا.

یاریەکی خۆشبوو، بەڵام چیمەنی یاریگاکە وێران بوو، لە ئێستاوە تامەزرۆی بینینی یاری نێوانیانم لە پریمەرلیگ.

چێڵسی گێمی دووەم یاریەکی باشی کرد، بە گشتی هەردوولا یاریەکی جوانیان دەکرد و هیچ کامێکیان هەڕەمەکی نەبوون.

ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بازاڕی گواستنەوە ١\٨"ڕۆژانە إن شاء الله پۆستێکی لەم شێوەیە دەکەم و هەموو ڕووداوەکانی مێرکاتۆ بە تەواو...
01/08/2026

ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بازاڕی گواستنەوە ١\٨

"ڕۆژانە إن شاء الله پۆستێکی لەم شێوەیە دەکەم و هەموو ڕووداوەکانی مێرکاتۆ بە تەواوی ڕۆژەکە لە کۆمێنتی پۆستەکە دادەنێم، وە کۆمێنتیش قفڵ دەکەم لەسەر ئیزنتان تا کۆمێنتەکانی پۆستەکە تەنها هەواڵەکانبێت."

وەڵا خۆ چیە؟! ئەوپەڕی ئەبێتە ١٣ بە سفڕ .لە یاریە دۆستانەكەی نێوان بایرن میونشن و ڕۆتاخ ئێگێرن، کاتێک ئەنجامەکە گەیشتە ١٢...
31/07/2026

وەڵا خۆ چیە؟! ئەوپەڕی ئەبێتە ١٣ بە سفڕ .

لە یاریە دۆستانەكەی نێوان بایرن میونشن و ڕۆتاخ ئێگێرن، کاتێک ئەنجامەکە گەیشتە ١٢-٠ لە بەرژەوەندی بایرن میونشن، ڕۆتاخ ئێگێرن بڕیاری دا لوکاس بیتزۆڵد یاری پێبكا.

لە كاتێكدا لوكاس یاریزان نیە!

بەڵكوو كارمەندە و لە یانەكە کار دەکات، لە ژیانی ڕۆژانەشیدا پۆلیسە، و لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە خزمەتی یانەکە دەکات.

بەڕاستی تیپێكی سادە و مرۆڤدۆستن 😎

تەواو; دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان لە تۆپی پێ بەهۆی تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش لە كۆتاییدا كەیسەكە داخرا و مودریك دە...
31/07/2026

تەواو; دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان لە تۆپی پێ بەهۆی تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش لە كۆتاییدا كەیسەكە داخرا و مودریك دەتوانێ یاری تۆپی پێ بكاتەوە.

ڕیاڵ مەدرید بە ڤینیسیۆسی وتووە:”ئەم ئۆفەرەی بۆمان ناردووی دوا ئۆفەرە، كەم و زیادی تیا نیە، خۆت یەكلایی بكەوە، ئۆفەری تر ...
31/07/2026

ڕیاڵ مەدرید بە ڤینیسیۆسی وتووە:

”ئەم ئۆفەرەی بۆمان ناردووی دوا ئۆفەرە، كەم و زیادی تیا نیە، خۆت یەكلایی بكەوە، ئۆفەری تر لە ئێمە نابینیەوە”

ئافەرین ڕیاڵ مەدرید، دوای ماوەیەكی زۆر گەڕایتەوە سەر كەسایەتیە ڕاستەقینەكەت كە یانەكە لەسەرووی هەموو یاریزانێكەوە دابنێی 👏🏼

تەبعەن بۆ هەمووانیش ڕوونە كێ ئەم كەسایەتیەی دروست كردۆتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید..

هاوڕێیان بابەتی ڤینیسیۆس ڕێك بەم جۆرەیە.ڕیاڵ مەدرید دەزانێ ڤینیسیۆس هەقی خۆیەتی كەوا موچەكەی بۆ زیاد بكرێ.بەڵام بەو ڕادە...
31/07/2026

هاوڕێیان بابەتی ڤینیسیۆس ڕێك بەم جۆرەیە.

ڕیاڵ مەدرید دەزانێ ڤینیسیۆس هەقی خۆیەتی كەوا موچەكەی بۆ زیاد بكرێ.

بەڵام بەو ڕادەیە نا كە خۆی و بریكارەكەی پێشنیاریان كردووە

ئامادە نین بۆ هیچ كەس و یاریزانێك پێكهاتەی موچەی خۆیان بشكێنن، واتا ئەو سنور و ئاستەی دایان ناوە تێیناپەڕێنن، بۆ ئەوەی نەبێتە عادەت و یانەكە بكەوێتە ژێر فشاری موچەی بەرز لە داهاتوودا.

ئینجا زۆر وازحیش وتوویانە یان دەبێ گرێبەست نوێكاتەوە یان بڕوا و بیفرۆشین.

شتی وا نیە كە بەبێ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەم وەرزە دەست پێبكا.

ئا ئەمە تێر و تەسەل و وردەكاری ڕاستەقینەی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدریدە.

Address

Erbil
Newcastle Upon Tyne

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Padasht Yosif - پاداشت یوسف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Padasht Yosif - پاداشت یوسف:

Shortcuts

Share