Sport media

Sport media یەکەم ناوەندی میدیایی وەرزشی لە کوردستان و عێراق

broadcasting & media production company

هاوكاریی 120 پاڵەوان كراوەلایەنێکی تری كاركردنی بۆردی وەرزش پاڵپشتی تیپ و یانە و وەرزشكارانە بۆ بەشدارییكردن لە پاڵەوانێ...
07/09/2026

هاوكاریی 120 پاڵەوان كراوە

لایەنێکی تری كاركردنی بۆردی وەرزش پاڵپشتی تیپ و یانە و وەرزشكارانە بۆ بەشدارییكردن لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەی عیراق.
بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر عەلی تەها، بەرپرسی بۆردی وەرزشیی رایگەیاندووە “ماوەی دوو ساڵە بودجەی یەكێتییە وەرزشییەكان وەك پێویست نییە و ئەمەش بۆتە كێشە، بۆیە ئەركەكە دەكەوێتە سەر یاریزانەكە خۆی، بۆ ئەوەش وەک بۆرد لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا پاڵپشتی 120 یاریزان و پاڵەوانی هەڵبژاردەكانی عیراقمان كردووە بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكان و ئەركی یەكێتییە وەرزشییەكانمان جێبەجێكردووە.”

07/09/2026

شێرەکە دەرکەوتەوە…. ئاریا کوردە پەیامی تۆقێنەری هەیە

نۆتێنگهامی کوردان  لە لیدسی بردەوەلە یارییەکی دۆستانەدا، تیپی کوردانی نۆتێنگهام میوانداریی کوردانی لیدسی کرد، لە یارییەک...
07/09/2026

نۆتێنگهامی کوردان لە لیدسی بردەوە

لە یارییەکی دۆستانەدا، تیپی کوردانی نۆتێنگهام میوانداریی کوردانی لیدسی کرد، لە یارییەکی بەهێز و پڕ گۆڵ، کوردانی نۆتێنگهام چوار بە سێ براوە بوون.
گۆڵەکانی کوردانی نۆتێنگهام دوو گۆڵی لە لایەن کاپتنی تیپەکە یەحیا مەحموود تۆمارکرا و دوو گۆڵەکەی تریش مەبەست بێکهام تۆماریکرد….

بە پێشنیاری بۆردی وەرزشی بۆ فراوانکردنی شوێنە وەرزشییەکان، پڕۆژەی دروستکردنی یاریگایەکی هاوچەرخی تۆپی پێ لە پارکی هەواری...
06/09/2026

بە پێشنیاری بۆردی وەرزشی بۆ فراوانکردنی شوێنە وەرزشییەکان، پڕۆژەی دروستکردنی یاریگایەکی هاوچەرخی تۆپی پێ لە پارکی هەواری شار دروست دەکرێت.

پاڵپشتییەکی دیکەی وەرزشکاران بۆ لوتکەی جیهانژوان سابیر، سەرۆکی یانەی ڕۆژ ڕایگەیاند” قوباد تاڵەبانی، سەرجەم تێچووی دارایی...
06/09/2026

پاڵپشتییەکی دیکەی وەرزشکاران بۆ لوتکەی جیهان

ژوان سابیر، سەرۆکی یانەی ڕۆژ ڕایگەیاند” قوباد تاڵەبانی، سەرجەم تێچووی دارایی بەشدارییکردنی هەڵبژاردەی گۆڵ بۆڵی عێراق لە پاڵەوانێتیی جیهان بۆ لاوان لە ئەستۆ دەگرێت کە یارییەکانی مانگی داهاتوو لە وڵاتی کازاخستان بەڕێوەدەچێت”.

سێ خاڵ بەهەواى شان لە خولى پلە دووەکانى کوردستان، بەهۆى ئەوەى گۆڵپارێزى یانەى بەختیارى هەمان ڕەنگى درێسەکەى هەمان ڕەنگى ...
06/09/2026

سێ خاڵ بەهەواى شان

لە خولى پلە دووەکانى کوردستان، بەهۆى ئەوەى گۆڵپارێزى یانەى بەختیارى هەمان ڕەنگى درێسەکەى هەمان ڕەنگى درێسى حاجیاوا بوو، ناوبژیوانى یارییەکە فیکەى سەرکەوتنى بۆ حاجیاوا لێداو یانە شین پۆشەکەى دەڤەرى ڕاپەڕین سێ بە سفر بە براوە داندرا.

نۆرەی سەرخستنی فەهدەدوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی جۆلانی گەیاندە خولی ئەستێرەکان، ئیسماعیل ئەحمەد سێتوانی ئەم وەرزە درێ...
06/09/2026

نۆرەی سەرخستنی فەهدە

دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یانەی جۆلانی گەیاندە خولی ئەستێرەکان، ئیسماعیل ئەحمەد سێتوانی ئەم وەرزە درێسی یانەی فەهدی بەشدار لە خولی نایابی عێراق دەپۆشێت.

“شێر کە هەنگاوێک دەگەڕێتە دواوە مانای شکستی نییە، بەڵکو خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی ڕێکخراوتر.”بەهیوای سەلامەتی و زوو گەڕا...
06/09/2026

“شێر کە هەنگاوێک دەگەڕێتە دواوە مانای شکستی نییە، بەڵکو خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی ڕێکخراوتر.”

بەهیوای سەلامەتی و زوو گەڕانەوەی شێرەکەی کوردستان پاڵەوانی تراکەکانی عێراق، لاوە ئاری بیلال، یاریزانی یانەی سیروانی نوێ کە لە پاڵەوانێتی کراوەی یانەکانی کوردستان دووچاری پێکان بوو.

بای بای شێروانەدوای دوو وەرز یارییکردن و پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان، محەممەد سەرخێڵ ماڵئاوایی لە شێروانە کرد…..
06/09/2026

بای بای شێروانە

دوای دوو وەرز یارییکردن و پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان، محەممەد سەرخێڵ ماڵئاوایی لە شێروانە کرد…..

مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی (سولی پادڵ) لە ناو بەرزاییەکانی سلێمانی
05/09/2026

مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی (سولی پادڵ) لە ناو بەرزاییەکانی سلێمانی

Address

London
NW17JY

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sport media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share