12/01/2018
ژیانی ڕاهێنەری دیێگۆ پابلۆ #سیمیۆنی
نوسین و ئامدەکردنی : بینەر کوردی
سەرەتای کاری ڕاهێنەری #سیمۆنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2006 کەبۆماوەی 3 مانگ راهێنەری یانەی راسینگی ئەرجەنتینی کرد دواتر پەیوەندی کرد بە یانەی ئیستودیانتێسی ئەرجەنتینی لەیەکەم وەرزی لەگەل یانەکە توانی نازناوی خ*لی ئەرجەنتینی بۆ بەدەسبهێنیت کەماوەی 23 ساڵ بوو یانە ئەرجەنتینیەکە دابرابوو لەو نازناوە,
هەر لەو ساڵەدا لەلایان رۆژنامەی ئۆڵێی بەناوبانگی ئەرجەنتینی بەباشترین ڕاهێنەری خ*ل دەستنیشان کرا.
پاشان سیمۆنی راهێنەری هەریەک لەیانەکانی ڕیڤەرپلێت و سانلۆرینزۆ و کاتانیا و دواجار راسینگ کرد.
لە 23\12\2011 سیمۆنی لەنیوەی وەرز پەیوەندی بەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد , پێش #سیمۆنی ئەتلەتیکۆ لەجامی شا دەرکرابوو بەلام لەیۆرۆپالیگ گەیشتبوە قۆناغی دوای کۆمەلەکان, یەکەم یاری #سیمۆنی لەخ*لی ئیسپانی بەرامبەر مەلەگا بوو لەیاریگای مەلەگا بەبێ گۆڵ یەکسان بوو لەدووەم یاری لەیاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن روبەروی ڤیاریال بوەوەو بە 3 گۆلی بێ وڵام یاریەکەی بردەوە دوای تیپەربونی 8 یاری پاشان سیمۆنی دوچاری یەکەم شکست هات دژی بارسیلۆنا.
لەیۆرۆپالیگ سیمۆنی توانی هەریەک لەیانەکانی لازیۆ و بێشکتاش و هانۆڤەر و ڤالەنسیا تێبپەرێنێت و بیانکاتە دەرەوە , لەیاری کۆتایش توانی بە 3 گۆڵی بێ وڵام لە یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ .
لەوەرزی نوێ 2012\2013 یەکەم یاری سیمیۆنی جامی سوپەری ئەوروپی بوو سەرکەوتوانە بەهاتریکی فالکاو و گۆڵیکی مێراندا تونیان 4-1 شکست بە چێڵسی بهێنن و ببنە پاڵەوانی سوپەری ئەوروپی ,
لەخ*لی ئیسپانیش لەدوای تیپەڕبونی 26 یاری پاشان توشی یەکەم شکست هات لەیاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن بەرامبەر ریال سۆسیداد لەکۆتایشدا توانی پلەی سێیەم بەدەسبهێنیت کەماوەی 17 ساڵ بوو یانەی ئەتلەتیکۆ نەیتوانیبو یەکێک لە 3 پلەیەی یەکەم بەدەستبهێنێ , هەروەها بەباشترین ڕاهێنەری وەرز دەستنیشانکرا,
لەجامی شا سیمیۆنی توانی بگاتە یاری کۆتایی و لەنێویاریگای بیرنابیۆ توانی بەئەنجامی 2-1 لەریال مەدرید بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی جامی شا کەماوەی 16 ساڵ بوو ئەتلەتیکۆ جامی شای بەدەسنەهێنابوو , لەیۆرۆپالیگش لەقۆناغی 32 مالئاوایی کرد.
لەوەرزی نوێ 2013\2014
سیمۆنی 19 یاری لەیاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن ئەنجامدا لەخ*لی ئیسپانی کەتیایدا روبەروی بارسیلۆنا و ریال مەدرید و سیڤیلیا و ڤیاریال بوەوە بەڵام لەهیچ یاریەک توشی شکست نەهات بەدریژایی وەرزەکە , لەکۆتاییدا و دوای تیپەڕبونی 18 ساڵ یانەی رۆخی بلانکۆس لەنێو یاریگای کامپ نۆ و لەکۆتا یاری خ*ل لەژێر دەستی سیمیۆنی دوبارە بوەوە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانی ,
هەروەها سیمیۆنی توانی ریکۆرد تۆماربکات کەپێشتر لەتەواوی مێژووی ئەتلەتیکۆ مەرید راهینەرێ نەبوو بتوانێت زیاد لە 87 خال بەدەستبهێنێ بەڵام سیمۆنی توانی 90 خال بەدەستبهێنێ ونازناوەکەش بباتەوە, هەروەها دوبارە بەباشترین ڕاهێنەری وەرز دەستنیشانکرا ,
لەجامی شا لەقۆناخی پێش کۆتایی کرایە دەرەوە دژی ریال مەدرید,
لە چامپیۆنسلیگ سیمیۆنی هەریەک لەئەیسی میلان و پاڵەوانی خ*لی ئیسپانی بارسیلۆنا و چێڵسی وەدەربنێت و دوای 40 ساڵ بگاتەوە یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ کە توانی ریکۆردێک تۆماربکات تاکەیانەیە بتوانێت پێش یاری کۆتایی لە 9 یاری سەرکەوتوو بێت هەروەها کەمترین گۆلی لێ کرا بەڵام لەیاری کۆتایی بەئەنجامی 4-1 توشی شکستێکی سەخت هات و نازناوەکەی لەدەسدا.
لەوەرزی نوێ 2014\2015
لەیەک یاری سیمۆنی توانی دوای تێپەڕبونی 29 ساڵ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی بۆیانەی رۆخی بلانکۆس بەدەسبهێنیت , لەخ*لی ئیسپانیش توانی پلەی 3یەم بەدەستبهێنێ, لەجامی شا توانی ریال مەدرید دەربکات بەلام دژی بارسیلۆنا توشی شکست هات و کرایە دەرەوە ,
لەچامپیۆنسلیگ بەرامبەر ریال مەدرید لەقۆناغی 8 توشی شکست هات و کرایە دەرەوە ,
لەوەرزی نوێ 2015\2016
دووبارە سیمۆنی پلەی 3یەمی لیگای بەدەسهێنا بەلام خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگری بوو کەبەدرێژایی خ*لەکە 18 گۆلی لێ کرا وە لە 38 یاری 24 کلینشێتیان هەبوو(لە24 یاری گۆڵیان لێ نەکرا) , لەجامی شا لەقۆناغی 8 دوبارە ماڵئاوایی کرد ,
لە چامپیۆنسلیگ توانی لیڤەرکوزن و بارسیلۆنا و بایرن مونیخ وەدەربنێت بۆ جاری دووەم لەکۆتا 3 ساڵ بگاتەوە یاری کۆتایی بەلام دوبارە بەلیدانی یەکلاکەرەوە توشی شکست هات دژی ریال مەدرید و جامەکەیان لەدەسدا .
هەر لەم وەرزە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سزا درا کەهیچ یاریزانێک نەکڕێت تا سزتانی 2018 ،
لەوەرزی 2016\2017
لەخ*لی ئیسپانی ئەتلەتیکۆ بۆجاریکی تر لەپلەی سێیەم بوو و لەجامی شا دژی سێلتافیگۆ دۆرا و هەرزوو کرایە دەرەوە لەچامپیۆنسلیگش سەرەرای ئەوەی گەیشتە یاری پێش کۆتایی بەڵام وەک هەمیشە یانەی میرینگی توانی لەیەکەم یاری 3-0 لەئەتلەتیکۆ بباتەوەو ئەمەلی یاری گەرانەوەیان نەهێشت پاشان لەیاری گەرانەوە لەسەرەتای 20 خ*لەک وەک موعجیزەیەک بە 2 گۆڵ شێرە کورانی سیمیۆنی پیشکەوتن و هیوایەک گەڕایەوە بۆ سەرەکەوتن بەلام دواتر بینزیما هەروەک دیاردە 3 یاریزانی ئەتلەتی بڕیو لیدانێکی بەهیزی لیدا و ئۆبلاک دەری کردەوە بەلام ئیسکۆ هەلەکەی قۆستەوەو گۆڵی یەکەمی بۆ ریال کرد و یاریەکە بەو ئەنجامە تەواو و بوو بۆجاریکی تر خەونی بەدەسهێنانی چامپیۆنسلیگمان لەدەسچوو .
لەئیستادا وەرزی 2017\2018
دوای ئەوەی سزاکە لەسەر ئەتلەتیکۆ لاچوو هەریەک لە دیێگۆ کۆستا و ڤیتۆڵۆ پەیوەندیان بە ڕۆخی بلانکۆسەوە کردووە
ئەتلەتیکۆ مەدرید لەجامی شا هێشتا لە قۆناغی 8 ڕوبەڕووی سیڤیلیا بۆتەوە هەروەها دوای تیپەڕبونی 18 گەڕ لەلیگا لەپلەی دووەمە و بەلام بەداخەوە لەچامپیۆنسلیگ دابەزیە یۆڕۆپالیگ و ئێستا لەیۆڕۆپالیگ یاری دەکەن.
سیمیۆنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی هەریەک لەم نازناوانەیە
جامی شا
جامی سوپەری ئیسپانی
جامی سوپەری ئەوروپی
یۆڕۆپالیگ
خ*لی ئیسپانی
دوو جارش پلەی دووەم لەچامپیۆنسلیگ.
لەکۆتییدا دەڵێم هیوای سەرکەوتن بۆ ڕەشپۆشەکەی رۆخی بلانکۆس