هۆڵی میران بۆ جوانی لەش و رەشاقە

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • هۆڵی میران بۆ جوانی لەش و رەشاقە

هۆڵی میران بۆ جوانی لەش و رەشاقە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from هۆڵی میران بۆ جوانی لەش و رەشاقە, Sport & recreation, نزیک عەلوەی سلێمانی, Slemani.

مامۆستا عبدالله أحمد فهمي لە ساڵی ١٩٤٦ لە گەرەکی (مەڵکەندی) لە شاری سلێمانی لە دایک بووە ، هەر لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٨ دەستی کردوە بە یاری بە تایبەت هەڵگرتنی قورسایی و جوانی لەش لە یانەی سلێمانی ،هەروەها لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بەشداری پاڵەوانیەتیەکانی کردوە بە ناوی یانەی سلێمانیەوە و چەندین پاڵەوانییەتی بەدەس هێناوە لە کوردستان و عراق و سەرتاسەری دوەلی عربی...
وە ‌‌ئەم یاریزانانای لای خوارەوە لەلایەن مامۆ

ستاوە سەرپەرشتی کراون و بوون بە پاڵەوانی عێراق که ئەمانەن:
١. لە ساڵی ١٩٧٠-١٩٧٥ هەردوو برا شەهیدەکە ئازاد نەوزاد محمد أمین.
٢.پاڵەوان زانا عبدالله کە ریزبەندی پێشکەوتوانی بەدەسهێناوە.
٣.پاڵەوان سورکێو.
٤.پاڵەوان عمر.
٥.پاڵەوان بەختیار مارف.
٦.خوالێخۆشبوو بێستوون.
٧.پاڵەوان محمد جەزا.
٨.پاڵەوان فەرەیدون.
٩.پاڵەوان هەرێم.
١٠.پاڵەوان خلیل.
١١.پاڵەوان سیروان.
١٢.پاڵەوان هیوا.

27/11/2014
چارەسەرە پزیشكییەکانی کـێـش زۆری و قـه‌ڵه‌ویـی ‌ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ...
23/08/2014

چارەسەرە پزیشكییەکانی کـێـش زۆری و قـه‌ڵه‌ویـی ‌
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆئه‌وه‌ی بزانیت كێشت زیاده‌یه‌ یان نا، سه‌ره‌تا بزانه‌ تۆ كێشت زۆره‌ یان قه‌ڵه‌ویت، چونكه‌ ئه‌م دووانه‌ جیاوازن له‌یه‌كتری، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌زانینی كێش نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌رزی باڵا بزانیت، ئینجا كێش و باڵاكه‌ت به‌ هاوكێشه‌یه‌ك دابه‌ش بكه‌یت، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بۆت ده‌رده‌چێت و پێیده‌وترێت بارستایی له‌ش، ئه‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ تۆ كه‌سێكی قه‌ڵه‌ویت یان نا؟
بارستایی= كێش؟
بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌، ده‌توانیت سوود له‌ئینته‌رنێت وه‌ربگریت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتوو، له‌نێوان (١٨.٥) بۆ (٢٤.٩)دا بوو، ئه‌وه‌ كێشت سروشتییه‌، ئه‌گه‌ر (٢٥ - ٢٩.٩) بوو، ئه‌وا كێشت زۆره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ش له‌(٣٠) زیاتر بوو ئه‌وا بزانه‌ كه‌ تۆ قه‌ڵه‌ویت، ئینجا قه‌ڵه‌وییش پله‌ی هه‌یه‌.
زۆربوونی كێش و قه‌ڵه‌ویی
له‌كێش زۆرییه‌وه‌ مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌ویشی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خولقێنێت، كه‌واته‌ «له‌كێشێكی سروشتیدا بمێنه‌رەوه‌، با دووربیت له‌و كێشانه‌! ره‌نگه‌ بپرسیت «ئینجا چۆن كێشم به‌ سروشتی ده‌مێنێته‌وه‌؟».
كێشی سروشتی
له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی كێشێكی نموونه‌یی و سروشتیدا، ئه‌م رێنماییانه‌ له‌به‌رچاوبگره‌.
- زۆربه‌ی رۆژه‌كان، له‌كاتێكی دیاریكراودا ژه‌مه‌كانت بخۆ.
- هه‌وڵ بده‌ن له‌هه‌فته‌كه‌دا خواردنه‌ سووكه‌كانی وه‌كو (شۆرباو شله‌ كوردییه‌كان) زیاتر بن له‌ژه‌مه‌ قورس و چه‌وره‌كانی وه‌كو (برنج و گۆشت).
- نان مه‌خۆ تا برسیت نه‌بێت، كه‌ نانیشت خوارد، ته‌نها با ئه‌وه‌نده‌ بێت كه‌ برسێتیت ده‌شكێنێت «شه‌رت نییه‌ نانێكی ته‌واو یان زیاتر بخۆیت، وه‌كو لای خۆمان باوه‌».
- زۆر بجوڵێ، قادرمه‌ به‌كاربهێنه‌ نه‌ك سه‌رخه‌ر، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌شوێنێكی دووردا پارك بكه‌، بۆئه‌وه‌ی زیاتر بڕۆیت، كه‌م دانیشه‌ به‌دیار تی ڤی و ئینته‌رنێته‌وه‌.
- نان له‌سه‌رخۆ بخۆ، نانێك زانیت به‌ په‌له‌ ده‌خورێت، مه‌رج نیه‌ بیخۆیت، هه‌ڵی بگره‌ بۆ كاتی پشووه‌كه‌ت.
- ئاگات له‌فشاری ده‌روونی بێت، پاڵت پێوه‌ نه‌نێت بۆ خواردن.
- رۆژانه‌ (٧ -٨) سه‌عات خه‌وی شه‌و كفایه‌ته‌، له‌گه‌ڵ سه‌رخه‌وێكی نیوه‌ڕوان گه‌ر ماندووبوویت.
- رۆنی رووه‌كی به‌كاربهێنه‌، نه‌ك ئاژه‌ڵیی.
پلانێك بۆ دابه‌زاندنی كێش
چۆن كێش دابه‌زێنیت ئه‌گه‌ر كێشت زۆر بوو؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌، به‌گشتی باسی چه‌ند خاڵێكت بۆ ده‌كه‌م، چونكه‌ پلانی دوو كه‌س وه‌كو یه‌ك نییه‌!
- سه‌ره‌تا هه‌موو رێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌.
- ده‌بێت له‌جاران كه‌متر بخۆیت، واته‌ نیو قاپی جارانت خواردن بخۆ.
- هه‌فته‌ی دووجار گۆشتی سوور بخۆ، ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك ژه‌م.
- به‌كه‌می نانی ئاردی سپی بخۆ.
- برنجی ده‌نك درێژ بخۆ نه‌ك ده‌نك خڕ، ئه‌وێش هه‌موو رۆژێك نا.
- شیرو به‌روبوومه‌كانی بگۆڕه‌ به‌و جۆرانه‌ی كه‌ چه‌ورییان كه‌مه‌.
- تا ده‌توانیت دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌شیریینیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ شه‌كری ده‌ستكرد دروست ده‌كرێن.
- خۆت دوور بگرە له‌خواردنی چپس و سارده‌مه‌نییه‌كان.
- پێویسته‌ وه‌رزشێكی به‌رده‌وام بكه‌یت، بەتایبەتی راكردن.
بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان
ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتووت، ده‌ریخست كه‌ قه‌ڵه‌ویت، ده‌بێت پزیشك بتبینێت، چونكه‌ راسته‌ ده‌توانی هه‌موو خاڵه‌كانی كێشی سروشتی و كێش زۆری جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام..
- پێویسته‌ پلانی خواردنه‌كه‌ت له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا بێت، ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی جۆری خواردنه‌كانه‌، لابردنی ناوێت.
- له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌رمانی كێش داگرترن به‌كاردێت، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك دوو ده‌رمان هه‌ن، كه‌ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره‌و بێ مه‌ترسین، بۆیه‌ ئاگارداربه‌ له‌وه‌ی «زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌بازاڕه‌كانی ئێمه‌دا هه‌ن مه‌ترسیدارن!».
تێبینییه‌كی گرنگ
ئه‌وانه‌ی بارستایی له‌شیان له‌سه‌روو (٤٠)ه‌وه‌یه‌ ده‌توانن نه‌شته‌رگه‌ریی كه‌م خواردن بكه‌ن، به‌ڵام تێبینییه‌كی گرنگ هه‌یه‌ نابێت له‌یادی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌، ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت، كه‌ نه‌خۆشی (شه‌كره‌و په‌ستانی خوێن و دڵ)یان نییه‌.
راهيَنةرى . رِةشاقةو لةش جوانى .. هيوا عبيد

23/08/2014
kai Greene best poser
10/06/2013

kai Greene best poser

Kai Greene Guest Posing at the 2010 NPC Rhode Island! RHODE ISLAND WARRIOR !!!!

phil heath
05/06/2013

phil heath

Synthol idiot !
24/05/2013

Synthol idiot !

A blind bodybuilder..respect
08/05/2013

A blind bodybuilder..respect

08/02/2013
28/01/2013

ده‌ينابوڵ يه‌كێكه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ بۆيارى ئاسن به‌كارديت كه‌

Sergi Oliva ( The myth )
14/01/2013

Sergi Oliva ( The myth )

Address

نزیک عەلوەی سلێمانی
Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هۆڵی میران بۆ جوانی لەش و رەشاقە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share