25/06/2026
**لە شوانکارەیەک لە چیاکانی زاگرۆسەوە بۆ یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڵپارێزەکانی ئاسیا و جیهان..** 🛑
ئەمە چیرۆکی عەلی ڕەزا بێرانوەندە، گۆڵپارێزە ئێرانییە بەڕەچەڵەک کوردەکە.
✍️ **نووسینی: مامۆستا حوسێن فەیلی**
🔹 عەلی ڕەزا سەر بە عەشیرەتی (لەک)ی کوردە لە پارێزگای لوڕستان. ئەو لە چەندین بۆنە و دیداری جیاوازدا بە شانازییەوە باسی لە ناسنامە و ڕەسەنایەتی خۆی وەک کورد کردووە، تەنانەت لە چەندین ڤیدیۆدا لە کاتی بەشداریکردنی لە هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری کوردیدا دەرکەوتووە.
🔹 سەرەتای ژیانی بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو؛ ئەو لە ژینگەیەکی زۆر سادە و هەژارانەدا گەورە بوو، کار گەیشتە ئەوەی بۆ بژێوی ژیانی دەستی دایە کارە سەختەکان؛ وەک بەرگدروو، شوشتنی ئۆتۆمبێل (غەسڵ) و گسکدانی شەقامەکان. تەنانەت بۆ ماوەیەک لە تاران بێلاوێژ و بێکوخ و سەرپەنا مایەوە، تەنها لە پێناو ڕاوەدووڕانی خەونەکەی بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ.
🔹 تەنانەت باوکیشی پاڵپشتی لە کاروانە وەرزشییەکەی نەدەکرد، زۆرجار جلوبەرگ و دەستکێشەکانی دەدڕاند، ئەمەش وای لێدەکرد هەندێک جار بە دەستی ڕووت و بێ دەستکێش یاری بکات. بەڵام ئیرادە و کۆڵنەدان پەرچوو (موعجیزە)ی خوڵقاند!
🔹 ئەستێرەی بەختی ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران لە ساڵی 2015وە درەوشایەوە، ناوی خۆی لە مێژووی جیهاندا تۆمار کرد کاتێک لە مۆندیالی 2018دا لێدانی سزای (پێناڵتی) ئەستێرەی جیهانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گەڕاندەوە. هەروەها ناوی چوونە نێو کتێبی پێوانەیی گینس (Guinness) دوای ئەوەی توانی درێژترین هاوێشتنی تۆپ بە دەست لە یارییەکی فەرمیدا بە دووری 61 مەتر تۆمار بکات.
🔹 بێرانوەند لە چەندین یانەی ئەوروپی یاری کردووە، وەک (ڕۆیاڵ ئەنتوێرپ)ی بەلجیکی و (بواڤێستا)ی پورتوگالی، دواتریش گەڕایەوە ئێران و لە ئێستادا یاری بۆ یانەی (تراکتۆرسازی) دەکات.
✨ چیرۆکی عەلی ڕەزا بێرانوەند هەمیشە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە سەرەتایەکی سادە و هەژارانە نابێتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە لووتکە، و مرۆڤ بە پێداگری و ئیرادەی پۆڵایین دەتوانێت خەونەکانی بگۆڕێت بۆ دەستکەوتی نەمر.
#لوڕستان #کورد #زاگرۆس