25/08/2026
لە میانەی سەردانێکی فەرمی، بەڕێزان
(د. دلزار حمەصالح قادر) سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی خانزاد و
(ئەندازیار کاردۆ ئاکۆ محەمەد جێگری سەرۆکی یانە، لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو چاویان بە بەڕێزان.
تریم محمد مەتەر، سەرۆکی یانەی شەتڕەنجی شاریقە، و زهیر حسن أحمد، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی شەتڕەنج و یارییە زیرەکییەکانی ئەبوظەبی و هەماهەنگاری گشتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەتڕەنجی ئەبوظەبی، کەوت.
لە کۆبوونەوەکەدا، لەسەر چەند خاڵێکی گرنگی هاوبەش ڕێکەوتن، وەک بەردەوامبوون و پەرەپێدانی ئەو ڕێکەوتنەی پێشتر لەگەڵ فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئیمارات واژۆ کرابوو، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی و فێرکردنی وانەی شەتڕەنج لە قوتابخانەکان و گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لە نێوان لایەنە شەتڕەنجییەکان.
هەروەها جەخت کرایەوە کە لە ماوەی داهاتوودا، شەتڕەنجزانانی خانزاد و شەتڕەنجزانانی کوردستان بە شێوەیەکی کارا و بەرفراوان بەشداری پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتی ئیمارات دەکەن، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە شەتڕەنجییەکان و دروستکردنی پڕۆژە و هاوکارییە نوێکان لە نێوان شەتڕەنج زانانی کوردستان و ئیمارات.
هەروەها لە لایەن بەرێز هشام طاهر ئەمینداری گشتی فیدراسیونی شەتڕەنجی ئاسیا و بەرێز شێخ عبدالرحمان پێشوازیان لێکرا