گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە ئامانجی ئێمە بەرەو پێش بردنی شاخەوانیە بە ڕەچاوکردنی سەلامەتی و ژینگەپارێزی و برایەتی

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە گروپێکی وەرزشی شاخەوانیە کە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە تا ئێستا چەندەها گەشتی بەرفراوانمان ئەنجام داوە و ئەزمونێکی زۆرمان هەیە لە وەرزشی شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە لە ساڵانی ٢٠١١ دامەزراوە و تا ئێستاش هەمیشە لە نوێگەری و پەیداکردنی ئەزمونی زیاترین

بەرز و پیرۆزبێت بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنی شاخەوانی کـوردستان  لە سەرجەم پێکهاتە شاخەوانیەکان و ئارەزومەندا...
13/02/2026

بەرز و پیرۆزبێت بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنی شاخەوانی کـوردستان لە سەرجەم پێکهاتە شاخەوانیەکان و ئارەزومەندانی شاخەوانی بە گشتـی
فیدراسیۆن وەک دامەزراوەیەکی فەرمی ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە شاخەوانان دەکات و ئێمەش هەوڵ و ماندوو بونەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین هەمیشە بەردەوامی بدەن بە هەوڵەکانیان بۆ پێشخستن و زیاتر بە ئەکادیمی کردنی وەرزشی شاخەوانی لە کوردستان.
بە سوپاسەوە بەڕێز (ئەسوەد عوسمان ) بە نوێنەرایەتی گروپەکەمان ئامادەییان هەبوو لە کۆبونەوەیەکی فراوانی گروپە شاخەوانیەکان لە یادی بیست ساڵەی دامەزراندنیدا لە بارەگای فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان ـ کۆیە
١٣ / ٢ / ٢٠٢٦
fans
Aswad Othman
Kurdistan Mountaineering & Climbing Federation
F***j Sarhad Mamand

ئەنجامدانی کورتە گەشتێکی شاخەوانیهەینی ڕێکەوتی ٦ / ٢ / ٢٠٢٦لە لۆفەی گرەڕەشانەوە بەرەو تابلۆی هەیبەت سوڵتانخۆشحاڵ بوین بە...
06/02/2026

ئەنجامدانی کورتە گەشتێکی شاخەوانی
هەینی ڕێکەوتی ٦ / ٢ / ٢٠٢٦
لە لۆفەی گرەڕەشانەوە بەرەو تابلۆی هەیبەت سوڵتان
خۆشحاڵ بوین بە بینینی هاوڕێیانمان لە گروپە شاخەوانیە جیاوازەکان
وە خۆشحاڵتر بووین بە بینینی چەندان گەنج وە خێزان لەو ڕێگا شاخڕەویە دا و بۆ بەسەربردنی کاتێکی پڕ سود و چێژ بەخش ئەو سروشتە جوانەیان هەڵبژاردبوو

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە
هەینی ٦ / ٢ / ٢٠٢٦

کورتە گەشتێکی دەمەو بەیان✨🌄سروشتی دۆڵی فەقەیان و کانی گوز💐هەینی ٩ / ١ / ٢٠٢٦بەهیواین هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست باش ...
09/01/2026

کورتە گەشتێکی دەمەو بەیان✨🌄
سروشتی دۆڵی فەقەیان و کانی گوز💐
هەینی ٩ / ١ / ٢٠٢٦

بەهیواین هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست باش بن

گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە
#کۆیە #شاخەوانی #کوردستان

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎ دڵگرانین بە کۆچی دوایی( دیاکۆ ئیسماعیل ) ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵۆکە ئە...
09/01/2026

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎

دڵگرانین بە کۆچی دوایی( دیاکۆ ئیسماعیل )
ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵۆ
کە ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٩ / ١ / ٢٠٢٦
لە گەشتێکیان بۆ چیای پیرەمەگروون لە کاتی هاتنەخوار دەخزێت و دەکەوێتە دۆڵی بەردەسفرە و گیان لەدەست دەدات.
بەو بۆنە خەمناکەوە بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتی گروپەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەینین و
لە خوای گەورە داواکارین جێگای بەهەشت بێت

کۆیە و بەفر و هەیبەت سوڵتانبەیانیانێکی سپی پۆش و لە ژێر زەردەپەڕی خۆر تابلۆیەکی ئێجگار ناوازەی بە چاوەکانمان بەخشیدوای ئ...
30/12/2025

کۆیە و بەفر و هەیبەت سوڵتان
بەیانیانێکی سپی پۆش و لە ژێر زەردەپەڕی خۆر تابلۆیەکی ئێجگار ناوازەی بە چاوەکانمان بەخشی

دوای ئەوەی دوێنێ دوو شەممە شەپۆڵێکی چڕی بەفر بارین وراتی کۆیەی گرتەوە ، دەمەو بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە کورتە گەشتێکی شاخڕەویمان ئەنجامدا بە نێو بەفر و دیمەنی ناوازەی شاخی هەیبەت سوڵتان تا تابلۆی لوتکە

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان
سێ شەممە ٣٠ / ١٢ / ٢٠٢٥

دەمەو بەیانێکی زووی سروشت و کورتە گەشتێکی شاخەوانی لە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکەی هەیبەت سوڵتانهەینی ٢٦ / ١٢ ...
26/12/2025

دەمەو بەیانێکی زووی سروشت و کورتە گەشتێکی شاخەوانی لە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکەی هەیبەت سوڵتان

هەینی ٢٦ / ١٢ / ٢٠٢٥
بەرەو کۆتاییەکانی ساڵ لە کەشێکی تەڕ و سارد و دڵگیر ئەنجامدانی کورتە گەشتێک هەم گیان و لاشەمانی ئارام کرد و هەم دەروون و ناخی ئاسودە کردین

هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەت بۆ هەمووان دەخوازین💐

✨کورتە گەشتێکی شاخەوانی✨بە بۆنەی ساڵڕۆژی جیهـانی شاخلە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکە لە کەشێکی 🍁🌧نمەی باران و تە...
13/12/2025

✨کورتە گەشتێکی شاخەوانی✨
بە بۆنەی ساڵڕۆژی جیهـانی شاخ
لە لۆفەی گرە ڕەشانەوە بەرەو تابلۆی لوتکە لە کەشێکی 🍁🌧نمەی باران و تەواو کپ و هێمنی دەمەو بەیان

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ / ١١ / ٢٠٢٥بەخۆشحاڵیەوە بەشدار بووین لە بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی “سەلامەتی، تەندروستی و پاراستنی ژینگە” تا...
25/11/2025

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ / ١١ / ٢٠٢٥
بەخۆشحاڵیەوە بەشدار بووین لە
بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی “سەلامەتی، تەندروستی و پاراستنی ژینگە” تایبەت بە گرووپە شاخەوانییەکانی شاری کۆیە.

کە تیایدا چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەندیدار بە شاخەوانی باسکرا

ئەم وۆرکشۆپە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەسەرپەرشتیی لێژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەکەی “خزمەتکردن و ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگە”ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە

گەشتی لوتکەی قەشقەو زنجیرە چیای هەیبەت سوڵتانگوزەرێک بە ناو سروشتی وشک هەڵاتووی نیشتیمانشەممە ٨ / ١١ / ٢٠٢٥بەرەبەیانی شە...
08/11/2025

گەشتی لوتکەی قەشقەو زنجیرە چیای هەیبەت سوڵتان
گوزەرێک بە ناو سروشتی وشک هەڵاتووی نیشتیمان
شەممە ٨ / ١١ / ٢٠٢٥

بەرەبەیانی شەممە لە گوندی حاجی قەڵاوە بۆ سەر زنجیرە و پاشان بەرەو لوتکەی قەشقە ، دوای گەیشتن و پشودان و خواردنەوەی چایەک لە بەرزی بەرەو خوار داگەڕاین و سەرێکمان دا لە ئەشکەوتی دامێنی لوتکەی قەشقە.

سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بەسەرکەوتویی بە کۆتا هات و
پێش نیوەڕۆ بەسەلامەتی گەیشتینەوە شار

سەرپەرشتیاری گەشت : ف*ج سرهد
وێنەکان: م هۆشـمەند

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎  بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتیاری گرووپەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان...
23/07/2025

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎
بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتیاری گرووپەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی ( مام شاکر ) شاخەوان و ئەندامی گروپی شاخەوانی لوتکەی سەفین

لە خوای گەورە داواکارین جێگای بەهەشت بێت و خوای گەورە سەبوری خانەوادە و کەس و کار و هاوڕێیانی شاخەوان بدات

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە
چوارشەممە ٢٣ / ٧ / ٢٠٢٥

بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتیاری گروپەکەمانەوە پیرۆزبایی لە شاخەوانان و وەرزش دۆستانی شارەکەمان دەکەین بە بۆنەی دا...
19/06/2025

بە ناوی ئەندامان و دەستەی سەرپەرشتیاری گروپەکەمانەوە پیرۆزبایی لە شاخەوانان و وەرزش دۆستانی شارەکەمان دەکەین بە بۆنەی دامەزراندنی ناوەندی شاخەوانی کۆیەوە
هیوادارین ببێتە مایەی خزمەتی بەرچاو بە شاخەوانی لە شارەکەمان .

گەشتی شاخڕەوی و گوزەرێک بە نێو سروشتی ڕازاوەی وڵاتمان... 💐🌼🌺 ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ / ٤ / ٢٠٢٥دەستەیەک لە هاوڕێیانی شاخەو...
21/04/2025

گەشتی شاخڕەوی و گوزەرێک بە نێو سروشتی ڕازاوەی وڵاتمان... 💐🌼🌺

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ / ٤ / ٢٠٢٥

دەستەیەک لە هاوڕێیانی شاخەوانی بە میوانداری دوو هاوسەری بیانی ـ نەرویجی، شەیدای سروشت و کەش و هەوای کوردستان گەشتێکی شاخڕەویمان ئەنجامدا.
گەشت لە گەرووی میرسەیدەوە هەنگاوی یەکەمی دەست پێکرد و بەسەر زنجیرەی هەیبەت سوڵتاندا بەدەم دیمەنی یەک پارچە ڕازاوەی بەهار و بۆنی گوڵ و گوڵزار بەردەوامیمان پێدا تا گەیشتین بە تابلۆی ڕێگای شاخڕەوی هەیبەت سوڵتان و لەوێشەوە بەرەو لۆفەی گرەڕەشان داگەڕاین و کۆتاییمان بە گەشت هێنا.
سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بە سەرکەوتوویی بە کۆتا هات و بە سەلامەتی گەڕاینەوە شار

سەرپەرشتیاری گەشت : بێستون واحد
وێنەکان : فەرەج سەرهەد

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە

Address

Koya Street
Koy Senjaq

Telephone

+9647501572775

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گروپی شاخەوانی هەیبەت سوڵتان-کۆیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category