نادي اسايش الرياضي

نادي اسايش الرياضي يانه ى وه رزشى ئاسايش

كوردی👇🏻........... عربي👇🏻کچانی یانەی ئاسایش پلەی دووەمی عێراقیان لە تایکواندۆ بەدەستهێنابە سەرپەرشتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێر...
26/07/2026

كوردی👇🏻........... عربي👇🏻

کچانی یانەی ئاسایش پلەی دووەمی عێراقیان لە تایکواندۆ بەدەستهێنا
بە سەرپەرشتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق دکتۆر عەقیل موفتن بە هاوکاری و هەماهەنگی دکتۆر عەلی تەها بەرپرسی بۆردی وەرزش و یەکێتی تایکواندۆی عێراق هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر ئاری کەمال عەجەم بریکاری وەزیری وەرزش و لاوان.

پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی عێراق بەڕێوەچوو. لەم کێبڕکێیە بەهێزەدا ٨٤ یانە و ٦٢٠ یاریزان لە سەرتاسەری عێراقەوە بەشدارییان تێدا کرد كه له شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
یانەی وەرزشی ئاسایش لە شاری سلێمانی توانی ئەم ئەنجامە مێژووییانە تۆمار بکات:
١- لەسەر ئاستی کچان: پلەی دووەمی عێراق لە ئاستی (لاوان)
٢- لەسەر ئاستی کوڕان: پلەی پێنجەمی عێراق لە ئاستی (تازەپێگەیشتووان)
ئەم دەستکەوتە جارێکی تر توانای باڵای یاریزانانی یانەی ئاسایش و ئاستی بەرزی وەرزشی شاری سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق دووپاتکردەوە.

#تایکواندۆ #سلێمانی #عێراق #وەرزش #تايكواندو #العراق #السليمانية

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==
https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

_______________________________

بإشراف اللجنة الأولمبية العراقية والدكتور عقيل مفتن وبالتعاون والتنسيق مع الدكتور علي طه مسؤول هيئة الشباب والرياضة والاتحاد العراقي للتايكواندو، وبحضور ورعاية الدكتور آري كمال عجم وكيل وزير الشباب والرياضة.
اختتمت بطولة أندية العراق للتايكواندو حيث شهدت البطولة منافسات قوية بمشاركة ٨٤ نادياً و ٦٢٠ لاعباً من مختلف أنحاء العراق الذي أُقيم في مدينة السليمانية

وتمكن نادي الآسايش الرياضي من محافظة السليمانية من تحقيق النتائج التالية:
١- للبنات: المركز الثاني على مستوى العراق فئة (الشابات).
٢- للبنين: المركز الخامس على مستوى العراق فئة (الناشئين).
يؤكد هذا الإنجاز مرة أخرى الكفاءة العالية للاعبي نادي الآسايش والمستوى الرياضي المتميز لمدينة السليمانية على خارطة الرياضة العراقية.

#تایکواندۆ #سلێمانی #عێراق #وەرزش #تايكواندو #العراق #السليمانية

الإتحاد العراقي للتايكواندو

كوردی 👇🏻 ........... عربي👇🏻تازەپێگەیشتوانی ئاسایش بەردەوامن لە سەرکەوتنیانەی ئاسایش توانی لە دووەم یاری خۆیدا لە خولی تا...
19/07/2026

كوردی 👇🏻 ........... عربي👇🏻

تازەپێگەیشتوانی ئاسایش بەردەوامن لە سەرکەوتن

یانەی ئاسایش توانی لە دووەم یاری خۆیدا لە خولی تازەپێگەیشتووان دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک تۆمار بکات دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە یاریگای موصلا بە ئەنجامی (١ - ٠) لە یانەی قۆریەی بردەوە.
دەستخۆشی لە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەران دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

#سەرکەوتن

___________________________

الناشئین الآسايش يواصلون سلسلة الانتصارات

تمكن نادي الآسايش من تحقيق فوزه الثاني على التوالي في مباراته الثانية ضمن منافسات دوري الناشئين.
جاء هذا الانتصار الثمين اليوم بنتيجة (1 - 0) على حساب نادي قورية في المباراة التي أقيمت على أرضية ملعب نادي موصلا
كل التوفيق لأبطالنا الصغار ومزيداً من التألق في المباريات القادمة.

#فوز #كردستان #العراق

كوردی 👇🏻 ........... عربي 👇🏻دەستپێکێکی بەهێز بۆ یانەی ئاسایش لە خولی  تازەپێگەیشتووانى کەرکوکبەسەرپەرشتی لقی کەرکوکی یەک...
11/07/2026

كوردی 👇🏻 ........... عربي 👇🏻

دەستپێکێکی بەهێز بۆ یانەی ئاسایش لە خولی تازەپێگەیشتووانى کەرکوک

بەسەرپەرشتی لقی کەرکوکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق یارییەکانی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کەرکوک بۆ وەرزی ٢٠٢٦ دەستیپێکرد. ئەم خولە تایبەتە بە تەمەنەکانی (٢٠٠٩ - ٢٠١٠) و ١٥ یانە تێیدا بەشدارن کە دابەشکراون بەسەر ٣ گروپی بەهێزدا.

لە یەکەمین یاری خۆیدا و لە گروپێکی ئاستبەرزدا یانەی ئاسایش توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی (١ - ٠) لە یانەی (العروبة)ی بردەوە. بەم سەرکەوتنەش یانەی ئاسایش یەکەم ٣ خاڵی به ده ست هینا
پیرۆزبایی لە یاریزانانی چاوگەش و دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی ئاسایش دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین

#کەرکوک

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

------------------------

انطلاقة قوية لنادي الآسايش في دوري ناشئين كركوك

بإشراف الاتحاد العراقي لكرة القدم / فرع كركوك انطلقت منافسات دوري أندية كركوك لفئة الناشئين لموسم 2026 والمخصص لمواليد (2009 - 2010) يشارك في البطولة 15 نادياً تم توزيعهم على 3 مجموعات تنافسية.
في أولى اختباراته ضمن مجموعة قوية حقق نادي الآسايش فوزاً مستحقاً وثميناً على نادي (العروبة) بنتيجة (1 - 0) ليحصد أول 3 نقاط غالية في مشواره بالبطولة.
كل التوفيق لأبطالنا في نادي الآسايش وللكادر التدريبي في المباريات القادمة.

#كركوك #العراق

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==
https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

الاتحاد العراقي لكرة القدم فرع كركوك.

كوردی 👇🏻 ........... عربي 👇🏻🏆یانەی ئاسایش بووە پاڵەوانی عێراق لە یاری کەبادی🏆 لە پارێزگای دیوانیە یەکێتی ناوەندی کەبادی ...
11/07/2026

كوردی 👇🏻 ........... عربي 👇🏻

🏆یانەی ئاسایش بووە پاڵەوانی عێراق لە یاری کەبادی🏆

لە پارێزگای دیوانیە یەکێتی ناوەندی کەبادی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی کەبادی دیوانیە و بەڕێوبەرایەتی گەنجان و وەرزشی دیوانیە پاڵەوانێتی کەبادی یانەکانی عێراقی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.
لە پاڵەوانێتییەکەدا چەندین یانەی بەهێز بەشدارییان کرد لەوانە:
(یانەی ئاسایش یانەی دیوانیە یانەی بەسرە یانەی مصافی باشور یانەی موسڵ و یانەی کوفەی نەجەف)

دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەکاندا یانەی ئاسایش توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و پلەی یەکەم و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت
پیرۆزبایی لە یانەی ئاسایش و سەرجەم وەرزشوانانی ئەم بوارە دەکەین.
#کەبادی #وەرزش #عێراق #ئاسایش #دیوانیە

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

--------------------------------------------

🏆نادي الآسايش يتوج بطلاً لأندية العراق برياضة الكبادي🏆

اختتم الاتحاد العراقي المركزي للكبادي بالتعاون مع فرع كبادي الديوانية ومديرية شباب ورياضة الديوانية منافسات بطولة أندية العراق للكبادي التي أقيمت في أجواء حماسية وتنافسية عالية
شهدت البطولة مشاركة نخبة من الأندية العراقية وهي:
(نادي الآسايش نادي الديوانية، نادي البصرة نادي مصافي جنوب نادي الموصل ونادي الكوفة من النجف)
وقد تمكن نادي الآسايش من حسم اللقب لصالحه بعد أداء متميز ليتوج بطلاً لهذه النسخة من البطولة تاركاً بصمة قوية في هذه الرياضة
كل التوفيق لنادي الآسايش ومزيداً من النجاحات للرياضة العراقية
#الكبادي #العراق #الديوانية #رياضة

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

الاتحاد العراقي للكبادي

كوردی  👇🏻........... عربي 👇🏻 لە یانەکەمانەوە بۆ لوتکەی جیهانهەردوو یاریزانی لێهاتووی یانەکەمان  عەلی حوسێن و عەلی جەلیل ...
15/06/2026

كوردی 👇🏻........... عربي 👇🏻

لە یانەکەمانەوە بۆ لوتکەی جیهان

هەردوو یاریزانی لێهاتووی یانەکەمان عەلی حوسێن و عەلی جەلیل بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیهانی بلیارد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەرەو وڵاتی چین بەڕێکەوتن.
هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی شایستە بۆ پاڵەوانەکانمان دەخوازین لەم کێبڕکێیە جیهانییەدا و بە ئومێدی ئەوەی بە دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەوە بگەڕێنەوە.

📱 TikTok: https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

📸 Instagram: https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==


---------------------------------------------

من نادينا إلى قمة العالم

غادر لاعبا نادينا المتميزان علي حسين وعلي جليل برفقة المنتخب العراقي متوجهين إلى جمهورية الصين الشعبية للمشاركة في بطولة العالم للبليارد وتمثيل العراق في هذا المحفل الرياضي العالمي.
نتمنى لهما كل التوفيق والنجاح وتحقيق نتائج مشرّفة تليق باسم العراق ونادينا وأن يعودا بإنجازات كبيرة.

📱 TikTok: https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn
📸 Instagram
https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

14/06/2026

كوردی 👇🏻 ........... عربي 👇🏻

شانازییەکی تر بۆ یانەی وەرزشی ئاسایش
سەرۆکی یەکێتیی بالەی عێراق بە فەرمی دەستخۆشی و ستایشی ئاستی بەرز و ڕێکخراوی یانەی وەرزشی ئاسایش دەکات.

#بالە #وەرزش #عێراق #کوردستان

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn
--------------------------------

فخرٌ جديد يُضاف إلى مسيرة نادي الآسايش الرياضي
أشاد رئيس الاتحاد العراقي للكرة الطائرة رسمياً بالمستوى الفني العالي والتنظيم المتميز الذي يتمتع به نادي الآسايش الرياضي

نادي_الآسايش #رياضة #إنجاز #

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn

الاتحاد العراقي للكرة الطائرة Iraqi Central Volleyball Federation

كوردی 🏆 ........... عربي 🏆 يانه ى وه رزشى ئاسایش نازناوی پاڵەوانی عێراقی پێبڕائێوارەی هه ينى لە بەغدای پایتەخت لە یاری ف...
12/06/2026

كوردی 🏆 ........... عربي 🏆

يانه ى وه رزشى ئاسایش نازناوی پاڵەوانی عێراقی پێبڕا

ئێوارەی هه ينى لە بەغدای پایتەخت لە یاری فەیناڵی پاڵەوانێتی کەناری دەریای یانەکانی عێراق، یانەی ئاسایش بەرەنگاری یانەی مەسافی باکوور بویەوە یارییەکەش لە سەر یاریگای یانەی ئەرمەني بەڕێوەچوو، تێیدا کوڕانی ئاسایش باڵادەستی خۆیان نواند و بە جیاوازی سێ خاڵ و بە ئەنجامی (١٨-٢١) خاڵ گێمی یەکەمیان بە سوودی خۆیان یەکلاکردەوە لە تایمی دووەمی دیدارەکە رکابەری نێوان هەردوو تیپ بەهێزتربوو زۆرکات هەردوو تیپ یەکسانبوون لە ئاستی بەرزی هونەری و تۆمارکردنی خاڵ دەرئەنجام مەسافی باکوور بە (٢٦-٢٨) خاڵ بردنەوەیان نووسیەوە و ئەنجامەکەیان هاوسەنگ کردەوە،

پاشان لە تایمی سێیەم و یەکلایکەرەوەدا کوڕانی ئاسایش بە گوڕوتینێکی بەهێز و ورەیەکی بەرزتر گەڕانەوە نێو رووبەڕووبونەوەکەو توانیان بە (١٢-١٥) خاڵ تای تەرازووی یارییەکە بەلای خۆیاندا یشکێننەوە و جامی پاڵەوانێتیەکە بەناوی یانەی ئاسایش بنووسنەوە

#بەغدا #ئاسایش

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-96gXfUYX3zN

----------------------------------------------

نادي الآسايش يتوج بطلاً للعراق في الكرة الطائرة الشاطئية

تُوِّج نادي الآسايش بلقب بطولة أندية العراق للكرة الطائرة الشاطئية، بعد فوزه مساء الجمعة في المباراة النهائية التي أقيمت في العاصمة بغداد على ملعب نادي الأرمني أمام فريق مصافي الشمال.

وأظهر لاعبو الآسايش أداءً مميزاً خلال اللقاء، حيث حسموا الشوط الأول لصالحهم بنتيجة (21-18). وفي الشوط الثاني اشتدت المنافسة بين الفريقين وشهدت المباراة ندية كبيرة وتبادلاً مستمراً للنقاط، قبل أن يتمكن فريق مصافي الشمال من الفوز بنتيجة (28-26) ومعادلة النتيجة.

وفي الشوط الثالث والحاسم، عاد لاعبو الآسايش بقوة وروح قتالية عالية، لينجحوا في حسمه بنتيجة (15-12)، ويتوجوا بلقب البطولة ويسجلوا اسم نادي الآسايش بطلاً للعراق في الكرة الطائرة الشاطئية.

#بغداد #الآسايش

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==

الاتحاد العراقي للكرة الطائرة Iraqi Central Volleyball Federation

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽کەرکووک دەبێتە ناوەندی کۆبوونەوەی گەورەکانی کەبادی یانەی ئاسایش پێشوازی لە وەفدی یەکێتیی عێرا...
11/06/2026

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽

کەرکووک دەبێتە ناوەندی کۆبوونەوەی گەورەکانی کەبادی یانەی ئاسایش پێشوازی لە وەفدی یەکێتیی عێراقی و عەرەبی دەکات

ئەمڕۆ، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە کەشێکی وەرزشی و پڕ لە تەباییدا یانەی ئاسایش لە بارەگای خۆی لە شاری کەرکووک پێشوازی لە وەفدێکی باڵای یەکێتیی کەبادی عێراقی و عەرەبی کرد کە پێکهاتبوون لە:
بەڕێز کەریم عبید (سەرۆکی یەکێتیی عێراقی و سەرۆکی یەکێتیی عەرەبی بۆ کەبادی)
بەڕێز احمد خلدون (جێگری سەرۆکی یەکێتیی عێراقی و سەرۆکی یەکێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا)
بەڕێز باسم ریسان (سکرتێری گشتیی یەکێتییەکە)
شێخ ضرغام (سەرۆکی یەکێتیی کەبادی دیوانیە)

وەفدی میوان لە لایەن بەڕێز عادل محەمەد، سەرۆکی یانەی ئاسایش، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئێستای وەرزش و پەرەپێدانی یاریی کەبادی کرا. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە یاریی کەبادی یارییەکی نوێیە لە عێراق، بەڵام هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە یەکێک لە باشترین و جوانترین یارییەکان لەسەر ئاستی وڵات.

بەڕێز ئەحمەد خلدون ڕایگەیاند کە لە مانگی ٧ی داهاتوودا دوو پاڵەوانێتیی دۆستانە ئەنجام دەدرێت: • بۆ پیاوان: لە پارێزگای دیوانیە. • بۆ خانمان: لە پارێزگای کەرکووک.
سەرۆکی یانەی ئاسایش پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پاڵەوانێتییەکەی کەرکووک دەربڕی. هەروەها بەڕێز ئاراز جومعە (سکرتێری یانە) ئامادەکارییە تەواوەکانی یانەکەی لە ڕووی هونەری و لۆجستییەوە دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا سەرۆکی یەکێتییەکە قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە هەر یەک لە
بەڕێز عادل محەمەد (سەرۆکی یانە)
بەڕێز یوسف یاسین (جێگری سەرۆکی یانە)
بەڕێز عومەر مەعرووف (سەرپەرشتیاری یاریی کەبادی).
بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر بۆ وەرزشی کەبادی لە کەرکووک و عێراق.
#کەرکووک #کەبادی

https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==⁠�

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn⁠�

----------‐-------------------------------

كركوك تجمع عمالقة الكبادي.. استقبال وفد الاتحاد العراقي والعربي في نادي آسايش الرياضي
بتاريخ 11 حزيران 2026، وفي أجواء مليئة بالتعاون الرياضي، استقبل نادي آسايش الرياضي في مقره بمدينة كركوك وفداً رفيع المستوى من قادة رياضة الكبادي برئاسة

الأستاذ كريم عبيد (رئيس الاتحاد العراقي ورئيس الاتحاد العربي للكبادي)،
الأستاذ أحمد خلدون (نائب رئيس الاتحاد ورئيس اتحاد غرب آسيا)
الأستاذ باسم ريسان (الأمين العام للاتحاد)
الشيخ ضرغام (رئيس اتحاد الديوانية للكبادي)
وكان في استقبالهم الأستاذ عادل محمد رئيس النادي، الذي رحب بالضيوف الكرام وجرى خلال اللقاء مناقشة واقع اللعبة وسبل تطويرها لتصبح في طليعة الرياضات في العراق

وأعلن نائب رئيس الاتحاد الأستاذ أحمد خلدون عن إقامة بطولتين وديتين في شهر تموز القادم: • بطولة الرجال: في محافظة الديوانية. • بطولة النساء: في محافظة كركوك.
من جانبه، أكد رئيس نادي آسايش دعمه الكامل لإنجاح البطولة في كركوك، كما شدد الأستاذ آراز جمعة (أمين سر النادي) على الاستعدادات الفنية واللوجستية الكاملة للنادي.
وفي ختام الزيارة، تفضل رئيس الاتحاد بتوزيع الدروع التقديرية لكل من
الأستاذ عادل محمد (رئيس النادي)،
الأستاذ يوسف ياسين (نائب رئيس النادي)،
الأستاذ عمر معروف (مشرف لعبة الكبادي).
نحو آفاق جديدة لرياضة الكبادي في كركوك والعراق.
#كركوك #الكبادي
https://www.instagram.com/ascksport?igsh=MWY5ZjM5cW53ajd0YQ==⁠�

https://www.tiktok.com/?_r=1&_t=ZS-975dU9Q0mmn⁠� :::

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽یانەی وەرزشی ئاسایش سەرپەرشتی پاڵەوانییەتییەکی دۆستانەی تایکواندۆی کردوەک ئامادەکارییەک بۆ پا...
06/06/2026

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽

یانەی وەرزشی ئاسایش سەرپەرشتی پاڵەوانییەتییەکی دۆستانەی تایکواندۆی کرد

وەک ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانییەتی یانەکانی عێراق یانەی ئاسایش پاڵەوانییەتی دۆستانەی (محبة وسلام)ی بۆ ئەم پێنج یانەیە ڕێکخست:
(ئاسایش، واحد حزیران، شباب دبس، الثوره، بلادي بەغداد).
دوای کێبڕکێیەکی بەهێز ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
🥇 پلەی یەکەم: یانەی ئاسایش 🏆
🥈 پلەی دووەم: یانەی بلادی (بەغداد)
🥉 پلەی سێیەم: یانەی واحد حزیران
دەستخۆشی لە هەموو یانە بەشداربووەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ یاریزانەکانمان دەخوازین لە پاڵەوانییەتی داهاتووی عێراق.
#تایکواندۆ #وەرزش #عێراق
-----------------------------
نادي اسايش الرياضي يشرف على تنظيم بطولة ودية للتايكوندو
بإشراف وتنظيم من نادي اسايش الرياضي، أُقيمت بطولة ودية لرياضة التايكوندو تحت شعار (محبة وسلام) لجميع الفئات العمرية، وذلك كخطوة تحضيرية للمشاركة في بطولة أندية العراق القادمة.
شهدت البطولة منافسة قوية بين خمسة أندية مشاركة وهي:
(آسايش، واحد حزيران، شباب دبس، الثورة، ونادي بلادي من بغداد)
وجاءت النتائج الختامية للبطولة كما يلي:
🥇 المركز الأول: نادي اسايش 🏆
🥈 المركز الثاني: نادي بلادي (بغداد)
🥉 المركز الثالث: نادي واحد حزيران
كل الثناء والتقدير للأندية المشاركة، وأمنياتنا بالتوفيق لأبطالنا في الاستحقاقات الوطنية القادمة.
#تايكوندو #رياضة #العراق

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی یانەی ئاسایش بۆ یانەی گازی باکوور 🤝⚽️سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاسایش، بەبۆ...
26/05/2026

كوردی 👇 ........... عربي 👇🏽

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی یانەی ئاسایش بۆ یانەی گازی باکوور 🤝⚽️

سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاسایش، بەبۆنەی سەرکەوتنی شایستە و مێژوویی یانەی وەرزشی گازی باکوور بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، یاریزانان و هاندەرانی دڵسۆزی یانەکە دەکات.

​ئەم دەستکەوتە مەزنە جێگەی شانازی سەرجەم وەرزشکارانی شارەکەمانە، کە جارێکی تر کەرکووک دەبێتەوە خاوەن نوێنەرێکی ڕاستەقینە لە بەرزترین و بەهێزترین ئاستی خولی تۆپی پێی عێراقیدا.

​هیوای سەرکەوتن و درەوشانەوەی بەردەوام بۆ پاڵەوانەکانی گازی باکوور دەخوازین لەم ئەرکە نوێیەدا و هەمیشە لە لوتکەدا بن.

​پیرۆزە لە کەرکووکی خۆشەویست🏆 .. پیرۆزە لە هاندەرانی دڵسۆز 👏❤️

​ #کەرکووک
.............ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ..............

​رسالة تهنئة من رئيس نادي الآسايش إلى نادي غاز الشمال 🤝⚽️

​يتقدم رئيس نادي الآسايش الرياضي، بأحر وأجمل التهاني والتبريكات إلى رئيس وأعضاء الهيئة الإدارية، واللاعبين، والجماهير الوفية لنادي غاز الشمال الرياضي، بمناسبة صعوده المستحق والتاريخي إلى دوري نجوم العراق.

​إن هذا الإنجاز العظيم هو مبعث فخر واعتزاز لجميع رياضيي مدينتنا، حيث أصبحت كركوك مجدداً تمتلك ممثلاً حقيقياً لها في أعلى وأقوى مستويات دوري كرة القدم العراقي.

​نتمنى دوام التوفيق والتألق لأبطال غاز الشمال في هذه المهمة الجديدة، وأن يكونوا دائماً في القمة.

​مبارك لكركوك الحبيبة 🏆 .. مبارك للجماهير الوفية 👏❤️

​ #كركوك

Address

كركوك
Kirkuk
360001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نادي اسايش الرياضي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category