Kirkuk Sports

Kirkuk Sports كه‌ركوك سپۆرت ئامانج لێى خزمه‌ت كردنی وه‌رزش و وه‌رزشكارانی كه‌ركوكه

كركوك سبورت الغاية منه خدمة رياضة و رياضيي كركوك

به‌شی وه‌رزش ئاماده‌ دوایاری خولێكی فوتساڵی  یاریزانه‌ دێرینه‌كان ده‌بن  ئێواره‌ی رۆژی (18/11/2022 ) هه‌ریه‌ك ئه‌میر ئه‌...
19/11/2022

به‌شی وه‌رزش ئاماده‌ دوایاری خولێكی فوتساڵی یاریزانه‌ دێرینه‌كان ده‌بن
ئێواره‌ی رۆژی (18/11/2022 ) هه‌ریه‌ك ئه‌میر ئه‌حمه‌د جێگر و بێستون عه‌دنان و شێركۆ فه‌ریق ئه‌ندامانی به‌شی وه‌رزش ئاماده‌ی دوا یاری خولی فوتساڵی یاریزانه‌ دێرینه‌كان بوون كه‌ له‌ یاریگای شۆریجه‌ به‌رێوه‌چوو ، له‌ى دوا یارییه‌كه‌ هه‌ردوو تیپی ( داقوق ) و ( به‌كر ئه‌ڵمانی ) روو به‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ و به‌ بردنه‌وه‌ی تیپی 0 داقوق ) ته‌واو بوو ، له‌ كۆتاییدا له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ خه‌ڵات دابه‌ش كرا .

باسكه‌ی گازی باكوور دێربی كه‌ركوكی بۆخۆی  یه‌كلا كرده‌وه‌  ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (20/10/2022 ) و له‌درێژه‌ی ركابه‌رییه‌كانی  خ...
20/10/2022

باسكه‌ی گازی باكوور دێربی كه‌ركوكی بۆخۆی یه‌كلا كرده‌وه‌
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (20/10/2022 ) و له‌درێژه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق و له‌ هۆڵی (بیلادی ) دێربی شاری كه‌ركوك له‌ نیوان 0 گازی باكوور و نه‌وتی باكوور ) به‌رێوه‌چوو ، له‌ یارییه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ هاو ئاست بوون و به‌ یه‌كسانی كۆنترۆلچی ماوه‌كانی یارییه‌كه‌یان كردبوو ، رۆخساری تیپی براوه‌ له‌ دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ ده‌ركه‌وت و تیایدا یاریزانانی یانه‌ی گای باكوور به‌ جیاوازی سێ خاڵ یارییه‌كه‌یان یه‌كلا كرده‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی (88-85 ) خاڵ .

بۆ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێه‌تی پاسكیل سواری (BMX) له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت   رۆژی (15/10/2022 ) یه‌كێتی پاسكیل سواری كه‌ر...
15/10/2022

بۆ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێه‌تی پاسكیل سواری (BMX) له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت
رۆژی (15/10/2022 ) یه‌كێتی پاسكیل سواری كه‌ركوك و له‌ ناوچه‌ی به‌نداوی ( خاسه‌ چای ) پاڵه‌وانێتی پاسكیل سواری (BMX) به‌ به‌شداری ( 25 ) پاسكیل سوار ئه‌نجام دا ، پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ شاری كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ بڕینی ( 4كم )بوو ، ئه‌نجام كۆتایی به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌ بوون :
- یانه‌ی باباگوڕگوڕ پله‌ی ه‌كه‌م
- یانه‌ی ئاڵتون كۆپری پله‌ی دووه‌م
- یانه‌ی شۆریجه‌ پله‌ی سێهه‌م .

کوردی /عربيھەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێڕاق بردنەوەیەکی گەورەی بەدەستھێنا حەوت گۆڵ بە هیج پیروزە  جیگای باسە دیرین مەلا بە...
21/06/2022

کوردی /عربي
ھەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێڕاق بردنەوەیەکی گەورەی بەدەستھێنا حەوت گۆڵ بە هیج پیروزە جیگای باسە دیرین مەلا بەکر باشترین یارزانی یاریکە دیاری کرا بە تومارکردنی دووگوڵ

ألف مبروك الفوز ٧ صفر لسيدات العراق على سيدات فلسطين اليوم في بطولة غرب آسيا لكرة قدم الصالات في السعودية

زانا فەریق لە پاڵەوانێتکی لەش جوانی نیو دەوڵەتی( تونس )  پلەی یەکەم بەدەست دەھێنێت  زانا فەریق پاڵەوانی لەش جوانی عێراق ...
27/03/2022

زانا فەریق لە پاڵەوانێتکی لەش جوانی نیو دەوڵەتی( تونس ) پلەی یەکەم بەدەست دەھێنێت
زانا فەریق پاڵەوانی لەش جوانی عێراق و شاری چەمچەماڵ تووانی لە پاڵەوانێتی نیو دەوڵەتی ( تونس ) تووانی لەرکابەری ( بۆدی کلاسیک ) لە ئاستی ١٧٠سم پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت و پلەی دووەم بۆ پاڵەوانی شاری کەرکوک ( عەلی عومەر )بوو و لە رکابەرییەکانی ( بۆدی بیلدینگ ) لە کێشی ٨٠کگم پاڵەوانی کەرکوک ( عەلی عومەر ) پلەی دووەمی بەدەستدەھێنیا و لە ھەمان رکابەرییدا زانا فەریق پلەی سێھەم بەدەست دەھێنێت .

له‌ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق    تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی گازی باكوور پله‌ یه‌كه‌میان به‌ ده‌ستهێن...
19/03/2022

له‌ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق
تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی گازی باكوور پله‌ یه‌كه‌میان به‌ ده‌ستهێنا
ئێواره‌ی رۆژی ( 19/3/2022 ) ركابه‌رییه‌كانی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق كۆتاییهات ، پاش ململانێكی به‌هێز ـ تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی گازی باكوور توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن به‌ كۆی 147 خال و به‌ جیاوازی 4 خال له‌ یانه‌ی سه‌لام كه‌ به‌ پله‌ی دووه‌مین به‌ده‌ستهێنا و تیپی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی سێهه‌می ده‌سته‌به‌ر كرد.

بەرا ئەحمەد یەکەمی ٣٠٠٠م پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بوو  لە درێژەی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یا...
19/03/2022

بەرا ئەحمەد یەکەمی ٣٠٠٠م پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراق بوو
لە درێژەی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق کە لە شاری بەغداد بەرێوەدەچێت ، لە ئاستی تازڤەپێگەیشتووانی کچاندا ، کچە راکەری یانەی گازی باکوور ( بەرا ئەحمەد ) لە کێبڕکی ٣٠٠٠م تووانی پلە یەکەم بەدەست بھینێت .

لە رکابەرییەکانی راکردنی ٤٠٠ م بۆ لاوانی کچان  کچانی کەرکوک کۆنترۆڵ  ئەنجامەکان دەکەن  لە راکردنی  ٤٠٠م بۆ ئاستی لاوانی ...
18/03/2022

لە رکابەرییەکانی راکردنی ٤٠٠ م بۆ لاوانی کچان
کچانی کەرکوک کۆنترۆڵ ئەنجامەکان دەکەن
لە راکردنی ٤٠٠م بۆ ئاستی لاوانی کچان ، کچانی کەرکوک تووانیان کۆنترۆلچی ئەنجامەکان بکەن کە بەم شێوەیە بوون :
بەرا مەدووح پلە یەکەم
ھیلین فەخرەدین پلەی دووەم
رووێدە حەسەن پلەی سێھەم

له‌ هه‌ڵدانی دێسك زه‌ینه‌ب عه‌بد له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچان یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا  له‌ ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵًدانی ...
17/03/2022

له‌ هه‌ڵدانی دێسك
زه‌ینه‌ب عه‌بد له‌ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچان یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
له‌ ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵًدانی دێسك له‌ سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچان ، كچه‌ یاریزانی یانه‌ی گازی باكوور ( زه‌ینه‌ب عه‌بد ) تووانی پله‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت

به‌را مه‌مدوح یه‌كه‌می  راكردنی 100و 400م به‌ده‌ستهێنا   به‌را مه‌مدوح كچه‌ راكه‌ری  تیپی لاوانی یانه‌ی گازی باكوور  توو...
17/03/2022

به‌را مه‌مدوح یه‌كه‌می راكردنی 100و 400م به‌ده‌ستهێنا
به‌را مه‌مدوح كچه‌ راكه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی گازی باكوور تووانی له‌ ركابه‌رۆییه‌كانی ئاستی لاوانی كچان پله‌ی یه‌كه‌می راكردنی 100م به‌ده‌ستبهێنێت و ماوه‌كه‌ی به‌ (123.90) سانیه‌ببڕیت ، به‌را له‌ راكردنی 400مدا به‌ هه‌مان شێوه‌ تووانی پله‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت دوای بڕینی ماوه‌كه‌ به‌ (1.02) خوله‌ك .

گازی باکوور  دووەم دێربی کەرکوکی خولی باسکەی نایابی عێراقی بردەوە  ئێوارەی ئەمرۆ ٠٣/٣/٢٠٢٢)و لە میانەی رکابەرییەکانی قۆن...
03/03/2022

گازی باکوور دووەم دێربی کەرکوکی خولی باسکەی نایابی عێراقی بردەوە
ئێوارەی ئەمرۆ ٠٣/٣/٢٠٢٢)و لە میانەی رکابەرییەکانی قۆناغی دووەم خولی باسکەی نایابی عێراق و لە ھۆڵی (بیلادی ) دووەم دێربی کەرکوکی خولەکە بەرێوەچوو و تیایدا یانەی گازی باکوور روو بەرووی یانەی نەوتی باکوور بووە ، لەو یارییەدا کە رکابەرییەکی بە ھیچزی بەخۆەوە بینیبوو ، تیپی باسکەی گازی باکوور لەھەر چوار چارەکی یارییەکە باڵا دەستتر بوون و تووانی ئەنجامی یارییەکە بە ( ١٠٣-٩٣ ) خاڵ بباتەوە.

یانەی ئیتحاد کەرکوکی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی مەلەوانی کەرکوک دەبێت  سەر لە بەیانی رۆژی ١/٣/٢٠٢٢  نوێنەرایەتی  کەرکوک لی...
01/03/2022

یانەی ئیتحاد کەرکوکی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی مەلەوانی کەرکوک دەبێت
سەر لە بەیانی رۆژی ١/٣/٢٠٢٢ نوێنەرایەتی کەرکوک لیژنەی و بە ھاوکاری بەشی وەرزش وز یەکێتی مەلەوانی کەرکوک ، پاڵەوانێتی مەلەوانی کراوەی کەرکوکی لە مەلەوانگەی ( لایف ستی ) رێکخست .
پاڵەوانیتیەکە کە حەربی خالید سەرۆکی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ھەڤاڵان سامی ھەورامی ئەندامی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ریبوار کامران ئەندامی بەشی وەرزش و ژمارەیەک میوان ئامادەی بوون (٥٠ ) مەلەوانزانی شارەکانی ھەولێر و کەرکوک و سلێمانی بەشداریان تێدا کرد ، یانەی ئیتحاد کەرکوک تووانی پلەی یەکەم لە سەر ئاستی تیپ بەدەست بھێنێت ، لە کۆتاییدا خەڵات بە سەر براوەکان دابەش کرا

Address

Kirkuk
36001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kirkuk Sports posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kirkuk Sports:

Share

Category